كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق دوایین ئاماری كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، له ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا ٥٤٣ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له ١٧ هه‌زار خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون".
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ، له‌و ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه‌دا "لانیكه‌م ٥٤٣ كه‌س كوژراون كه ٢٧٦ كه‌سیان ته‌نیا له به‌غداى پایته‌ختدا بووه، هه‌روه‌ها ژماره‌ى برینداره‌كانیش نزیكه‌ى ٣٠ هه‌زار كه‌سه".
راپۆرته‌كه‌ى كۆمسیۆن ئه‌وه‌یش روونده‌كاته‌وه كه" له‌ناو كوژراوه‌كاندا، ١٧ كه‌سیان له هێزه ئه‌منییه‌كانن. زۆربه‌ى بهركهوتوانیش به بۆمبى فرمێسك‌ڕێژ و گولـله و تیرۆركردن بوونه‌ته قوربانى".
بەپێی بەیاننامەکەی کۆمسیۆن، ٢٢ چالاکوانی مەدەنی "تیرۆرکراون"، ٧٢ کەسی دیکە بێسەروشوێنن و رفێنراون، دوو هه‌زار و ٧٠٠ پرۆسەی را‌گرتن رووبەڕووی چالاکوانان بوونەتەوە و تا ئێستاش ٣٢٨ کەس راگیراون و بەرنەدراون.
لە کۆتایی مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوو خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە بەشێک لە شارەکانی عێراق دروستبوو، لە سەرەتادا خۆپیشاندەران داوای خزموتگوزاری و هەلی کاریان دەکرد، بەڵام دواتر داواکارییەکانیان گۆڕی بۆ دەستلەکارکێشانەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.