تەندروستیی عێراق: دوو كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا. 

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە راگەیێندراوێكدا دەڵێت" لەبەری رەسافە لە بەغداد دوو كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە هەردووكیان بەمدواییە لە ئێران گەڕاونەتەوە".

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت" ئەو دوو كەسە لەلایەن تیمەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی نموونەیان لێوەرگیراوە بۆ ئەنجامدانی پشكنین، دەركەوت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئێستا لە دامەزراوە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگە لەژێر چاودێریدان".

 

شەوی رابردوو تەندروستی سلێمانی تۆمارکرانی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند کە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕابوونەوە وپێکهاتبوون لە خێزانێکی سێ کەسی و حافرەتێک.

 





PM:02:33:02/03/2020