موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویته‌ری خۆیه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و رایده‌گه‌یه‌نێت" كه تره‌مپ خۆی ڤایرۆسه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری كۆرۆناش بدۆزنه‌وه به‌كاری ناهێنن".
موقتەدا سه‌در لەتویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویته‌ری ده‌ڵێت" لێدوانێكی تره‌مپ رایگرتم، كه ده‌ڵێت كارێكی مه‌زنمان له دژی كۆرۆنا كردووه، ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌باین، ره‌وشه‌كه به‌هۆی كۆرۆنا زۆر خراپتر ده‌بوو".
هەروەها نوسویەتی" تۆ و كه‌سانی وه‌ك تۆ، به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمه‌تبارن، به‌تایبه‌تیش كه زۆربه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌ڵستی ئه‌مه‌ریكا به‌و نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنن".
موقتەدا سەدر ئەوەشی نوسیوە" ئه‌ی تره‌مپ، دوێنێ ده‌تگوت ئه‌مه‌ریكا ئیمپراتۆرییه‌ته مه‌زنه‌كانی رووخاندووه و تیرۆری تێكشكاندووه، ئه‌مڕۆش له دژی ڤایرۆسێك ده‌جه‌نگی كه به چاو نابینرێت، شه‌رم له خۆت ناكه‌یته‌وه؟".
هەروەها بەترەمپیش دەڵێت" جیهانتان پڕ له شه‌ڕ و ئاشوب و داگیركاری و هه‌ژاری و ململانێ كرد، ئه‌مڕۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ی كه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ی، ئه‌و ڤایرۆسه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێوه بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئه‌گه‌ر چی تره‌مپ خۆی به ئیماندارێكی باشی ئایینی مه‌سیحی داده‌نێت، به‌ڵام سه‌در ئاگاداری ئه‌وه نییه و له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر پێتوایه بێباوه‌ڕی و خۆت پێ چاره‌سازه.. ئه‌وا ئێمه جگه له خوا په‌نا نابه‌ینه به‌ر هیچ كه‌سێك".
ده‌شڵێت" هه‌ر چاره‌سه‌رێك له تۆ و كۆمپانیا ده‌رده‌داره‌كانی ئێوه بێت، پێی رازی نابین و به‌كاریشی ناهێنین، تۆ ته‌نها دوژمنی خوا نیت، به‌ڵكو دوژمنی گه‌لانی و ڤایرۆسی بڵاوكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و كاره‌ساتی".