مالیكی ملیۆنێك ده‌نگی هێناوه
سەرچاوەیەکی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایدەگەیەنێت، تائێستا نوری مالیكی، توانیویه‌تی (1) ملیۆن ده‌نگ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت.
سایتی سۆمەریە نیوز لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە رایگەیاندوە، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كه له پارێزگای به‌غدا، سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بوه، توانیویه‌تی ته‌نها خۆی (1) ملیۆن ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئاماژه‌ی ه‌وه‌شكردوه تا ئێستا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌غدا به‌رده‌وامه و پێشبینیش ده‌كرێت ده‌نگه‌كانی مالیكی زیادبکات.
PM:01:59:03/05/2014