٨٨ تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق رایگەیاند ٨٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵات تۆمار کرا.


وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.


تەندروستی عێراق ئەوە ئاشکرا دەکات ٣٢ کەس چاکبووەتەوە، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٢٧٦٧ کەس.


وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە ١٧٣٤ کەس چاکبوونەتەوە و ١٠٩ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
 



PM:08:00:10/05/2020