دوای توشبونی مه‌حاسن حه‌مدون، په‌رله‌مانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ توشبونی دووەم پەرلەمانتاری عیراق به ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا.
وەحدە جومەیلی، پەرلەمانتاری سوننه له هاوپه‌یمانی قه‌راری عیراقی، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی "تویته‌ر" لە بارەی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکردەوە" له سایه‌ى خواوه به شه‌ره‌فمه‌ندى ئه‌وه‌ى كارمان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و كه‌سوكارمان كردووه له دابینكردنى پێداویستى مرۆیى و خزمه‌تگوزارییان تووشى په‌تاى كۆرۆنا بووم".
وحده جومه‌یلى په‌رله‌مانتارى سووننە لە هاوپه‌یمانى قه‌رارە و له‌دایكبووى ١٩٦٤ى به‌غدایه و خێزانداره و دوو خووله په‌رله‌مانتاره، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤه له په‌رله‌مانى عێراق.
ئەمە دووەم پەرلەمانتاری عيراقە توشی کۆرۆنا بێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردووش مه‌حاسن حەمدون، پەرلەمانتاری پارێزگای نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانی عیراق توشی کۆرۆنا بوو.