ئەمشەو موشەکێک ئاراستەى ناوچەى سەوزى بەغدا دەکرێت و تا ئێستا زیانهكانی نهزانراوه.
راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمشەو موشەكێکی جۆری كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا كراوە، بەڵام تا ئێستا وردهكاری ئاراستهكردنی موشهكهكە و زیانهكانی نهزانراوه.
شانەی ئەمنی عێراق شوێنی هاویشتنی مووشەکەکان ئاشکرا دەکەن و ئاماژە بەوەدەکات" هاویشتنی ئەو موشەكە لە شەقامی "زڵال"ەوە بووە لە نزیك پاركینگی نەهزە".
شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە" کە هێزە ئەمنییەكان لە هەمان شوێن دەستیان بەسەر سەكۆیەكی هاویشتنی موشەكدا گرت و دوو موشەكی دیكە پووچەڵكرانەوە كە ئامادەكرابوون بۆ هاویشتن".