كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و رایدەگەیەنێت" پێویستە داواكاریه شه‌رعییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاوبگیرێت".
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: "بە نیگەرانییەوە چاودێری خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ئەو رووداوانەی لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا روویاندا و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون و چەند باڵەخانەیەکی حکومیش سوتان و زیانیان پێگەیشت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: له‌كاتێكدا كۆمسیۆن به‌پێی ده‌ستور و یاساكان ته‌ئكید له مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه ده‌كاته‌وه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات داواكاریه ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاوبگرێت و كاربكات بۆ گه‌یشتنه گفتوگۆ و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و باشكردنی بارودۆخی ژیان.
هاوکات لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن و دانبەخۆیاندا بگرن و ژیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و مافەکانیان پێشێل نەکەن.
باس لەوەشکراوە: داواکارین خۆپیشاندەران پابەندی رێکارەکانی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بن و دووربکەونەوە لە ئەنجامدانی توندوتیژی و دەستدرێژیکردنە سەر موڵکی گشتی.