سەرکردەی لایەنە شیعەکانی عێراق لەماڵی هادی عەلعامری لەگەڵ کازمی کۆدەبنەوەو ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر دوو پرسی سەرەکی پێرادەگەیەنن.
سەرچاوە نەفەرمییەکانی عێراق ئاماژە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەکی باڵای سەرکردە شیعەکان دەکەن لە ماڵی هادی ئەلعامری سەرۆکی فراکسیۆنی ( فەتح ) بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی شەوی ٢٧ی ئاب بەمەبەستی راگەیاندنی هەڵوێستی خۆیان لەسەر پرسە هەنووکەیەکانی مەیدانی سیاسی عێراق.
بەپێی ئەو زانیاریانەکان سەرۆکی زۆربەی فراکسیۆنە شیعەکان بەکازمیان راگەیاندووە کە کۆتایی بۆ " کۆمیدیای خۆپیشاندانەکانی بەغداو باشووری عێراق بهێنیت کە ئەو رۆڵی هەیە لەبەردەوامیان".
دەربارەی پرسێکی تری گرنگیش پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە عێراق، بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەیان کردووە، سەرکردە شیعەکان بە کازمیان راگەیاندووە کە ئەوان دژی ئەو رێککەوتنەن کە کازمی لەگەڵ ئەمەریکا کردوویەتی لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا وهاوپەیمانانی لەسەر خاکی عێراق.
بەپێی چاودێرانی سیاسی لە رۆژانی داهاتوودا دەردەکەویت کە کازمی چەند وەڵامدانەی ئەرێنی بۆ ئەو داوایەی سەرکردە شیعەکان هەیە.
سەرکردە شیعەکان هەڵوێستیان بەرامبەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رۆژ بەرۆژ توندتر دەبێت، بەتایبەتی لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی لە پۆستە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراقدا دەیکات، هەروەها لەسەر کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنوریەکان، بەدەمەوەچوونی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و، مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هاوپەیمانان.