وەزارەتی نەو‌تی عێراق رایگه‌یاند " له مانگی ئابدا ٣ ملیار ٥١٧ ملیۆن و ٤٥ هه‌زار دۆلار نەو‌تی فرۆشتووە".
لە راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی نەوت کە هەموو مانگێک لەسەرەتای مانگی نوێ‌دا رادەگەیەنرێت، عێراق لە مانگی ئابدا ٨٠ ملیۆن و ٤٩٤ هه‌زار و ٥٣٦ به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراوه.
ئەو وەزارەتە رایگەیاند" له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه ٧٧ ملیۆن و ٥٠٥ هه‌زار و ١٣٦ به‌رمیل هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه، له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكیشه‌وه ٢ ملیۆن و ٩٨٩ هه‌زار و ٤٠٠ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه".
تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وت له رۆژێكدا ٢ ملیۆن و ٥٩٧ هه‌زار به‌رمیل بووه، تێکڕای بڕی فرۆشی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به ٤٣ دۆلار و ٦٩ سه‌نت فرۆشراوه.
عێراق مانگانە بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆران پێویستی بە زیاتر لە ٦ ملیار دۆلارە.