دوو ناوەندی سەربازی هاوبەش لە نێوان هەرێم‌و بەغدا دەکرێنەوە

وەفدی سەربازی حکومەتی عێراق و هەرێم رێککەوتن لەسەر کردنەوەی دوو ناوەدنی هاوبەشی سەربازی لە هەولێر و بەغدا.


دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سەربازی نێوان هەردوولای هەرێم و حکومەتی فیدراڵ کە لە بەغدا سازکرا، هەردوولا ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە " لە كۆبوونەوەی سێیەمی لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و كاریی ئەمنی هاوبەش لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، گفتووگۆ لەسەر پرسەكانی جێ بایەخی هەردوولا كرا بەدرێژایی هێڵی جیاكەرەوەی نێوان هێزە فیدراڵییەكان و پاسەوانانی هەرێم، ئەمەش بە مەبەستی هەڵوەستەكردن لەسەر سروشتی هەڕەشە ئەمنییەكان و ڕاوەدونانی پاشماوەی چەكدارە تیرۆریستەكانی داعش”.


هەردوولا وەک لە راگەیاندنەکەدا هاتووە رێککەوتوون وەک لەسەر دەستكردن بە كردنەوەی دوو ناوەندی سەرەكی بۆ هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش لە بەغدا و هەولێر كرا، وێڕای پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەمنی و سەربازیی و مەیدانی هاوبەش بۆ هەڵسەنگاندنی ڕووبەڕووبوونەوە ئەمنییەكان لە ئۆپەراسیۆن و میحوەرەكان و ئامادەكردنی نەخشەڕێگەیەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیان”.


ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاماژەی بە دەستكردن بە كاریی هاوبەش كردووە، لە دیالە بۆ”دامەزراندنی ناوەندێكی هاماهەنگی ئەمنی هاوبەش و ڕێكەوتن لەسەر میكانیزمێك بۆ كاریی بازگەگان و خاڵەكانی پەیوەندی هاوبەش و پلاندانان بۆ جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییە هاوبەشەكان لەدژی تیرۆر و تاوان”.
 



PM:06:04:13/10/2020