بانکی ڕەشیدی عیراقی ئاشکرایکرد، پێشینەی هاوسەرگیری دەدەنە هەر فەرمانبەرێکی حکومەت، کە بیهەوێت ژنی دووەم بهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا بانكی ره‌شیدی سه‌ر به بانكی ناوه‌ندی عێراق بڵاویكردووەتەوە، بڕیار دراوه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته به‌هێنانی ژنی دوه‌م له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری خێزانداره‌وه، به مه‌رجێك خۆی و هاوسه‌ری یه‌كه‌می له‌و بڕه پاره‌یه سودمه‌ندبن كه وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری وه‌ریده‌گرن.
بانكی ره‌شید باسی لەوەشکردوە، ئه‌و پێشینه‌یه هه‌مو فه‌رمانبه‌رێك ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له‌دو ساڵ كه‌متر خزمه‌تی نه‌بێت و پشتگیری بكرێت له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه.
لەبارەی بڕی ئەو پارەیەشەوە كە وا بڕیارە وەك پێشینە بدرێتە فەرمانبەران رایگەیاندووە" بڕی پێشینەكە تاوەکو ١٠ ملیۆن دینارە، ئەو بڕە پارەیە دەبێت لە ماوەى پێنج ساڵدا بدرێتەوە".