حكومەتی عێراق داوای گواستنه‌وه‌ی موجاهیدین دەكات
به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران له عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راسپارد.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانی له عێراق، به‌و پێیه‌ی رێكخراوێكی "تیرۆریستیه" ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راسپاردووه له‌وباره‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه: به‌و هۆیه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی كێشه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی عێراق، و وڵاتانی دراوسێ، چونكه بوونی له عێراق پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، عێراقی داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ی كرد له وڵات.
رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانی له ساڵی 1965 به ئامانجی رووخاندنی شای ئێران دامه‌زراوه، دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش له‌ساڵی 1979 دژی رژێمی ئیسلامی وه‌ستایه‌وه‌و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش، زۆرێك له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه روویان له عێراق كرد.
PM:03:19:04/06/2014