ره‌عد حارس، راوێژكاری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عيراق ده‌ستگیركرا.
میدیا ناوخۆییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویان كرده‌وه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ره‌عد حارس كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دادوه‌ریه‌وه و به پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره ١٦٩ی ساڵی ١٩٨٠ جێبه‌جێكراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ره‌عد موحسن غازی حارس راوێژكار له ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌روه‌ها بریكاری پێشوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ده‌ستگیركراوه.
له مانگی ئابی ئه‌مساڵ، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریقی یاسایی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف پێكهێنا.