وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند" مانگی داهاتوو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویكرده‌وه، دوای كاراكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی ئاسمانی عیراقی، بڕیاردراوه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، گه‌شته‌كان راسته‌وخۆ له فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقه‌وه بۆ هه‌ریه‌ك له‌شاره‌كانی به‌رلین، دۆسلدۆرف، فرانكفۆرت، له‌نده‌ن، كۆپنهاكن ده‌ستپێبكاته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، فه‌رمانكراوه به‌سه‌رجه‌م نووسینگه سه‌ره‌كییه‌كان و بریكاره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه پێشوازی له هاوڵاتیان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كانیان.
راشیگه‌یاند" بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بۆ كۆمپانیاكان، بڕیاردراوه به‌كاراكردنه‌وه‌ی شێوازی پێشووی به‌ده‌ستهێنانی بلیتی گه‌شته‌كان و پێشكه‌شكردنی ده‌رخسته و خزمه‌تگوزاری زیاتر".