تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق دادەبەزێت

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تووشبوون و گیان لە دەستدان لەسەر ئاستی عێراق لە دابەزیندایە. 

 

بەپێی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند" ١٩٦١ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون".

 

هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە کە بەرامبەر ئەو حاڵەتی تووشبوونە ١ هەزار و ٧٣٤ کەس چاکبوونەتەوە.

 

دەربارەی گیان لە دەستدانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تەنها ٣٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.

 

کۆی ژمارەی گیان لەدەستدان لەسەرتاسەری عێراق لە سەرەتای کۆرۆناوە دەگاتە ١٢ هەزار و ٤٣٠ کەس.

 




PM:06:02:02/12/2020