په‌رله‌مانتارێكی عێراق به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ عه‌لی عه‌بودی پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ کۆچی دوایکرد.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، عەلی عەبودمان پەرلەمانتاری عێراق لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەهۆی تووشبوونی بە پەتایی کۆرۆنا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی کانوونی یەکەم گیانی لەدەستدا.

 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٥٨ هەزار و ٧٦٧ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٣٦١ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٨٧ هەزارو ٨٦٣ كەسیان چاكبونەتەوە. 

 
 



PM:06:18:03/12/2020