چەکدارەکانی داعش پاشئەوەی دوو رۆژ لەمەوبەر کۆنترۆڵی زانکۆی ئەنباریان کرد ١٥ ملیار دیناری ئەو زانکۆیەیان بردووە، لەگەڵ ١٥ فەرمانبەر وەک بارمتە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار سەباح کرحوت بە میدیاکانی راگەیاندووە کە رێکخراوی داعش ١٥ فەرمانبەرو ١٥ ملیار دیناری عێراقیان لە زانکۆکە بردووە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیکی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە هێشتا زانکۆکە بەتەواوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵ نەکراوەو ٢٠ چەکداری داعش خۆیان قایم کردووە لە ناو بیناکەدا.
لە ٦-٦ ەوە ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر زانکۆی ئەنبارو بەدەیان کەس کوژرانو دەیانی تریش برینداربوون.