ته‌ندروستی‌ عیراق: ٢١ كه‌س به ‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٦٨٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٩١٠ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٦٨٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩١٠ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٦٤ هەزار و ٢٠٠ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٤٣٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٤٩٣ هەزارو ٥٦٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:06:33:06/12/2020