تهندروستی عیراق: ١٦ كهس به كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٢٢ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٧٧٢ کەسیش چاکبوونەتەوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٢٢ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٧٧٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٧٣ هەزار و ٦٢٢ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٥٦٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٠٥ هەزارو ٦٦٩ كەسیان چاكبونەتەوە.
PM:07:30:12/12/2020