بانكی ناوەندی عێراق بە فەرمی نرخی دۆلارى بەرامبەر بەدیناری عێراقی جێگیرکرد

بانكی ناوەندی عێراق بەفەرمی نرخی دیناری بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی جێگیرکرد.

 

بەپێى فەرمانێکى بانکى ناوەندى عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچووە و واژۆی مستەفا غالب مخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندی لەسەرە باسی لەوەکردوە، سەرجەم بانکەکان لەئەمڕۆوە بە نرخی نوێ مامەڵە لەگەڵ دۆلار بکەن و گۆرانکاریشى تێدا ناکرێت.

 

بانكی ناوه‌ندی عێراق نرخی دۆلاری بەشێوەیە جێگيركرد:

 

1450 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی كڕێنی دراوی بیانییه‌ له‌وه‌زاره‌تی دارایی، یانی 100 دۆلار بە 145 هەزار دینار.

 

1460 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی دروای بیانییه‌ بۆ بانكه‌كان ، یانی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار.

 

1470دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی دروای بیانییه‌ بۆ خه‌ڵكی ، 100 دۆلار بە 147 هەزار دینار. 

 

ئێوارەی دوێنێ شەممە ١٩ی کانوونی یەکەم عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عیراق ڕایگەیاند" وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا نرخی دۆلارێک بە ١٤٥٠ دیناری عیراق جێگیر دەکرێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی كوتله‌كان ئاگاداری ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ن كه‌ حكومه‌ت پێیدا ده‌ڕوات بۆ زیادكردنی به‌های دۆلار  به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی".




PM:12:23:20/12/2020