تهندروستی عیراق: ١٥ كهس به كۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ١٥٨ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٧٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوه.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٥٨ حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ١٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٧٠٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٨٦ هەزار و ٥٠٣ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٧٢٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٢٤ هەزارو ٣٤٤ كەسیان چاكبونەتەوە.
PM:09:04:22/12/2020