ته‌ندروستی‌ عیراق: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەنها پێنج كه‌س به ‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٨٤٠ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٩٢٩ کەسیش چاکبوونەتەوه.
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٤٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٢٩ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٥٩٧ هەزار و ٣٣ كەس و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٢٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٥٤١ هەزارو ٧٩٦ كەسیان چاكبونەتەوە. 


PM:07:50:02/01/2021