ئاگرێکی گەورە لە بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکەوێەوە

لە بەغدای پایتەخت ئاگرێکی گەورە لە شەقامی زیڵاڵ لە بەرامبەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق کەوتەوە.


میدیا عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەم ئاگرەکە لە کۆگایەکی ماتۆڕسیکلدا کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە.


ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەڕان لە ناوەڕاستی بەغدا روویان دا و بوونە هۆی کوژرانی ٣٢ كەس و برینداربوونی زیاتر لە ١١٠ كەس.
 



PM:11:21:21/01/2021