دامه‌زراوه‌ى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان ڕاپۆرتى ژماره ١١١ى پڕۆژه‌ی چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌داى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانى له ماوه‌ى خولى پێنجه‌می پەرلەماندا بڵاوکردەوە و دەڵێت" زیاتر لە ٤ ملیار دینار بە نایاسایی وەرگیراوە وەك مووچە و یەکێتی ٨ مانگ و پارتی ٧ مانگ بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە".
دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپۆرتێكدا بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی خولی پێنجەمدا) بڵاویکردەوە" لە ماوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستاندا ١١٦ دانیشتن ئەنجامدراون، لە ٧٤ دانیشتن‌دا ئامادەنەبوون (غیابات) خوێندراوەتەوە و لە ٤٢ دانیشتنەكەی دیكەش ئامادەنەبوون تۆمارنەكراوه، لەو ژمارەیەش هاوڕێ پەنا محەمەد لە یەكێتی زۆرترینجار ئامادەی دانیشتنەكان نەبووە كە ٣١ جارە، دوای ئەویش سەلمە فاتیح هەیە لە یەكێتی كە بەشداری ٣٠ دانیشتنی نەكردووە و سەباح مەحمودیش لە پارتی پلەی سێیەمی گرتووە لە ئامادەنەبوندا بە ٢٤ جار".
ڕاشیگەیاندووە" سه‌رجه‌م وته‌ی ئه‌ندامان له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان به‌تێكڕایى هه‌شت هه‌زار و ٨٨١ جار قسه‌یانكردوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها یه‌ك په‌رله‌مانتار زۆرترینجار به‌وته به‌شداربووه كه ٢٧٥ جار قسه‌یكردووە".
ده‌شڵێت" هه‌رچه‌نده زۆری به‌شداری قسه‌كردن له كۆبونه‌وه‌كان هه‌موو كاتێك نیشانه‌ى كارایی ئه‌ندامه‌كان ناگه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌وه هه‌ڵوێست و كارایی ئه‌ندامه‌كان دیاریده‌كات كه ئاخۆ له‌سه‌ر چى بابه‌تێك و كه‌ى قسه ده‌كه ن‌و چیش ده‌ڵێن".
ڕێكخراوى په‌ى ده‌ڵێت:"نازانرێت ئه‌ندامان چه‌ند پرسیاریان ئاراسته‌ى حكومه‌ت كردوه، چونكه نه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى زانیاریى ده‌خاته به‌رده‌ست‌و نه فراكسیۆنه‌كانیش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانمان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئامارێك كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان له‌كۆتایی خولى پاییزه‌دا بڵاویكردوه‌ته‌وه تیادا هاتووه، (٤٩٩) پرسیارى ئه‌ندامان وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه".
پەی ئەوەشی خستەڕوو، له ماوه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ١٣ ئه‌ندام په‌رله‌مانى كوردستان له دانیشتنه‌كاندا ١٦ بیرۆكه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو كه سێ ئه‌ندام په‌رله‌مان دووجار بیرۆكه‌كانیان خستوه‌ته‌ڕوو، ١٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانیش هه‌ریه‌كه‌ى یه‌ك بیرۆكه‌یان خستوه‌ته‌ڕوو.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا په‌ى دەڵێت" له ماوه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ١٤ ئه‌ندامى په‌رله‌مان ده‌ستیان له كاركێشاوه‌ته‌وه كه به‌شێكیان له حكومه‌ت پۆستى باڵایان وه‌گرتوه، به‌شێكیان به‌هۆى ڕێگریكردن و گرفت دروستكردن بۆیان، به‌شێكیشان به‌هۆى كۆتایىهاتنى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، هەروەها شه‌ش كه‌س به نایاسایى له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان بوونه‌ته ئه‌ندامى په‌رله‌مان و له دواى ٦ى ١١ى ٢٠٢٢ سوێندى یاساییان خوارد كه دوو په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنى (بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان) و دوو كه‌سیش له فراكسیۆنى (بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى) و كه‌سێكیش له فراكسیۆنى (نه‌وه‌ى نوێ) و یه‌ك په‌رله‌له‌مانتاریش له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به ناوى (سه‌ربه‌خۆ)وه له ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستانى سوێندى یاساییان خواردوه".
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە" به‌رزترین ڕێژه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌خولى پێنجه‌مدا له ڕه‌گه‌زى (نێر)ه، كه ڕێژه‌كه‌ى ده‌گاته (%٦٨.٢٩)، به‌به‌راورد به‌ڕه‌گه‌زى (مێ) ژماره‌كه یه‌كجار زۆره‌و ڕێژه‌كه‌ى (%٣١.٧٠)، به‌رزترین ڕێژه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌ندامان (به‌كالۆریۆس)ه، كه ڕێژه‌یه‌كى یه‌كجار به‌رزه‌و نزیكه له‌نیوه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌و بڕوانامه‌یان هه‌یه‌و ڕێژه‌كه‌ى ده‌گاته (%٤٧.١٥) دواى ئه‌م بڕونامه‌یه بڕوانامه‌ى (ماسته‌ر) دێت‌و دواتریش بڕوانامه‌كانى دیكه، به‌رزترین ڕێژه‌ى پسپۆرى ئه‌ندامان (یاسا)یه، كه ده‌گاته (%٢١.٩٥)، دواتر پسپۆڕیه‌كانى (ڕاگه‌یاندن، خوێندنى ئایینى، كارگێڕیى‌و كارگێڕى كار، ته‌ندروستى، مێژوو، زمانى ئینگلیزى، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان‌و...... هتد) دێن هه‌ریه‌كه‌یان ڕێژه‌یه‌كى گرتوه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ى چه‌ند پسپۆڕیه‌ك دیارینه‌كراوه".
له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان به‌ئه‌ندامانه‌وه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مان ڕێكخراوى په‌ى ئاشكرایكردوه، به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامان ئیمه‌یڵیان نییه، یاخود هه‌یانه، به‌ڵام له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى فه‌رمى په‌رله‌مان تۆمارنه‌كراوه، كه ژماره‌یان (٩٩) ئه‌ندامه‌و ڕێژه‌كه‌ى ده‌گاته (%٨٠.٤٨)، به‌شێكى زۆرى ئه‌ندامان تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌سه‌ر ماڵپه‌رى په‌رله‌مان تۆمارنه‌كراوه كه ژماره‌یان (٨٦) ئه‌ندام‌و ڕێژه‌كه‌ى ده‌گاته (%٦٩.٩١)، له‌به‌رامبه‌ردا (٣٧) ئه‌ندام تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیان تۆماركراوه و ڕێژكه‌ى گه‌یشتوه‌ته (%٣٠.٠٨).
هەروەها هاتووە" سه‌باره‌ت به‌ده‌نگى به‌ده‌ستهاتوى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، (عه‌لى حه‌مه‌ساڵح) له‌فراكسیۆنى (گۆڕان) به‌رزترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه كه ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى گه‌یشتوه‌ته ٩١ هه‌زارو ٩٣٤ دواى ئه‌و (هێمن ئه‌حمه‌د هه‌ورامى) دێت له‌فراكسیۆنى (پارتی) كه ژماره‌ى ئه‌و ده‌نگانه‌ى به‌ده‌ستیهێناوه ٤٧ هه‌زارو ٤٣٦ ده‌نگه، هه‌روه‌ها (هیمداد سه‌باح بیلال) له‌فراكسیۆنى (به‌ره‌ى توركمان)یش كه‌مترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه كه (١٣٨) ده‌نگه".
ئه‌وه‌ش هاتوه" له‌كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌كاندا كه ٨٠٤ جار ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌كۆبونه‌وه‌كانى لیژنه‌كان ئاماده‌نه‌بونه، له‌م ژماره‌یه‌شدا په‌رله‌مانتارێك زۆرترین جار ئاماده‌نه‌بوه له‌كۆبونه‌وه‌كانى لیژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان كه ٢٣ جار بوه، دواى ئه‌ویش ژماره‌كانى دیكه دێن به‌ڕێژه‌ى كه‌متر، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانى لیژنه‌كان به‌شداربونه، كه ژماره‌یان (١٩) په‌رله‌مانتاره، ئه‌م زانیاریانه‌ش سه‌رجه‌میان له‌كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستمانكه‌وتوه، ده‌شێت ژماره‌كه زۆر له‌وه زیاتربێت، چونكه تۆمارى ئاماده‌نه‌بوانى زۆربه‌ى كۆبونه‌وه‌كانى لیژنه‌كان نه‌خوێنراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا ١٩٠ په‌یام بڵاوكراونه‌ته‌وه كه ٩٧یان بۆ پیرۆزبایی بوه‌و ٦٠ په‌یامیش پرسه‌نامه بوه".
ئەوەشی خستەڕوو، په‌رله‌مانى كوردستان له‌خولى پێنجه‌میدا چوار كه‌س چونه‌ته ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌وه، كه (ڤالا فه‌رید) یه‌كه‌م سه‌رۆكى خوله‌كه بوو و دواتر ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه، هه‌روه‌ها له خوله‌كه‌دا به‌هۆى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى هه‌ندێك له ئه‌ندامه‌كانى له‌و ماوه‌یه‌دا (١٢٣) كه‌س وه‌ك په‌رله‌مانتار سوێندى یاساییان خواردوه.
هه‌ر له‌و ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاریى ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان و به‌نایاسایی ناساندنى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدراڵیه‌وه ده‌بوو ئه‌و پاره‌یه‌ى په‌رله‌مانتاران جگه له‌نه‌وه‌ى نوێ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى دیكه ئه‌و پارانه‌یان بگێڕایه‌ته‌وه، بۆ نمونه فراكسیۆنى پارتى پێویسته بۆ ئه‌و ماوه‌یه ملیارێك و ٦٥٥ ملیۆن‌و ٣٠٠ هه‌زار دینارى موچه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كانى بگێڕێته‌وه‌و یه‌كێتیش پێویسته بۆ ئه‌و ماوه‌یه ٩٠٨ ملیۆن دینار بگێڕێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى حكومه‌ت و گۆڕان ٤١٦ ملیۆن دینار، به‌ڵام نه‌وه‌ى نوێ له دواى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مان و دواتریش له‌كارخستنى، هیچ بڕه پاره‌یه‌كى وه‌كو خانه‌نشینى و په‌رله‌مانتاریى وه‌رنه‌گرتوه، لایه‌نه ئیسلامیه‌كانیش، كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ٢٨٣ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار دینار و یه‌كگرتوى ئیسلامی ٨٤ ملیۆن دینار.