رێکخراوی ستۆپ لە رۆژی جیهانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی لە راپۆرتێک‌دا توێژینەوەیەکی دەربارەی رۆڵی دادگاکانی هەرێمی کوردستان و دەستەی دەسپاکی لە پرۆسەی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی ئامادە کردووە و دەڵێت" پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستان تا ئێستا وه‌ک پێویست (سڵەمینە) دروست نه‌کردووه لە نێو کۆمەڵگا، به‌جۆرێک ئەو هەست و شعورە لای تاکەکانی کۆمەڵگا به‌ته‌واوی دروست نه‌کردووه که بکەری تاوانەکانی گەندەڵی سزایەکی مادی و زەوتکردنی ئازادی لێدەکەوێتەوە، بەتاوانی ئابڕۆبەر دادەندرێت".
دەقی راپۆرتەکە:
تەوەری یەکەم
شیکردنەوەی داتای داواکان
پێوەرە نێودەوڵەتیەکانی وەک بوونی سەروەری یاسا و سەربەخۆی دادگاکان و بە پڕۆفیشناڵ کارکردنی دادوەران کێشەی ئەم دیاردە تاوانیە کۆنتڕۆل دەکات، هەروەک پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەروەری یاسا بەم شێوەیە وەسفی دەکات: "بنەمایەکی حوکمڕانی کە تێیدا هەموو کەس و دامەزراوە و قەوارەکان، گشتی و تایبەت، بە خودی دەوڵەتیشەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ ئەو یاسایانەدا هەیە کە بە ئاشکرا ڕاگەیەندراون، بە یەکسانی بۆ هەمووان جێبەجێ دەکرێن، هەیانە دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ، و لەگەڵ نۆرم و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤدا یەکدەگرێتەوە”. لەمەوە بۆمان ڕون دەبێتەوە گەر یاسا سەروەر نەبوو دادگا و دامەزراوەکان بەشێوەیەکی گشتی لەبار دەبرێن بۆ ڕودانی ئەم دیاردە تاوانیە بەشێوەکی خێرا‌و زیاتر، لەم سۆنگەوە ئەم خشتەی خوارەوە کە لەلایەن دەزگای فەرمی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە پێشانماندەدات کە چەندە یاسا سەروەرە؟!
ئەمانە کۆمەلێک داتای ساڵانی (٢٠٢١) و (٢٠٢٢)ـن تایبەتە بە ئامارەکانی دەستەی دەسپاکی کە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ژمارەی ئەو داوایانەی کە جولێندراون و یەکلای کراوەتەوە لەم ماوەیەدا، ئەمەش گەواهی هۆکارەکانی ناوەڕۆکی ئەم توێژینەوەیەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە، بەمشێوەی خوارەوە : سەرەتا ساڵی (٢٠٢١) بەنمونە وەردەگرین داتای داواکان بەم شێوەیە بووە:
له‌م به‌شه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ر سێ ئاست داتاکانی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی له‌باره‌ی چاره‌نووسی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی بخه‌ینه ڕوو، ئه‌ویش ئاستی ژماره‌ی ئه‌و سکاڵایانه‌ی وه‌کداوای سزایی تۆمار کراون، دووه‌میش شێوازی یه‌کلایی بونه‌وه‌ی دۆسیه‌کان به‌هه‌ر سێ جاری (مانه‌وه له دادگا، ئازاد کراو، سزادراو)
دواکه‌وتنی دۆسیه‌کان له دادگاکان:
به‌گوێره‌ی قۆناغه‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی، سه‌ره‌تا ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌درێته ده‌سته‌ی ده‌سپاکی، کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر توانرا بسه‌لمێندرێت، ئه‌وا ده‌بێته داوای هه‌وڵده‌ری، پاشان وه‌ک داوای سزای ئاراسته‌ی دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سپاکی له پارێزگاکان ده‌کرێت.
له ساڵانی (2020,2019، 2021،2022، 2022، 2023) ژماره‌ی ئه‌و داوا سزاییانه‌ی که ئاراسته‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌کان کراون 863 داوا بووه، ئه‌و داوایانه‌ی که گه‌یشتونه‌ته قۆناغی یه‌کلایی کردنه‌وه ژماره‌یان 367 سکاڵایه، دیاره که ده‌ڵێن یه‌کلا که‌ره‌وه واته به هه‌ردوو جۆری سزادراو و ئازاد کراو ده‌گرێته‌وه.
به‌و پێیه‌ش بێت ئه‌و داوایانه‌ی که له پێنج ساڵی رابردوو گه‌یشتونه‌ته دادگاکان رێژە‌ی یه‌کلابونه‌وه‌یان (42.5%) کۆی سکاڵاکانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و داوا هه‌واڵده‌ریانه‌ی که له قۆناغی گه‌یشتنی زانیاری و داوای هه‌واڵده‌ری دواده‌که‌ون.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه خێراتر بێت، له ساڵی ٢٠٢١ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان بڕیاریدا دادگایه‌ک تایبه‌ت به که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی دروستبکات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به سیاسی کرا وه‌کیه‌کێک له لێکه‌وته‌کانی دوو ئیداره‌یی پێشوو بڕیاره‌که جێبه‌جێ نه‌کرا، دواتر له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بریارێکی دیکه‌ی ده‌رکرد، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رۆکایه‌تیه‌کانی دادگای پێداچونه‌وه له پارێزگاکان دادگا تایبه‌ت بکرێت به که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام ئه‌ویش جێبه‌جێ نه‌کرا، ئێستا له (٩ دادگا) که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی ده‌بیندرێن.
هەرچی پەیوەستە بە خستنەڕووی ئاماری داوا هەواڵەکراوەکان لە ساڵی (٢٠٢٣) کە لە دادگا بابەتیەکان (دادگای تاوان و کەتنی) نێو پارێزگاکانی هەولێر ، سلێمانی ، دهۆک کە نێردراوە بریتیە لە (٢٤٨) داوا، وە (١٠٣) لەم داوایانە بەشێوەیەکی کۆتایی حسم بووەو یەکلای کراوەتەوە، وە هەروەها (٤٢) داوا گەڕاوەتەوە قۆناغی لێکۆڵینەوە.
تەوەری دووەم
خستنە ڕووی لاوازی حوکمەکان
مەبەستمانە لەم تەوەرە ئەوە بخەینەڕوو کە داتای داوای یەکلاکراوی (٤) ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوەی خوارەوە بووە:
ساڵ
یەکلاکراوە
ئازادکراو
سزادراو
٢٠٢٠
٥٤
٣٣
٢١
٢٠٢١
٩٤
٥٩
٣٥
٢٠٢٢
١١٤
٥٣
٦١
٢٠٢٣
١٠٥
٤٤
٦١
کۆی گشتی
٣٦٧
١٨٩
١٧٨
ژماره‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی که له ماوه‌ی (2019- 2020-2021-2022-2023) یه‌کلا کراونه‌ته‌وه واته حه‌سم کراون، بریتیه له 367 دۆسیه، (دیاره ئه‌م ژماره‌یه ئه‌و سکاڵایانه ناگرێته‌وه که له قۆناغی لێکۆڵینه‌وه به هه‌ر هۆکارێک بێت داده‌خرێن که بۆ نمونه له ساڵی 2023 ژماره‌یان 38 دۆسیه‌یه).
جۆری یه‌کلا کردنه‌وه‌ی سکاڵاکان به‌م شێوه‌یه‌ن، )178 که‌س) سزا دراون و (189 که‌سیش( به بڕیاری دادوه‌ر ئازاد کراون، واته دادگا بابه‌تیه‌کانی کوردستان ته‌نها رێژە‌ی (48.
5%) ئه‌و سکاڵایانه‌ی گه‌نده‌ڵی که تۆمار کراون، سزای داون، له‌و رێژە‌یه‌ش (23 که‌س)راگرتنی جێبه‌جێکردنی سزا (ایقاف التنفیژ العقوبە)یان بۆ کراوه، سه‌رجه‌م ئه‌و پله تایبه‌تانه‌ی که گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه له‌نێو ئه‌وانه‌ن راگرتنی جێبه‌جێکردنی سزا گرتویانه‌ته‌وه، واته رێژە‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌ی به هۆی تاوانی گه‌نده‌ڵی سزا دراون 155 که‌سن، ده‌کاته رێژە‌ی 42% کۆی تاوانیارانی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
ئەمەش داتایەکه پرسیاری زۆر هه‌ڵده‌گرێت، له‌وانه وێنایه‌کی وامان پێشاندەدەن که دادگاکان زۆر بە بەزەیی و نەرمییەوە مامەڵە لەگەڵ تۆمەتبارانی کەیسەکانی گەندەڵی دەکەن، کە ده‌بێته هۆکاری سەرەکی نەتوانرێ لە ڕووی پڕاکتیکی جۆری حوکمەکان ئەسەرو کاریگەریەکی گەورەیان هەبێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه.
مه‌حکومکراوانی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی له دادگاکانی هه‌رێم ساڵی 2022 به نمونه، له‌م به‌شه تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر مه‌حکومکراوانی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆری سزاکان و جێبه‌جێکردنیان به گوێره‌ی پارێزگاکان، بۆ ئه‌مه‌ش ساڵی 2022 به نمونه له راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی وه‌رده‌گرین:
هه‌ولێر: یه‌ک که‌س به پله‌ی رائیدی پۆلیس له دادگای که‌تن غه‌رامه کراوه به بڕی 250 هه‌زار دیناری عێراقی.
سلێمانی: به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که (2 که‌س)سزای زیندانی کردنیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه که به‌سه‌ریان جێبه‌جێده‌کرێت، یه‌کێکیان به غیابی (4 ساڵه)، ئه‌وی تریش هاوڵاتیه‌کی بیانیه به حه‌وت ساڵ زیندانی حوکمدراوه. چوار که‌سی دیکه‌ش که پله‌یان (کاسب، فه‌رمانبه‌ر، هاوڵاتی، خاوه‌ن کۆمپانیا)ن سزای زیندانی کردنیان بۆ ساڵێک بۆ ده‌رچووه به‌ڵام جێبه‌جێکردنیان وه‌ستێندراوه، سێ که‌سی دیکه‌ش که دوویان فه‌رمانبه‌رن و یه‌کێکیشیان پۆلیسه، هه‌ر یه‌که‌یان به بڕی (225,000) دینار غه‌رامه کراون.
دهۆک: 19 مامۆستا له دادگای که‌تن هه‌ریه‌که‌یان به بڕی (250,000) دینار سزا دراون.
23 ئه‌ندازیار که 22 یان له دادگای که‌تن و یه‌کێکیشیان له دادگای تاوان سزا دراون، به‌م شێوه‌یه 5 ئه‌ندازیار هه‌ریه‌که‌یان به بڕی 200,000 دینار غه‌رامه کراون، 18 ئه‌ندازیاری دیکه هه‌ریه‌که‌یان به 100,000 دینار غه‌رامه کراون، ئه‌ندازیارێکی دیکه‌ش له دادگای تاوان به شه‌ش مانگ زیندانی سزا دراوه له‌گه‌ڵ رایگشتی جێبه‌جێکردنی.
به‌رپرسێکی دارایی له دادگای تاوان چوار مانگ زیندانیکردنی له‌سه‌ر دوو تاوان بۆ ده‌رچووه.
ژمێریارێکیش له دادگای تاوان سزای زیندانیکردنی یه‌ک مانگی بۆ ده‌رچووه.
پزیشکێک له دادگای که‌تن به 250,000 دینار غه‌رامه کراوه.
دوو به‌رێوه‌به‌ری رێگا پێدراوی دوو کۆمپانیایه‌کبه غیابی هه‌ریه‌که‌یان شه‌ش ساڵ زیندانییان به غیابی بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
ده‌بینین ئه‌وانه‌ی حوکمی قورس دراون بیانین یان ئه‌وانه‌ن که به غیابی حوکمدراون، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که ئاماده‌بونی تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادگا یاخود بونیان وه‌ک هاوڵاتی هه‌رێم، هۆکاربووه بۆ که‌مبونه‌وه و جۆری حوکمه‌کانیان له دادگاکانی هه‌رێم.
تەوەری سێیەم
پلە بەندی نێوان تاوانباران لە کەرتی گشتیدا
دەکرێت بڵێین نادادیەکی زۆر لە پلە بەندی تۆمەتباران و تاوانباران هەیە لە کەیسەکانی تاوانی گەندەڵی، بەجۆرێک وەک لە ئامار و ڕاپۆرتی دەستەی دەسپاکی هەرێمدا هاتووە ڕێژەیەکی نایەکسانی گەورە بەدی دەکرێت لە وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی دەرهەق بە تۆمەتبارانی گەندەڵی بەم شێوەیەی خوارەوە :
ژ
پۆست
ژمارە
١
وەزیری پێشوو
(١) کەس
٢
بریکاری پێیشووی وەزارەت
(١) کەس
٣
بەڕێوەبەری گشتی
(٤) کەس
٤
سەرۆکی زانکۆ
(١) کەس
٥
سەرۆکی شارەوانی
(١) کەس
٦
بەڕێوەبەر
(١٣) کەس
٧
ئاسایش
(١) کەس
٨
عقیدی پۆلیس
(١) کەس
٩
نەقیب
(١) کەس
١٠
ئەفسەری پۆلیس
(٨) کەس
١١
خاوەنی کۆمپانیا
(١) کەس
١٢
بەڵێندەر
(٣) کەس
١٣
خاوەنی کافتیریا
(١) کەس
١٤
پارێزەر
(١) کەس
١٥
ژمێریار
(٣) کەس
١٦
وردبین
(١) کەس
١٧
مبلغ
(١) کەس
١٨
فەرمانبەر
(٢٢) کەس
١٩
کارمەندی کۆمپانیا
(٣) کەس
٢٠
کاسب
(٧) کەس
٢١
هاوڵاتی
(١) کەس
ئاماری تۆمەتباران بە پیی پۆستی وەزیفی لە فەرمانگەر لیکۆلینەوەکان لە ١/١/٢٠٢٠ تاوەکوو ٢٥/١٢/٢٠٢٣
ژمارە
پۆستەکان
ژ
٢
وەزیر
١
٥
وەزیری پێشوو
٢
٣
بریکاری وەزیر
٣
١
بریکاری وەزیری خانەنشینکراو
٤
١
بریکاری پیشووی وەزارەت
٥
١
راوێژکاری خانەنشین
٦
١
قایمقام
٧
١
قایمقامی پێشوو
٨
١
سەرۆکە هەیئەی ئەرکان
٩
٢
ئەندام پەرلەمان
١٠
١٥
بەرێوبەری گشتی
١١
٢
بەرێوبەری گشتی پێشوو
١٢
٣
بەرێوبەری گشتی خانەنشینکراو
١٣
١
ی.بەرێوبەری گشتی
١٤
٤
سەرۆکی زانکۆ +مامۆستای زانکۆ
١٥
٢
راگری کۆلێژ
١٦
١
جێگری بەرێوبەری گشتی
١٧
٢٥
سەرۆکی شارەوانی
١٨
١
سەرۆکی ئەنجوومەنی شارەوانی پێشوو
١٩
١٠٣
بەرێوبەر
٢٠
٢
بەریوبەری پیشوو
٢١
٤
بەرێوبەری کارگێیری
٢٢
٤
بەرێوبەری ژمیریاری
٢٣
١
بەرێوبەری ژمیریاری خانەنشینکراو
٢٤
٨
ژمێریار
٢٥
٣
جێگری بەرێوبەر
٢٦
٣
جیبەجێکاری دادی
٢٧
١
شارەزای دادوەری
٢٨
٩٧
سەربازی پلە دار
٢٩
١
نقیب
٣٠
١
عقیدی پۆلیس
٣١
١
لێکۆلەری پۆلیس
٣٢
٩
ئەفسەری پۆلیس
٣٣
٢
لیوا
٣٤
١
ئاسایش
٣٥
٢٣
پۆلیس
٣٦
٩
پاسەوانی سنوور
٣٧
٦٣٢
فەرمانبەر
٣٨
٣
پێشمەرگە
٣٩
٣
ئەفسەری پێشمەرگە
٤٠
١
نوێنەری بەڵێندەران
٤١
١
جووتیار
٤٢
١٧٦
هاولاتی و کاسب
٤٣
٢
دادنووس
٤٤
٥٣
ئەفسەری پلەدار
٤٥
٢٠
پزیشک
٤٦
٢
یاسایی
٤٧
٧
مامۆستا
٤٨
٢٢
ئەندازیار
٤٩
١
ئەندازیاری خانەنشینکراو
٥٠
١
سەرۆکی رێکخراو
٥١
٢١
خاوەن کۆمپانیا
٥٢
٣
کارمەندی کۆمپانیا
٥٣
١
بەرێوبەری رێپیدراوی کۆمپانیا
٥٤
١
فەرمانبەری گرێبەست
٥٥
٢
بازرگان
٥٦
١
مبلغ
٥٧
١
وردبین
٥٨
١٨
پارێزەر
٥٠
٢
خاوەن کافتریا
٦٠
٣
بەڵێندەر
٦١
١٣٢٢
کۆی گشتی
کۆی گشتی ئەم تاوانبارانەی سەرەوە لە پلە جیا جیاکان کە حوکمدراون بریتی بووە لە (٧٨) حوکمدراو، ئەم پلە بەندیەش بە شێوەیەکی ڕوون دەردەکەوێت کە زۆرترین حوکمدراو بریتیە بووە لە پلە ئاساییه‌کان، هه‌رچی پله تایبه‌ته‌کانه وه‌ک پێشتریش ئاماژە‌مان پێ‌کرد کە حوکمدەدرێن بە بێ جێ بەجێ کردنی بڕیارەکە تاوانبارەکە ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێت و ئازادی و سەربەستی لێ زەوت ناکرێت ئەمەش یەک ناگرێتەوە لەگەڵ بنەمای یاسایی ئامانج لە (سلب الحریه) بریتیە لە بە خۆداچوونەوەی تاوانبار و چاکسازی کردنی و پاشان گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵگا بەشێوەی تاکێکی تەندروست و سەلیم و بەسوود بۆ هەمووان، له‌وه‌ش ترسناکتر تاوانه‌که ناچێته دۆسیه‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو ئه‌گه‌ر پۆستێکی پێدرا، به‌ڵام مه‌رجی ئه‌وه‌ی تێدابوو که‌سه‌که تاوانبار نه‌بوبێت به که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی، ئه‌و به‌هۆی بریاری جێبه‌جێنه‌کردنی حوکمه‌که‌ی له‌و مه‌رجه ده‌رباز ده‌بێت.
که‌موکوڕیی و خاڵه لاوازه‌کانی یه‌کلا کردنه‌وه‌یکه‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی
له‌م به‌شه هه‌وڵده‌ده‌ین، ئه‌م خاڵ و به‌ربه‌ست و هۆکارانه بخه‌ینه ڕوو که له ده‌ره‌نجامی به‌دواداچون و بۆچونی به‌شداربوانی گفتوگۆکان ئه‌م که‌س و لایه‌نانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کراوه هه‌ڵێنجێنراون، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که به‌رچاو ڕوونی زیاتر دروست بکات، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م به‌شه به‌گوێره‌ی قۆناغ و هه‌نگاوه‌کان له دادگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کان تیشک بخه‌ینه سه‌ر خاڵه بنه‌ڕە‌تیه‌کان:
قۆناغی لێکۆڵینه‌وه:
زۆرجار دۆسیه‌کان ده‌کرێنه دۆسیەیسزایی بەڵام لەبەرئەوەی (سروشتیزۆربەی هەرە زۆری کەیسەکانی گەندەڵیبەجۆرێکە کە پێویستە زانیاریدروست و لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەربکرێت، کەئەمەش بێگومان کاتێکیزۆری پێویستە، بەوشێوەیە:
یه‌که‌م: پێویستی کات و به‌ڵگه و ورده‌کاریکه‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی به سروشتی خۆیان له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان ئاڵۆزن، کە ئه‌وه‌ش پێویستی به زانیاری دروست و لێکۆڵینەوەی ورد هه‌یه، که کاتێکی زۆری پێویستە، سروشتی کاری دامه‌زراوه‌کانیش له هه‌رێمی کوردستان له ڕووی ئیداری و رێکخستن و به‌رێوه‌بردنی ناوخۆیی لاوازه و یارمه‌تیده‌ر نیه، زانیاریه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا و رێکخراو ئه‌رشیف ناکرێت، سه‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش گه‌یشتن به زانیاریه‌کان و به‌ڵگه پێویسته‌کان ئاڵۆز ده‌کات و کاتی زیاتری پێویست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش لێکه‌وته‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر کاری قۆناغی لێکۆلینه‌وه ده‌بێت له‌باره‌ی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
ئەمە جگە لەوەی هەندێک له وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌و فه‌رمانگه‌کانی حکوومەت درەنگ وەڵامی نووسراوەکانی دادگا و دەستەی دەسپاکی و داواکاری گشتی دەدەنەوە، زۆربەی جاریش ئەوانەی کە تاوانەکەیان ئەنجام داوە لەبەر ئەوەی کە فەرمانبەرن پێویست دەکات لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێک بهێنرێت بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ئەمەش دیسان کاتێکی زۆری دەوێت، خو ئەگەر سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە لە وەزارەتێکەوە سەردانی شارێکی دیکه بکەن ئەوە کاتێکی زیاتری پێویست دەبێت.
دووه‌م: ده‌ستوه‌ردان و فشار دروستکردن وزۆری داواکارییه‌کان، یه‌کێکی دیکه له‌و هۆکارانه‌ی که به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی کارکردن له‌سه‌ر که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی له قۆناغی لێکۆلینه‌وه، ده‌ستوه‌ردانی جۆراوجۆر که‌سانی ده‌سترۆیشتوه و فشار دروستکردنه بۆ راگرتنی لێکۆلینه‌وه، یاخود داخستنی که‌یسه‌کان یان هێشتنه‌وه‌ی به‌کراوه‌یی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ، ئه‌مه‌ش هه‌ندێجار له رێی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری یاخود سیاسی یاخود سه‌ربازی ده‌کرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رێی کۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ری ته‌کلیفی زۆر له دادوه‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان ده‌کرێت.
لێرەوە هەوڵەکان و دەرەنجامەکان بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەم تاوانە له به‌شێک له حاڵه‌ته‌کان نایەتەدی که‌یسه‌کان داده‌خرێن، بەبیانووی جۆراوجۆر کە بەڵگەکان تەنیا بەس نین یاخود بەڵگەکان لاوازن، یان شێوزای لێکۆڵینەوەکان زۆر دەخایەنێت و دەبێتە مایەی ساردبوونەوەی فەرمانگەکە خۆی.
لەگەڵ ئەوەشدا یاسا ڕێگەی داوا بە لایەنەکان و داواکاری گشتی کە تانە لەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بدەن لەکاتی داخستنی دۆسیەکان بەشێوەی پێداچوونەوە لەبەردەم دادگای تاوانەکان بەسیفەتی پێداچوونەوە، بەڵام ئەم ڕێگایەش یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە کاتێکی زۆری تێدا بەفیڕۆ دەچێت بەهۆی زۆری داواکانی دادگای تاوانەکان بۆ بابەتەکانی تر.
سێیه‌م: که‌می ژماره‌ی لێکۆڵه‌رانی دادوەری، بۆ ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌کان، له پاڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک پێویست به هێز نه‌کراون بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کان به هه‌بونی زانیاری و ته‌کنیکی نوێی لێکۆڵینه‌وه.
چواره‌م: نه‌بونی دادگای تایبه‌تمه‌ند به که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی، له به‌رواری (10-2-2021) به‌بڕیاری ژماره (4)، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دروستکردنی دادگایه‌کی دا به ناوی (دادگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه‌کانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) تایبه‌ت به بینینی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی که ناوه‌نده‌که‌ی له هه‌ولێر بێت درا، به‌ڵام به‌هۆی کاریگه‌ری پاشماوه‌ی دوو ئیداره‌یی بڕیاره‌که سه‌ری نه‌گرت، بۆیه له به‌رواری (12-4-2022) بڕیاره‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێت هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بڕیاردرا به دیاریکردنی دادگای تاوان له دادگاکانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر - سلێمانی- دهۆک - که‌رکوک / گه‌رمیان) تایبه‌تمه‌ند بێت به بینینی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام تا ئێستا وه‌کو خۆی جێبه‌جێ نه‌کراوه، به‌ڵکو تا ئێستا دادگاکانی تاوان و که‌تن، له پاڵ که‌یسه‌کانی دیکه که‌یسه‌کانی تاوانی گه‌نده‌ڵیش ده‌بینن، ئه‌مه‌ش پسپۆری له بواری که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی دروست نه‌کردووه، به‌گشتی تێبینیه‌کانی دیکه‌ش له‌مبواره هه‌یه که دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ندیش له‌و بواری که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی که‌مه، وە زۆر جار هۆکاری زوو زوو گواستنەوەی دادوەران دەبێتە هۆی سستی بابەتەکە و دروست نه‌بونی پسپۆریه‌تی.
پێنجه‌م: خاڵێکی تر لەو گرفتانەی کە لەم قۆناغەدا لە لایەنی جێبەجێکاری یاسا ڕووبەڕووی دەبنەوە بریتیە لە بابەتی پێڕاگەیاندن (ته‌بلیغ) بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان، کە ئەمەش زۆرجاران لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی له کاتی خۆی دواده‌که‌وێت، زۆر جار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنه‌کانی ته‌بلیغ ته‌قلیدیه و وه‌کپێویست هاوکار نیه له پرۆسه‌ی لێکۆلینه‌وه، هه‌ندێ جاریش خراپ سودی لێوه‌رده‌گیرێت، بێگومان ئەمەش دەبێتە دەرفەتی دواخستن، به ئامانجی ئه‌وه‌ی هەل دروستبکرێـت به‌ر لێبوردنی گشتی بکه‌وێت، یاخود ببێتە مایەی ته‌نازولکردن له ماف.
شه‌شه‌م: ئامادەنە‌بونی وه‌ک پێویستی به‌رپرسان له پله تایبه‌ته‌کان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه، هه‌ندێجار به‌هۆی دروستکردنی کاریگه‌ری ده‌ره‌کی له‌سه‌ر پرۆسه‌که، هه‌ندێجاریش به‌هۆی سوود وه‌رگرتن له هه‌بونی پارێزبه‌ندی، که ئه‌مه له بواری سه‌ربازی و به‌شێک له بواره‌کانی دیکه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه، که واده‌کات پرۆسه‌که زۆر دوابکه‌وێت، تا ئاستی داخستن.
حه‌وته‌م: دروستنه‌بوونی په‌یوه‌ندی وه‌ک ئه‌وه‌ی پێویسته له نێوان ئه‌وانه‌ی که ڕاسپێردراون به رایی کردنی کاروباری دادوه‌ری، به‌تایبه‌ت دادگا و پۆلیس، له به‌شێک له حاڵه‌ته‌کان فه‌رمانه‌کانی دادگا جێبه‌جێ ناکرێن، دیاره ئه‌مه هه‌ر په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی نیه له بواره‌کانی دیکه‌ش هه‌یه، به‌هۆی نه‌بونی پۆلیسی تایبه‌ت به‌م ئه‌رکه کاره‌کانی لێکۆلینه‌وه دواده‌که‌ون.
یه‌کێکی دیکه له کێشه‌کانی قۆناغی لێکۆڵینه‌وه، جێبه‌جێ نه‌کردنی بڕیاره‌کانی دادگا بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێکۆلینه‌وه، که ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه دواده‌خات و به‌ربه‌ستی بۆ دروست ده‌کات، بۆ نمونه له ساڵی 2022، له 561 بڕیاری دادوه‌ر بۆ ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگا و ده‌ستگیرکردن 113 بڕیاریان جێبه‌جێ نه‌کراون. بۆیە گرنگی هەبوونی (هێزێکی تایبەت یان پۆلیسی تایبەت) بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ ئەوەی سڵەمینەوە (ردع) لە تاوانی گەندەڵی دروست بێت، هەروەها رێکارەکانی دادگاش بەخێرایی جێبەجێ بکات.
هەشتەم: لاوازی پاراستنی هه‌واڵده‌ر، به‌هۆی نه‌بونی هیچ یاسایه‌کی به‌رکار له هه‌رێمی کوردستان، زۆرجار دوای پێدانی زانیاری ڕووبه‌رووی هه‌ره‌شه، سزا و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش واده‌کات وه‌ک پێویست به‌ده‌م رێککاره‌کانی لێکۆلینه‌وه نه‌یه‌ن، ئه‌گه‌رچی له ماده‌ی (شازده‌هه‌م)ی یاسایمافی ده‌ستکه‌وتنی زانیاری ژماره 11یساڵی 2013، به بڕگه‌یه‌ک ئاماژه به پاراستنیئه‌و فه‌رمانبه‌رانه کراوه که نابێت له ئه‌نجامیئاشکراکردنی هه‌ر سه‌رپێچیه‌ک یانپێشێلکردنی یاسا ئاشکرا ده‌کات، ئه‌م خاڵه چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌تانه‌یه که له به‌شێک له دامه‌زراوه گشتیه‌کان ڕووده‌داتله حاڵه‌تی ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕووبه‌روویسزای کارگێری نه‌کرێنه‌وه که گه‌نده‌ڵیه‌کیان هه‌ر سه‌رپێچیه‌کی دیکه ئاشکرا ده‌که‌ن، ده‌کرێت بگوترێت ئه‌م خاڵه‌به‌شێکی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به ته‌واوی یاساکه‌کارا نه‌کراوه، ئه‌و خاڵه‌ش وه‌ک پێویستجێبه‌جێ نه‌کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ده‌رکردنی یاسای تایبه‌ت به پاراستنیهه‌واڵده‌ری هێشتا پێویسته، چونکه که باس له هه‌واڵده‌ر ده‌کرێت، بابه‌ته‌که فراوانتره‌و ته‌نها سزای یاسایی و کارگێریناگرێته‌وه.
نۆیەم: لە قۆناغی لێکۆلێنەوە بە هۆی کەم و کوڕی لەیاسای دەستەی دەسپاکی، زۆرجار ئه‌وانه‌ی (هه‌وڵده‌ر و زانیاری ده‌ده‌ن) که‌یسی پێچه‌وانه‌یان دژ کراوه‌ته‌وه، وەکو کارتێک بۆ ئەوەی فشارێک دروست بکەن تاوەکو دامەرزاوەکە یان که‌سه‌که سارد ببێتەوە یاخود داواکە ڕابکێشێتەوە، کە ئەمە چەندین جار ڕویداوەو نمونه له‌به‌رده‌سته.
دەیەم: هه‌بونی بۆشایی یاسایی له یاسا به‌رکاره‌کان کە ده‌رفه‌ت ده‌داته یاریکردن به که‌یسه‌کان (بۆ خواخستن و یه‌کلا نه‌کردنه‌وه و گۆرینی ماده‌کان) لە دادگاکانی لێکۆڵینەوە، بەنمونە دۆسیه هه‌یه بە مادەی یاسای (٣١٦) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانبەری تۆمەتباری سپاردەی دادگای لێکۆڵینەوە کردوە، کەچی دادگای لێکۆڵینەوە وەسفی تاوانەکەی کردۆتە مادەی (٢٤٠) ی یاسای سزادان واتە مادە یاساییەکە لە تاوانی دزی کراوەتە سەرپێچی سادە.! (نمونه تۆمار کراوه).
یازدەهەم: هۆکار گەلێکی تر هەن لەوانە قەیرانەکانی هەرێم بەتایبەت قەیرانی دارایی کاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر بەڕەنگاربوونەوەی ئەم تاوانە هەبووە، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو دامەزراوەکان بە تەواوی بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستن، بەنمونە زۆرجاران دامەزراوەکە بەوە ڕازی بووە کە فەرمانبەری تۆمەتبار نەداتە دادگا به مه‌رجی دوبارە نەبوونەوە، یاخود زۆرجاران لێژنەکانی لێکۆڵینەوەی نێو دامەزراوەکان خۆیان بابەتەکە پەردەپۆش دەکەن و بە سزایەکی کارگێری دۆسه‌که داده‌خه‌ن کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا شتێکی نەرێنیە بەبیانووی ئەوەی کە بڕی پارەی دزراو کەمە بۆ ئەوەی دادگای لێکۆڵینەوەی پێ سەرقاڵ نەکەن.
دوازدەهەم: دواکه‌وتن له پێکهێنانی لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه، یاخود خه‌مساردی کردن له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌کانی لێکۆلینه‌وه کاتێک دادوه‌ری لێکۆلینه‌وه داوا له دامه‌زراوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌کات ئه‌نجامی بدات، لاوازی لێپێچینه‌وه و گرنگی پێنه‌دانی ئه‌وتۆ له لایه‌ن به‌رپرسی یه‌که‌می به‌شێک له دامه‌زراوه‌کان، که ئه‌مه‌ش واده‌کات چه‌ند جارێک دادگا داوای لێکۆڵینه‌وه بکات، پرۆسه‌که له‌کاتی خۆیدا دواده‌که‌وێت، دەستوەردانی فەرمانگەی فەرمانبەری تۆمەتبار به سلبی له پرۆسه‌که، بەشێوازێک نوێنەرێکی یاسای ڕادەسپێردرێت بە داواکردنی داخستنی دۆسیەکان یاخو نەبوونی سکاڵا لەلایەن فەرمانگەکە دەرهەق بە فەرمانبەری تۆمەتبار کە داواکراوە لە دۆسیەکە.
دەرئەنجام و راسپاردەی توێژینەوە لەمیانەی هەڵسانمان بە تاوتوێ کردنی بابەتی (هۆکارەکانی دواکەوتنی کەیسەکانی گەندەڵی و لاوازی حوکمەکان لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان) پاڵپشت بەو سەرچاوانەی بەکارمان هێناون لەم دیراسەیە، گەیشتینە ئەم دەرەنجامانەی خوارەوە، کە بەشێوەی خاڵ خراونەتە ڕوو :
یەکەم : دەرەنجامەکان
پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له کوردستان تا ئێستا وه‌ک پێویست (سڵەمینە) دروست نه‌کردووه لە نێو کۆمەڵگا، به‌جۆرێک ئەو هەست و شعورە لای تاکەکانی کۆمەڵگا به‌ته‌واوی دروست نه‌کردووه که بکەری تاوانەکانی گەندەڵی سزایەکی مادی و زەوتکردنی ئازادی لێدەکەوێتەوە، بەتاوانی ئابڕۆبەر دادەندرێت.
دره‌نگ که‌وتنی بڕیاری دادگاکان له که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی که به‌پێی راپۆرتی دەستەی دەسپاکی لەماوەی ساڵانی (٢٠٢١- ٢٠٢٢) ئەو بڕیارانەی کە دەرچوون لە دادگا بابەتیەکان تەنیا دەکرێت بڵێین لە سەدا بیست (%٢٠) کەمتر یاخود سەدا بیست تێپەڕی نەکردوە له‌و سکاڵایانه‌ی لەلایەن دادگاکانی لێکۆڵینەوە بڕیاری ڕەوانەکردنیانی بۆ دەرکراوە.
جۆری سزاکانی تاوانبارانی کەیسەکانی گەندەڵی سوکن وە ڕۆل و کاریگەری بەجێ نەهێشتووە ببێتە هۆی کەبوونەوەی ئەنجامدانی تاوانەکانی گەندەڵی ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێک لەوانە:
١. سووکی و نەشیاوی سزاکان لە چاو مەترسی و ترسناکی تاوانەکان، بۆ نمونه ته‌نها له ساڵی 2023، ده‌سته‌ی ده‌سپاکی تانه‌ی له 77 بڕیاری دادگا بابه‌تیه‌کان له‌سه‌ر که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رده‌م دادگای پێداچونه‌وه داوه، به‌هۆی لاوازی حوکمه‌کانیان.
٢. جگە لە کەسانی خاوەن پلە و پۆست و پێگەی نزمی حیزبی و حکومی و کۆمەڵایەتی کە سزا دەدرێن، کەسانی خاوەن پلە و پۆستی باڵای حیزبی و حکوومی یاخود خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی سزا نادرێن یاخود ئەگەر سزا بدرێن بە سزایەکی سووک یان ایقاف التنفیژ دۆسییەکانیان کۆتایی پێ دەهێنرێت.
یاساکانی لێبوردنی گشتی زیانێکی هێجگار زۆریان داوە لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بە تایبەتی لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە تۆمەتباران قوتاریان دەبوو لە سزا‌و لەلایەکی ترەوە جۆرێکیش لە بێمتمانەی دروست دەبوو لای سه‌رپێچیکاران بەرامبەر بە دادگاکان و یاسا و دادوەری هەروەها ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە دەزگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەیانکێشا بەهەدەر دەچوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له دواین یاسای لێبوردنی گشتی ئاماژە به‌وه کرابوو، تاوانی گه‌نده‌ڵی به‌ر لێبوردن ناکه‌وێت، به‌ڵام رێگای دیکه‌ی بۆ دۆزرایه‌وه.
لێبوردنی گشتی لە دوای پرۆسەیەکی دوور و درێژی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری و دادگایی کردن لە ئاکامدا دۆسییەکانی گەندەڵی بە داخستن کۆتای‌یان دێت و تۆمەتبارەکانیش بەبێ سزا قوتاریان دەببێت، ئەمە جگە لەوەی کە سامان و داهاتێکی زۆر بە فیڕۆ دەچێت.
٣. نەبوونی سکاڵا له‌هه‌ندێ دۆسیه‌کان لەلایەن فەرمانگەکە دەرهەق بە فەرمانبەری تۆمەتبار کە داواکراوە لە دۆسیەکە، به‌هۆی هۆکاری شاراوه، یان دەستوەردانی تری دەرەکی دەرەوەی فەرمانگەکە بە ئامانجی داخستنی که‌یسه‌کان، ئەمەش بێگومان یەکێکە لە هۆکارە هەرە نەرێنیەکان کە کاریگەری دروست دەکات له‌سه‌ر داواکانی پەیوەست بە کەیسەکانی گەندەڵی به‌وه‌ی دەرەنجامی ئه‌وتۆی نه‌بێت و زوو دابخرێت.
له‌ڕووی بوونی یاساوه کوردستان به‌شێکی زۆری یاسا په‌یوه‌نداره‌کانی بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵکاران هه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌بونی هه‌ندێ که‌لێنی یاسایی، بەڵام لاوازی به‌رچاو بۆ لایەنی ڕاپەڕاندن و چاودێریکار و دادگاکان دەگەڕێتەوە.
− سه‌ره‌ڕای فرەیی دام و دەزگاکان لەهەرێمی کوردستان، وەک (ئەرکی چاودێری پەرلەمانی کوردستان، دەزگای داواکاری گشتی، چاودێری دارایی، دەستەی دەسپاکی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، هه‌روه‌ها یه‌که په‌یوه‌نداره‌کان له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت) هێشتا هه‌ماهه‌نگی وه‌ک پێویست له نێوانیان دا نیه بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵکاران و پرۆسه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵکاران.
− کەمتەرخەمی و و بەدوادانەچوون و ئامادە نەبوونی نوێنەری یاسایی دام و دەزگاکان و فەرمانگەکان لە هۆکارە هەرە لەپێشینەکانی خاو بوونەوەو سستی پڕۆسەکانی بەڕەنگاربونەوەی گەندەڵین.
− نەبوونی دادگای تایبەتمەندی بابەتی، هۆکاری سەرەکین کە دادگاکان لەبەر سەرقاڵی کارەکانیان پسپۆڕانە نەتوانن بپڕژێنە سەر داتا و ژمارەی پارەو وردبینیەکانی دۆسیەکانی دەندەڵی.
− نەبوونی یاسای پاراستنی گەواهیدەران و هەواڵدەران هۆکاری سەرەکی جوڵاندنی کەمی دۆسیەکانی گەندەڵین.
− راگرتنی سزای جێبەجێ کردن (ئیقاف تەنفیز)یەکێکە لە گرفتە بنەڕەتیەکانی کێشەی دادگا بابەتیەکان، کە پێویستە ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت، دواکەوتن و لاوازی بڕیارەکانی دادگا لەیەکلایی کردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی، بەو هۆیەشەوە نەسڵەمینەوە (ردع) لە بەرامبەری گەندەڵی دروست نەبووە، بەڵکو هەندێ جار وەک شانازی و دەست کەوت لێکدەدرێتەوە لە ئاستی کۆمەڵایەتی.
− یه‌کێک له کێشه‌کانی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یگه‌نده‌ڵی نه‌بونی دادگای ده‌ستورییه له هه‌رێمی کوردستان، که ئه‌ویش به‌هۆیئه‌وه‌ی ده‌ستور تا ئێستا له هه‌رێمیکوردستان نیه، بونی دادگایه‌کی له‌و شێوه‌یه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی که‌یسه‌گه‌وره‌کانی گه‌نده‌ڵی تیایدا بکرێنه‌وه و بڕیاری لێبدرێت، که به دادگا ئاساییه‌کان ناکرێت.
دووەم: ڕاسپاردە و پێشنیارەکان
بەشێوەیەکی گشتی پڕۆسەی بەڕەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارێکی گشتگیر و هەمە لایەنەیە، کاریگەریی لەسەر ئێستا و ئایندەی حوکمڕانی و ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، بۆیە ئەرکی هەمووانە دژایەتی گەندەڵی و نەهێشتنی بکرێت، راسپاردەو پێشنیارەکان بۆ هەر لایەنێککی پەیوەندار جیاکراوەتەوە بۆ ئەوەی تێکەڵی دروست نەبێت، هەر لایەنەکی بەپرس روون بێت، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یەکەم: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
١. .
پێویسته تاوانبارانی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی نه‌خرێنه چوارچێوه‌ی ئه‌و که‌یسانه‌ی ئاسانکاری بۆ تاوانبار بکرێت، یاخود راگرتنی جێبه‌جێکردنی حوکم (ٳیقاف تنفیز) بیانگرێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ حاڵه‌تی هێزه‌کانی ناوخۆ (بە تایبەتی کەیسەکانی تیرۆر) ده‌کرێت، که ئه‌گه‌ر سزا بدرێن نابێت راگرتنی جێبه‌جێکردنی حوکم بیان گرێته‌وه، ده‌کرێت له رێی هه‌مواری یاسای ده‌سته‌ی دەسپاکی هه‌مان برگه زیاد بکرێت، چونکە ئەم تاوانە لەو تاوانانە دەژمێردرێت کە بە ئابڕۆبەر ناوهێنراون لەسیستەمی سزایی عێراقی
٢. پێویسته لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی که‌یسه گه‌وره‌کانیش بگرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاسانکاری زیاتر بکرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان
٣. پێویسته لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی که‌یسه گه‌وره‌کانیش بگرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاسانکاری زیاتر بکرێت له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان.
٤. خێراکردنی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی تاوانبارانی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ک له یاسای اصول محاکمات جزائیه 23ی سالی 1971 هاتووه، که داوا ده‌کات رێکاره‌کانی دادگایی کردن خێرا بکرێت.
دادگاکان دوربکەونەوە لە دەستوەردانەکان و سەربەخۆییان بپارێزرێت، نەهێڵن دەستوەردانی دەرەکی لە کارەکانیان دا هەبێت بەتایبەت بۆ تاوانی گەندەڵی، به‌تایبه‌ت سه‌ربه‌خۆیی دارایی و کارگێڕی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به‌گوێره‌ی یاسای په‌یوه‌ندار پارێزراو بێت، بەشێوازێک حوکمەکانیان کاریگەری دروست بکات لە نێو گۆڕەپانی کۆمەڵگا، ئەو چەمکە بێنێتە کایەوە کە ئەم تاوانە سزایەکی گەورەی ئابڕۆ بەرە بەهۆیەوە بتوانرێت ڕەدع و پەرچەکرداری ئەرێنی لای هەست و شعوری هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروست بکات.
زیاترکردن و به‌هێزکردنی توانای لێکۆڵه‌رانی دادی له ده‌سته‌ی ده‌سپاکی، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی ده‌سپاکی به‌هێزتربکرێت و لێکتێگه‌یشتنی واژوو کراو له‌نێوانیدا هه‌بێت
٥. جێبەجێکردنی دەقە یاساییەکان بەسەر هەموو کەسانی سەرپێچی کار، بێ ڕێزپەرکردن، بۆ هەموو تاوانبارانی گەندەڵی، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌لێنه یاساییانه‌ی که خراپ سودیان لێوه‌رگیراوه له پرۆسه‌ی لێکۆلینه‌وه و دادبینی که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی، به‌تایبه‌ت بۆ دواخستنی بێ هۆ و درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دادگایی کردن و گۆرینی مادده‌کانی حوکم.
دۆزینه‌وه‌ی رێکاری گونجاو بۆ ئه‌و سکاڵایانه‌ی وه‌ک کاردانه‌وه دژی ئه‌و لایه‌نانه تۆمارده‌کرێن (دعوی الکیدیە) ، که پێشتر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیانجوڵاندووه، یاخود کار له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌کی په‌یوه‌ندار به گه‌نده‌ڵی ده‌که‌ن.
دووەم: په‌رله‌مانی کوردستان
١. یاسا گەلێک هەن پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە، وەک یاسای داواکاری گشتی ژمارە (١٥٩)ـی ساڵی (١٩٧٩)ـی هەموارکراو هەیە، یاخود هەمواری یاسای دەستەی دەسپاکی ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١١) هەیە، یاخود پێویستان بە دەرچوواندنی یاسای نوێ ی تر هەیە، بەنمونە یاسای دەوڵەمەندبوونی بەبێ هۆ، بەڕەنگاربوونەوەی یاسای شۆردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیرۆر.
٢. دەرچواندنی یاسای دەستەی داوای حوکومی لە وەزارەتی داد بۆ ئەوەی چاو‌دێر هەبێت لەسەر نوێنەری یاسایی وەزارەتەکان و دام و دەزگاکان بۆ لێپرسینەوە لەهەر کەمتەرخەمی و بەدەمەوە نەهاتنی نوێنەرانی یاسایی لەبەردەم دادگاکان.
٣. نه‌فازکردنی یاسای پاراستنیهه‌واڵده‌ران له عێراق ژماره 58ی ساڵی2017 ی په‌رله‌مانی عێراق، یاخودده‌رکردنی یاسایه‌کی تایبه‌ت به هه‌رێمیکوردستان.
٤. دەزگای داواکاری گشتی وەک دەزگایەکی چاودێری دادوەری و یاسایی ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبێت وەک نوێنەری کۆمەڵگا بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی، ئەمەش پێویستی بە هەبوونی یاسایەکی مۆدێرنی داواکاری گشتی هەیە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە.
٥. چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کۆتایی هاتنیماوه‌ی یاسایی سه‌رۆکی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کان به ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی(ده‌سته‌ی ده‌سپاکی، دیوانی چاودێریدارایی) هه‌روه‌ها هه‌مواری ئه‌و یاساکانیانکه بچێته خزمه‌ت خێراتر کردن و به‌هێزکردنی کارکردن له‌سه‌ردۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
سێیەم: حکومه‌تی هه‌رێم
١. پابه‌ندبوون به سه‌ربه‌خۆیی کارگێری و دارایی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به گوێره‌ییاسای په‌یوه‌ندار، بۆ دانانی بودجه‌یساڵانه‌ی ده‌زگاکه، له پێناوجێبه‌جێکردنی بنه‌مای لێکجیاکردنه‌وه‌یده‌سه‌ڵاته‌کان.
٢. هاوکاری کردنی دەزگا پەیوەندیدارەکانی وەک دواکاری گشتی و دادگاکان و پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان لە توندکردن و وەرگرتنی ڕێککارە یاساییەکان و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگا.
٣.
زوو یەکلایی کردنەوە و کاراکردنیزیاتری لێژنەکانی لێکۆڵینەوە لەفەرمانگە و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت، بۆهەواڵەکردنی دۆسیه‌کان بۆ دادگای لێکۆڵینەوە دەسپاکی، کە زۆر جار دوا دەکەون یاخود که‌مته‌رخه‌می تێدایه و خراپ به‌کارده‌هێندرێت، ئه‌مه‌ش دەرفەت و هەل بۆ تۆمەتبار دروست دەکات.
داکۆکی بۆ دەرچواندنی یاسای دەستەیداوای حکومی له په‌رله‌مانی کوردستان، له پێناو کاراکردنی رۆڵی حکومه‌ت له پرۆسه‌ی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له دادگاکان.
٤. په‌ره‌پێدانی شه‌فافییه‌ت له‌رێیجێبه‌جێکردنی یاسای مافیده‌ستکه‌وتنی زانیاری، هه‌روه‌ها پاراستنیفه‌رمانبه‌ران له رێی جێبه‌جێکردنی ماده‌ی16ی یاساکه، وه‌ک ئامرازێک بۆ رێگری له گه‌نده‌ڵی، هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنیراسپارده‌کانی سندوقی دراوینێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمیکوردستان له بواری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیهاتووه.
چوارەم: ده‌سته‌ی ده‌سپاکی له هه‌رێم
١. کاراکردنی زیاتر رێوشوێنه‌کانیده‌سته بۆ ڕە‌وانه‌کردنی دۆسیه‌کانیگه‌نده‌ڵی بۆ دادگاکان.
٢. کارکردنی زیاتری ده‌سته بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی حه‌سم بونه و بڵاوکردنه‌وه‌ی ورده‌کاری ئه‌نجامه‌کان بۆدروستبونی سڵه‌مینه‌وه (ره‌دع) لایکۆمه‌ڵگه.
٣. داکۆکی زیاتر و دروستکردنی فشار له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان که که‌مته‌رخه‌می ده‌که‌ن له کارکردن له‌سه‌ر دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
٤. هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانیدیکه‌ی په‌یوه‌ندار، میدیا و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیپه‌یوه‌ندار، له پێناو هه‌موار و ده‌رکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی رۆڵیان له ڕووبه‌رووبونه‌وه‌یگه‌نده‌ڵی ده‌بێت.
٥. داکۆکی کردن له جێبه‌جێکردنیبڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆته‌رخانکردنی دادگای تایبه‌تمه‌ند بۆڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
٦. پابه‌ندبوون به یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاکیتایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی ته‌واوبونی ماوه‌ییاسایی سه‌رۆکی ده‌سته.
٧. هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌یئیتیحادی بۆ پرۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه له که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی.
٨. هاندان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی زیاتریرێکخراو و هاوڵاتیان بۆ گرنگیئاشکراکردنی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و دڵنیاییدان به پاراستن و سه‌لامه‌تیان.
پێنجەم: داواکاری گشتی
١. لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچون و داکۆکیزیاتر له دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و که‌یسانه‌ی که ئاراسته‌ی ده‌زگاکه ده‌کرێتله‌لایه‌ن خه‌ڵک و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان.
٢. ئه‌ندامانی داواکاری گشتی له دادگاکان به‌شێوه‌ی کاراتر به‌گوێره‌ی یاسا داکۆکیله دۆسیه‌کان بکه‌ن له قۆناغه‌جیاجیاکان، له پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌یده‌درێن له ئاست تاوانه‌کان بن، ئاسانکارینه‌کرێت بۆ گه‌نده‌ڵکاران.
٣. هێنانه‌کایه‌ی رێ و شوێنی ئاسانتر و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌کاتیپێویست چۆن حاڵه‌ته‌کانیپێشێلکاری بگه‌یننه ده‌زگاکه.
٤. به‌دواداچون و جوڵاندنی سکاڵا دژی ئه‌و لایه‌نه حکومیه و گشتیانه‌ی که که‌مته‌رخه‌می ده‌که‌ن له دۆسیه‌کانیگه‌نده‌ڵی، به‌تایبه‌ت له لایه‌ن لیژنه‌کانیحکومه‌ت.
شەشەم: دیوانی چاودێری دارایی
١. چاودێریکردنی زیاتری دۆسیه‌کانیگه‌نده‌ڵی که له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌کانیئه‌وان له دادگاکان ده‌جوڵێندرێن.
٢. به‌رزکردنه‌وه‌ی زیاتری توانایفه‌رمانبه‌رانی دیوان له بواری وردبینی و به‌دواداچونی دۆسیه داراییه‌کانیگه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی پێکهێنانیلیژنه‌کان له‌لایه‌ن دادوه‌ران، خێراترلێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌نجامبده‌ن.
٣. هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌کانی دیکه‌یپه‌یوه‌ندار به ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له نێویاندا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆبه‌هێزکردنی پرۆسه‌ی کارکردن له‌سه‌ر دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی، به‌هێزکردنی رۆڵییاسایی و کارگێری دامه‌زراوه‌که، له رێیهه‌مواری یاساکه و پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایینه‌بونی سه‌رۆکی دیوان.
٤. هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵرێکخراوه‌ناحکومیه تایبه‌تمه‌نده‌کان بۆپاراستنی سامانی گشتی.
٥. کردنه‌وه‌ی خول و ڕاهێنانی پێویستبۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندار به لێکۆڵینه‌وه له دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و به فیرۆدانیسامانی گشتی له دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌کان.
حەفتەم: ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
١. پێداگری و هه‌ڵمه‌تی داکۆکی زیاتربۆ جێبه‌جێکردنی یاسای مافیده‌ستکه‌وتنی زانیاری.
٢. هاندانی خه‌ڵک و هۆشیارکردنه‌وه‌یانبۆ پێدانی زانیاری له‌سه‌ر چۆنیه‌تیپێدانی زانیاری به‌ده‌سته له‌سه‌ر که‌یسه‌کانی گه‌نده‌ڵی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵده‌سته‌ی ده‌سپاکی و داواکاری گشتی.
٣. تیشکخستنه سه‌ر رۆڵی دادگاکان له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی له راپۆرتی ساڵانه‌یان، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی بۆبواره‌کانی تری مافی مرۆڤ ده‌کرێت.
٤. به‌هێزکردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵرێکخراوه‌کانی بواری ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یگه‌نده‌ڵی و شه‌فافییه‌ت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یله‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤده‌کرێت.
هەشتەم: حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان
١. داڕشتنی به‌رنامه‌ی ڕوون بۆ چۆنیه‌تیپاڵپشتی له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پاڵپشتی سه‌روه‌ری یاسا له په‌یڕە‌و و رێکاره ناوخۆییه‌کانی حیزبه‌کان و داڕشتنی سیاسیه‌تی ڕووبه‌روبونه‌وه‌یگه‌نده‌َلی و پێنه‌دانی پارێزبه‌ندی به گه‌نده‌ڵکاران.
٢. له به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و داڕشتنیبه‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مان و حکومه‌ت، پابه‌ندبوون به به‌هێزکردنی رۆَلی دادگا له ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
٣. ده‌ستوه‌رنه‌دان له‌کاروباری دادگا بۆپاراستنی ئه‌و ئه‌ندامه حیزبیانه‌ی که به‌رپرسیاریه‌تیان هه‌یه و تاوانبارکراون به گه‌نده‌ڵی، یان به‌کارهێنانی دادگا بۆدروستکردنی کێشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌یڕووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه.
٤. ده‌ستوه‌رنه‌دان له پرۆسه‌ی دامه‌زراندنیدادوه‌ران و ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانیدادوه‌ری له‌ژێر هیچ ناو و ناونیشانێک.
نۆیەم: رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
١. پاڵپشتی کردنی زیاتری دادگا و چاودێریکردنی دۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و فشار دروستکردن بۆ سزادانیگه‌نده‌ڵکاران، له‌رێی ده‌رکردنی راپۆرتیساڵانه و خستنه‌ڕووی به‌ره‌وپێشچوون و که‌موکوڕییه‌کان.
٢. به‌شداریکردن له به‌رزکردنه‌وه‌یدۆسیه‌کانی گه‌نده‌ڵی و هاندانی خه‌ڵکیشبۆ گه‌یاندنی سکاڵا و زانیاریه‌کانیگه‌نده‌ڵی به لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و هۆشیارکردنه‌وه‌ی له مه‌ترسی به‌رده‌وامیگه‌نده‌ڵی.
٣. هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌په‌یوه‌نداره‌کان بۆ ده‌رکردن و هه‌موار و باشتر جێبه‌جێکردنی یاساکان که هاوکارده‌بن له پرۆسه‌ی ڕووبه‌روبونه‌وه‌یگه‌نده‌ڵی.
٤. دروستکردنی تۆڕبه‌ندی رێکخراوه‌کانو کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له پێناو ڕووبه‌روبونه‌وه‌یگه‌نده‌ڵی.
٥. خول و راهێنانی پێویست بۆپارێزه‌ران و لایه‌نه یاساییه‌کانی دیکه‌بۆ خستنه‌ڕووی ته‌کنیکه نوێیه‌کانیڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
٦. هۆشیاری خەڵک و ئاشنابوونیان بەو مەترسیەی کە گەندەڵی دروستی دەکات، لەسەر ژیان و داهاتوویان.
٧. نەهێشتنی شوێنەوارو کەلتوری گەندەڵی لە نێو کۆمەڵگادا، کە خۆی لەهەوڵەکانی میدیا‌و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی وزانایانی ئایینی دەبینێتەوە کە ڕۆڵی کاریگەری و ئەرێنیان هەیە.
سەرچاوەکان
بۆ ئامادەکردنی توێژینەوەکە سود لەم سەرچاوانە وەرگیراوە، سەرەتا پشت بە بەدواداچوون و گفتوگۆکان و فۆکس گرووپی شارەکان وەرگیراوە، لەپاڵیدا سوود لەو سەرچاوانەی خوارەوەش وەرگیراوە:
یەکەم : کتێب
1. احمد صالح هلیل الحربی، چاودێری دارایی پەیوەندی بە کەفائەی ئەدا، 2003.
2. ئیسماعیل عبدالرحمن، حەربی محمد مو‌سا عریقات، چەمکە بنەڕەتیەکانی زانستی ئابووری، دەزگای ڕۆشنبیری جمال عیرفان، سلێمانی 2014.
3. بریار محمد کاکەڕەش، واقعی بودجەی گشتی هەرێمی کوردستان، لەنێوان ڕابردوو و داهاتوودا- لەڕووی یاسایی و ئابووریەوە، هەولێر، 2013.
4. بۆریس بیگۆڤیچ ، بۆشکۆ مساتۆڤیچ، گەندەڵی لەسڕبیا، خانەی وەرگێڕان، سلێمانی ،2010.
5. پیتەر ئایگن، تۆڕە جیهانیەکانی گەندەڵی، دەزگای موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، هەولێر، 2007.
6. د. عزالدین بن ترکی،منصف شرفی، گەندەڵی کارگێڕی، هۆکارو ئاسەوارەکانی، وەڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی،2012.
7. دادوەر محمد ڕێکانی، ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لەبەڕەنگاربونەوەی گەندەڵی لە وڵاتی ژاپۆن، هەولێر، 2009.
8. سەردار عوسمان خدر، عامر عبدالله مجید، قەیرانی دارایی جیهانی 2008و چارەسەرکردنی لە سیستەمی ئابوری ئیسلامی‌دا، هەولێر، 2009.
9. عبد القادر جبریل فرج جبریل، گەندەڵی کارگێڕی، زەحمەتی کارگێڕی بۆ گەشەسەندن و دیموکراتی،اڵاکادیمیە العربیە البریگانیە للتعلیم العالی، 2010.
10. علی حمە صاڵح، بەفیڕۆدان لەدارایی گشتیدا، داهات و خەرجیەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009 و 2010دا،بەرگی یەکەم، چاپخانەی زەرگەتە، سلێمانی ، 2012.
11. د. محمد عباس نعمان الجبوری، مەفهومی گەندەڵی لە قورئانی پیرۆز،زانکۆی بابل،کۆلێژی خوێندنی باڵا،گۆڤاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، ژمارە (٧) ساڵی 2012.
12. د.محمد عبدالصالح حسن، د.عماد صلاح، ئاسەوارەکانی ئابوری و کۆمەڵایەتی گەندەڵی لەعێراق، 2003.
13. د.مسعود درەخشان، تەنگەژەی دارایی جیهانی 2008 هۆکارو چارەسەرەکانی، دەزگای ئاراس، هەولێر، 2010.
14. د.ناسر عوبێد ئەلناسر، دیاردەی گەندەڵی- نزیکبوونەوەیەکی سۆسیۆلۆجی ئابوری، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، هەولێر، 2005، وەرگێڕانی بۆ کوردی.
15. د.ولید بدر نجم الراشدی، محمد عبدالله النعیمی، تاوانی ڕەشوە، شێوەک لە شێوەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، گۆڤاری زانستی دەسپاکی، 2009.
16. نائلە جاسم جابر، چاودێری کارگێڕی، توێژینەوە، پێشکەشکراوە بە ئەکادیمیەی بەریتانی عەرەبی، 2010.
دووەم : یاساکان
- یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو.
- یاسای بنەماکانی دادگایکردنی سزایی عێراقی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٧١ی هەموارکراو.
- یاسای داواکاری گشتی ژمارە ١٥٩ ی ساڵی ١٩٧٩ی هەموارکراو.
- یاسای ڕێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە ١٤ی ساڵی ١٩٩١ی هەموارکراو.
- یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2008 ی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان.
- یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2011 ی دەستەی دەسپاکی لەهەرێمی کوردستان-عێراق.
- یاسای لە ئەستۆگرتنی هەرێمی کوردستان ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٢٠.
رۆڵی دادگانی هەرێمی کوردستان له پرۆسه‌ی ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
20