دامەزراوەی پەی ڕایدەگەیەنێت" ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناکرێت، هه‌قه په‌رله‌مانتاران به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بکه‌ن و له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بکه‌ن".
لە ڕاپۆرتێکدا دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، لە ژێر ناونیشانی (پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان بەڵێن و ئەرک و ئیمتیازاتدا)، ڕایگەیاندووە"
ئه‌مڕۆ سێ مانگ و بیست ڕۆژ تێده‌په‌ڕێت یه‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارددنی په‌رله‌مان و دوو مانگ و هه‌فته‌یه‌کیش به‌سه‌ر یه‌که‌م دانیشتنی سوێندخواردنی ئه‌نداماندا تێده‌په‌ڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێردرابێت کە وێڕای ئه‌وه‌ی ناپه‌یڕه‌وی و یاساشکێنی و ناده‌ستورییه، په‌کی پرۆسه‌ی سیاسیشی خستووه، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌کانی په‌رله‌مان دروست نه‌کراون، هیچ هەنگاوێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێ نەنراوە و تا ئێستاش حکومەت هەر کاربەڕێکەرە".
ڕاشیگەیاندووە" ئەمە لە کاتێکدایه کە زیاد له دوو ساڵه هه‌رێم له بۆشایی یاساییدایه، دامەزراوە فەرمییەکانی پەکیان کەوتووە و ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغداش تا دێت گرژی زیاتریان تێدەکەوێت کە هەمووی لەسەر حیسابی بودجە و قوت و گوزەرانی هاوڵاتیانە، قه‌یرانگه‌لێک به‌رۆکی هه‌رێمی گرتووه و لایه‌نه سیاسییه براوه‌کانیش خه‌مسارد له‌پێناو ده‌سکه‌وتی حزبیان له ململانێ و ناکۆکییه‌کانیان به‌رده‌وامن".
پەی ئاماژەی بەوەشکردووە: له سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چ لیسته‌کان و چ وه‌ک کاندیده‌کان زۆرترین به‌ڵێنیان به ده‌نگده‌راندا، که‌چی ئێستا که چوارده ڕۆژه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سلێمانی مانیان له خواردن گرتووه، چوارده ڕۆژه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌رده‌وامه بۆ پشتگیری مانگرتووان و هاتنه‌دی مافه زه‌وتکراوه‌کانی هاوڵاتیان، له بازگه‌ی دێگه‌ڵه ڕێگری و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و میدیاکاران کراوه، که‌چی په‌رله‌مان بوونی نیه و زۆرینه‌ی فراکسیۆن و په‌رله‌مانتاران بێده‌نگن وه‌ک ئه‌وه‌ی بێبه‌ری بن له‌وهه‌موو واده و به‌ڵێنه‌ی دابوویان، تائێستا هیچکام لە ئەرکە یاسایی و پەیرەوییەکانیان بەجێ نەگەیاندووە، هیچکام لەو بەڵێنانەی دابویان نەیان بردۆتە سەر و هەنگاویان بۆ نەناوە، بەڵکو لە بواری پراکتیکدا تەنها ئیمتیازاتەکانی خۆیان بەدەستهێناوە کە هه‌ریه‌که‌یان خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون و پاسه‌وانیان بۆ ده‌ستنیشان کراوه‌و ئه‌مڕۆش هه‌موویان یه‌که‌م موچه‌یان وه‌رگرت بەبێ ئەوەی بە فەرمی یەک ولەکیش کاریان کردبێت.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا دامەزراوەی پەی داوا له فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران دەکات فشار بکه‌ن له زووترین کاتدا کۆبوونه‌وی په‌رله‌مان بکرێت، ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرن و لیژنه تاییهتمهندهکان پێکبهێنن، هەروەها خاوه‌نی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌کان بن و به‌دواداچوون بۆ داواکارییه‌کانی مانگرتووان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خۆپیشانده‌ران بکه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ناکرێت، هه‌قه په‌رله‌مانتارانیش به‌شداری ئه‌و فشاره جه‌ماوه‌ری و خه‌باته مه‌ده‌نیانه بکه‌ن و به‌شێوازی خۆیان له‌ناو حه‌ره‌می په‌رله‌ماندا ده‌ست به مانگرتن بکه‌ن.