ئا: ئاری هه‌رکی
هێزه پارتیزانیه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه که له ئێستا له 100 گوندی داگیرکراوی کانتۆنی کۆبانێ چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بوونه‌ته ترسێکی گه‌وره‌ی نێو دڵی چه‌کدارانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه شه‌رڤانی یه‌په‌گه جه‌مال حسۆ که‌یه‌کێکه له فه‌رمانده‌ییه‌کانی ئه‌و هێزه پارتیزانه به میدیاکانی نزیک په‌یه‌ده‌و په‌که‌که‌ی وت" گونده‌کانمان شوێنی ژیانی گه‌له‌که‌مانن، ئێمه هێرشی هیچ که‌س و لایه‌نێکان نه کردوه. هێزی پێویستمان هه‌یه که وه‌ڵامی ئه‌و هێزانه بده‌ین که هێرشمان ده‌که‌نه سه‌ر، بانگ له لاوان ده‌که‌م با بێن خاک و زێدی باپیرانیان له چه‌ته‌کان پاکبکه‌نه‌وه و با بزانن که له‌و گوندانه‌دا ته‌نها مردن چاوه‌رێی چه‌ته‌کان ده‌کات".
چه‌کدارانی داعش له 15 ئه‌یلوله‌وه 362 گوندی کانتۆنی کۆبانێیان داگیر کردوه. به‌پێی قسه‌ی ئه‌و به‌ر‌پرسه‌ی شه‌رڤانان " چه‌کدارانی داعش که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر کۆبانێ، رووبه‌رووی به‌رخودانی هه‌ڤاڵه‌کانمان ده‌بنه‌وه له‌ناو کۆبانێ، له کاتی راکردنیشدا ده‌که‌ونه به‌ر ئاگری چه‌که‌کانی ئێمه".
ئه‌و فه‌رمانده‌ییه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی" ئێمه به به‌رده‌وامی ئه‌و هێزانه ده‌که‌ینه ئامانج، ئه‌و هێزانه‌ی وه‌ک پشتیوانی له ره‌قا ، مینبه‌ج و شوێنه‌کانی دیکه‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر کۆبانێ، دێن".
حسۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد له ئێستادا له 100 گوند له کۆی ئه‌و 362 گونده‌ی که داگیرکراون، شه‌رڤانان چالاکی گه‌ریلایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گورزی گه‌وره له داعش ده‌ده‌ن.
شه‌رڤانه‌کانی یه‌په‌گه له‌سه‌ر زێی فرات هه‌تا ده‌گاته گوندی زۆراوا، که ده‌که‌وێته رۆژئاوای کۆبانێ رۆژانه چالاکی گه‌ریلایی "به‌هێز" ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شه‌رڤانه‌کان به تاکتیکی گه‌ریلایی و شه‌ری پارتیزانی چالاکیه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به به‌رده‌وامی له هیچ شوێنێک نامێنه‌وه. به هۆی شاره‌زاییان له ناوچه‌کانی خۆیان، گورزی زۆر به‌هێز له چه‌کدارانی داعش ده‌وه‌شێنن بێی ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکیان لێبکه‌وێت.( وه‌ک فه‌رمانده‌ی شه‌رڤانه‌که ئامااژه‌ی بۆ کرد.
حه‌سۆ پێیوایه شه‌رڤانه‌کان له ئێستادا بوونه‌ته کۆسپێکی گه‌وره له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزانه‌ی داعش که وه‌کو هێزی پشتیوان به‌ره‌و کۆبانێ دێن.
له‌و 100 گونده‌دا، چه‌کدارانی داعش ناتوانن جموجۆلیان وه‌ک شوێنه‌کانی دیکه ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ر کاتێک به‌ده‌ر ده‌که‌ون، هێزه‌کانی یه‌په‌گه لێیان دێنه ده‌ست و ئاگری چه‌که‌کانیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن.
حسۆ، له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی "راسته کۆنترۆلی گونده‌کان له ده‌ستی ئه‌واندایه، به‌ڵام نا‌وێرن به به‌رده‌وامی له هیچ گوندێک بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ته‌کان ده‌بابه و چه‌کی قورسیان هه‌بێت، ئێمه‌ش کلاشینکۆفێکی کۆن و بروا و ئیراده‌یه‌کی گه‌وره و پۆلاینمان هه‌یه، که به‌هێزترین دوژمنی پێ ده‌به‌زێنین".
ئه‌و ئاشکرای ده‌کات که هه‌ڤاڵانیان له‌ناو کۆبانێ وه خاکی کوردستانیان له چه‌کدارانی داعش کردۆته دۆزه‌خ، ئه‌وانیش له‌ناو گونده‌کان.
"با بێن گونده‌کانی خۆین بپارێزن"
جه‌مال حسۆ باس له پێکهاته‌ی شه‌رڤانان ده‌کات و وتی" له‌ناو هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌دا هه‌ر جۆره ته‌مه‌نێک هه‌یه، له که‌مال سمێی 60 ساڵیه‌وه هه‌تا ده‌گاته هه‌ڤال هۆگری ته‌مه‌ن 20 ساڵ".
حسۆ له کۆتایدا بانگی له خه‌ڵکی گونده‌کان و گه‌لی رژئاوا کرد که بێن گونده‌کانی خۆیان بپارێزن و هێزی گه‌له‌که‌یان له به‌رامبه‌ر چه‌کدارانی داعش به‌هێزتر بکه‌ن، وتی "ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ده‌ژین و لێمان داگیرکراوه، بۆیه ئه‌م ئه‌رکه گه‌وره‌تین شه‌ره‌فه بۆ هه‌ر تاکێکی کورد".
ئه‌م راپۆرته بۆ میدیاکانی نزیک په‌یه‌ده‌و په‌که‌که له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسان: موراد چفتچی، ئیبراهیم پۆلات و چاغداش کاپلان به‌زمانی تورکی ئاماده‌کراوه، رۆژنامه‌نووس ئاری هه‌رکی به‌کوردی و زاراوه‌ی باشوری کورستان ئاماده‌یکردۆته‌وه.