بزانە ئەو جاسوسەی عەلی لاریجانی دا بە کوشت کێیە؟


چوار ڕۆژ پێش تیرۆرکردنی عەلی لاریجانی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، دەیڤید کیس، ڕاوێژکاری پێشووی نەتنیاهۆ، تویتێکی تەمومژاویی بڵاوکردەوە کە هاوسەنگییەکانی گۆڕی، دوای ئەو چەند رۆژە، ئەمڕۆ کۆدەکە ئاشکرا کرا.
 
 کیس وێنەیەکی لاریجانی لە ڕۆژی قودس لە تاران بڵاوکردەوە و بازنەیەکی سووری لە دەوری پیاوێک کێشا کە ماسکێکی پزیشکیی پۆشیوە و لە تەنیشت لاریجانی دەڕوات؛ لەو دەمەدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە "سیخوڕێکی زێڕین"ی هەیە و پێی ڕاگەیاندووە کە لاریجانی ئامانجی داهاتووە.

کیس بە ئینگلیزی ناوی سیخوڕەکەی نووسیبوو "Haba Batur"، بۆ ئەوەی هەمووان وا تێبگەیەنێت کە جاسوسێک لەناو بازنەی دەوروبەری لاریجانیدا هەیە، بەڵام سوپرایزە شۆککەرەکە دوای تیرۆرکردنەکە دەرکەوت؛ ناوەکە ناوی کەسێک نییە، بەڵکو  دەستەواژەیەکی عیبرییە (הבא בתور) کە واتای:  "ئامانجی داهاتوو" دەگەیەنێت!

ئیسرائیل تەنیا بە چاودێریی هەواڵگری نەوەستا، بەڵکو پێش کوشتنی قوربانییەکە، فشاری میدیاییشی بەکارهێنا. پەیامەکە گاڵتەجاڕانە و ترسناک بوو: "ئێمە لە تەنیشتتین، ئاگاداری هەنگاوەکانتین، و تۆ ئامانجی داهاتووی"، لە کاتێکدا ڕژێمی ئێران نوقمی هەوڵدان بوو بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو سیخوڕە خەیاڵییە!

 دوای دڵنیابوونەوە لە کوژرانی لاریجانی، کیس بەردەوام بوو لە سوکایەتیی سیاسی و وێنەی کچێکی منداڵی بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیخوڕێکی مۆسادە بە ناوی "Baga Fix"، بە وردبوونەوەش دەرکەوت کە ئەمەش کۆدێکی تری عیبرییە و واتای "پێکانی ورد" دەگەیەنێت!



PM:08:17:20/03/2026