ئامادەکردنی: ژیمان عەبدولرەحمان
لە سەرانسەری ئێراندا زیاتر لە ٩٠ملیۆن کەس لە نێوان دوو
واقیعی ترسناکدا گیریان خواردووە. گەنجان و ژنان و بەشێکی زۆری خەڵک بەو هیوایەن کە
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل ببێتە هۆی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و دەستپێکردنی سەردەمێکی
نوێی دیموکراسی. لە لایەکی دیکەوە ترس لە مردنی هاوڵاتیانی سڤیل، زیانگەیاندن بە
شوێنە مێژووییەکان، وێرانکاریی ئابووری و لەدەستدانی یەکپارچەیی وڵات، کۆمەڵگەی
خستۆتە نێوان دووڕیانەوە، ئەم دابەشبوونە تەنها سیاسی نییە، بەڵکوو کۆمەڵایەتی، دەروونی
و نەتەوەییە.
هیوای ڕووخان: لە ناڕەزاییەوە بۆ چاوەڕوانیی دەرەکی
لە کانونی یەکەمی ۲۰۲۵دا،
ناڕەزاییە گەورەکان بەهۆی دابەزینی بەهای تمەنیئێرانی (یەك دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر
١،٢٥ملیۆن تمەن بوو) ، گرانبونی نرخی بەهای خۆراك بە ڕێژەی٥٠%، بێکاریی گەنجان دەستیپێکردو،
ئەمناڕەزاییانە لە تارانەوە بۆ ۳۱پارێزگایگرتەوەو دروشمی "مەرگ بۆدیکتاتۆر" بوو بە نیشانەیڕەتکردنەوەی تەواوی
ڕژێم.
دوای هێرشەکانی ۲۸ی شوبات وکوشتنی خامنەیی، بەشێك لە ئێرانییەکان
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان وەک دەرفەتێک بۆ لاوازکردن، یان تەنانەت ڕووخاندنی
کۆماری ئیسلامی تەماشا دەکرد.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تا ئەو شوێنەی کە داوای لە گەلی
ئێرانکرد "دەست بە سەر حکومەتەکەتدا بگرن" و هۆشداریشیدا لەوەی کە ڕەنگە
"بۆ چەندین نەوە" لێدانێکی باشتر دەرفەتێک بۆ گۆڕینیڕژێم بەدەست نەهێنن.لە
ئێستادا لەگەڵ پەرەسەندنی ململانێکان کە ئێستا گەیشتووەتە هەفتەیچوارەمی خۆی، لەگەڵ
لێدانی شوێنە مەدەنییەکان لەسەرانسەری ئێران، ژیانی ڕۆژانە تادێت ناجێگیرتر دەبێت،
کەچی ڕژێمی ئێران هێشتا لەشوێنی خۆیدایە، هیوای سەرەتایی زۆرێک لە نەیارانی ڕێژیم
بە گومان و ماندوێتی و ترسجێگەی گرتووەتەوە.
ترس لە وێرانکاریی زیاتر:مردن و لەونابردنی شوناسی نەتەوەیی دوای چەند هەفتەیەک لە شەڕ، هیوای ئێرانیەکان بۆ گۆڕانکاری گۆڕدرا
بۆ ترس. هێرشەکان گەیشتنە شوێنە مەدەنییەکان، شوێنە مێژووییەکان (چل ستوون لەئیسفەهان،
کۆشك و مۆزەخانەی گوڵستان لە تاران)، زیانگەیاندن بە میراتی کەلتووری (پەرسپۆلیس، یەزد)
کاردانەوەی توندی دروست کرد، کار گەیشتووە بەوەی دەستبژێر و هاوڵاتی ئاسایش ترسیان
لە دەستدانی ناسنامەی ئێرانی هەیە.
محەممەد مەلجوو، ئابووریناسێکی ناسراوی ئێران لە سۆشیال میدیا
نووسیویەتی: "کۆمەڵگەیەک کەبە هۆی پاوانخوازییەوە ماندوو بووە، لەناکاو خۆی لە ناوەڕاستی
ئاگرێکدا دەبینێتەوەکە لە دەرەوە هەڵگیرساوە"و، دەشڵێت:"جەنگ نە دەرگایەک بۆ
چاکسازی دەکاتەوە و نە ئاسۆیەکی ڕزگاریخوازی دەکاتەوە".
لە ناوخۆ، خەڵک زیاتر ماڵەکانیاندەمێننەوە، ئینتەرنێت قەدەغە کراوە و،ژیان ڕۆژانە قورس بووە.
زۆر کەس دەڵێن"ڕژێم هێشتا بەپێوە وەستاوە، بەڵام وڵاتەکە مانوێران دەبێت". یەکێک لە دانیشتووانی تاران کە بە هۆی نیگەرانییە
ئەمنییەکانەوە پێیباشبوو ناوی نەهێنرێت، بە کەناڵی(DW)ی وتووە:"سەرەڕای ئەم هەموو وێرانکارییە،
حکومەت هێشتا وەستاوەو ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە گریمانە سەرەتاییەکان سەبارەت بە
ئەنجامی شەڕەکەجێگەی نائومێدی و نیگەرانی ببەخشن". ئێرانیەکان ترسیان لە سەرهەڵدانی
شەڕی ناوخۆ ودابەشبوونی وڵات لە نیوان کەمە نەتەوەکان هەیە .
دابەشبوونی دیاسپۆرا: دوو جیهانی جیاواز دیاسپۆرای ئێرانی
قووڵترین دابەشبوونی بە خۆوە بینی، بەشێکیان بەتایبەت (monarchist) پشتگیریی تەواویان لە هێرشەکان
کرد و داوایان لە ڕەزا پەهلەوی کرد بگەڕێتەوە. بەشێکی دیکە ترسیان لە "وێرانکاریی
بێسنوور" هەیە و، دەڵێن "بۆمب دیموکراسی ناهێنێت، تەنها ماڵوێرانی دروست
دەکات ".
ئەم دابەشبوونەنیشان دەدات کە ئێرانییەکان لە دەرەوەش لە نێوان
"هیوا"و "ترس"دان. ژنان لە پێشەنگی ناڕەزایەتیەکانەوە بۆ ترسی
قوڵ لە
گۆڕینی ڕژێم ژنان لە ئێران، بە دروشمی
" ژن، ژیان، ئازادی" لە سەرەتای ناڕەزاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کە لە کوشتنی ژینا
ئەمینییەوە دەستی پێکرد تا خۆپیشاندانەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە،
بەڵام ئێستا لە نێوان هیوای قوڵ بە ئازادی و ترسی گەورە لە ئەنجامەکانیگۆڕینی ڕژێم
دان. زۆریک لە ژنانی ئێران دەترسن گۆڕینی ڕژێم ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆیی،دابەشبوونی
وڵات یان گەڕانەوە بۆ دۆخێکی خراپتر .
نەسرین نەمی، ژنە چالاکەوانی کورد لە لێدوانێک دا بە ڕۆژنامەی
"گاردیان"ی بەریتانی وتووە "ئێمە لە ژێردەستی دەسەڵاتێکی زۆر مەترسیدار
دا دەژین کە دەکرێت هەمووان زیانمان بەربکەوێت . بەڵام ترسم هەیە گۆڕانکاری ببێتە
هۆی دروستبوونی دیکتاتۆرێکی نوێ یانهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ ". بەشێک لە ژنان (بەتایبەت
ژنانی دیاسپۆرا ) هیوایان بە ڕوخانی ڕژێم هەیە، بەڵامبەشێک لە ژنانی ناوخۆی ئێران
دەترسن گۆڕانکاری بێ پلان ببێتە هۆی وێرانکاری زیاتر .
مێهرانگیز کار ژنە چالاکەوانێکی ئێرانیە، لە چاوپێکەوتنێ ک
دا لەگەڵ ماڵپەڕی(Haaretz) دەڵێت "ترسم لەوە هەیە ترامپ و ناتانیاهۆ، وێرانکاری بە ئێرانیەکان
بسپێرن وبڕۆن . من ناتوانم خۆشحاڵ بم ...ترسم لەوەیە کە گۆڕان ببێتە هۆی شەڕی ناوخۆیی".کەمە
نەتەوەکان : ترس لەبەکارهێنانیان وەك ئامڕاز کورد و بەلوچ دوو نەتەوەی گەورەی ئێرانن،
بونەتە یەکێك لە گرنگترین فاکتەرەکانی ناوخۆی وڵات.
ئەوان لەپێشەوەی ناڕەزایەتیەکان
دان و زۆرترین قوربانی دەدەن و ترسیان لە دروستبوونی شەڕیناوخۆ هەیە .کەمە نەتەوەکانی
ئێران بەو هیوایەن لاوازبوونی ڕژێم دەرفەتبێت بۆ فیدڕالیزم، مافی زمان و کلتور وکۆتاییهێنان
بە ستەمکاری ئابوری و نەتەوەیی، بەڵام دەترسن لەوەی شەڕ ببێتە هۆی وێرانکاری زیاتر،
شەڕی ناوخۆ و بەکارهێنانیان وەكئامڕاز لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی لەباباتێکدا دەڵێت
"پشتیوانی لەکوردەکان دەتوانێت مەترسی دابەشبوونی وڵات زیاد بکات، بەڵام بەبێ
بەشداریان، گۆڕانکارییەکان مانای نابێت ".
میدیا جیهانیەکان پێیانوایە
کورد و بەلوچ دەتوانن ڕۆڵێکی دیار بگێڕن لەلاوازکردنی ڕژێم ، بەڵام ئەمە مەترسییەکی
گەورەی لەگەڵدایە بۆ ئاشتی و سەقامگیریناوچەکە. بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە بۆمب
تەنها ڕژێم لاواز دەکات، بەڵام دیموکراسی تەنها لە ڕێگەی خەباتی ناوخۆیی و یەکگرتنی
کۆمەڵگەی ئێرانی کە ئێستا لە قۆناغێکی مێژووییدایە: وێنەی سووتانی باڵەخانەکان و ژێرخانی
وێران و ئاسمانی پڕ لە دوکەڵ بووەتە هۆی
گۆڕانکاری لە چۆنیەتی سەیرکردنی ململانێکان.
ئێستا کەمتر سەرنج
دەخرێتە سەر ئەوەی کە ئایا ئەو شەڕە ڕەنگە کۆماری ئیسلامی لاواز بکات یان نا، زیاتر
لەسەر ئەوەیە کە شەڕەکە تا چەند دەخایەنێت و خەڵکی سڤیلی ئێران چەندە دەبێت بەرگەی
مەرگ و ماڵوێرانی بگرن.
ئێرانییەکان لە نێوان دوو بەرداش دان، زۆرێک لە ئێرانییەکان
کە هیوایان خواستبوو کە شەڕەکە ڕژێم بڕووخێنێت، ئێستا بۆیان دەردەکەوێت کە وێرانکاری
زۆرخێراتر لە گۆڕانکاری سیاسی بڵاودەبێتەوە.