هاوشێوەی فیلمەکانی هۆلیوود؛ وردەکاریی ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکەی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی فڕۆکەوانێک لە خاکی ئێراندا



لە پرۆسەیەکی زۆر نهێنی و ئاڵۆزدا کە بە "یەکێک لە سەختترین ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان لە مێژووی سوپای ئەمریکا" وەسف کرا، ژوورەکانی کارکردن لە پنتاگۆن و کۆشکی سپی چەندین کاتژمێری پڕ لە ترس و دڵەڕاوکێیان بەڕێکرد.

ئەو وردەکارییە سەرنجڕاکێشانەی کە بەرپرسان و ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، چیرۆکی کەوتنی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی لە قووڵایی خاکی ئێراندا دەگێڕنەوە، و چۆن هەوڵی ڕزگارکردنی تیمەکە گۆڕا، بۆ شەڕێکی خوێناوی کە لە فیلمەکانی هۆلیوود دەچوو.

چەخماخەی چیرۆکەکە لە تێکشانی فڕۆکەیەک لە ناوچەیەکی شاخاوی دوورەدەستەوە دەستی پێکرد، کە ئەو ناوچەی بەوە ناسراوە بە توندی دژی ڕژێمی ئێرانە. ئەفسەری سیستمە چەکدارییەکەی فڕۆکەکە کە بریندار ببوو توانی ڕزگاری بێت و لە پاشماوە سووتاوەکانی فڕۆکەکە دوورکەوتەوە بۆ ئەوەی پەنا بۆ گردێکی بەرز ببات. ئەفسەرەکە تەنیا دەمانچەیەکی پێبوو و دەستی کرد بە ناردنی ئاماژەی هانای (فریاگوزاری) کۆدکراو. ڕاپۆرتەکان وا نیشان دەدەن کە هاوکارییەکی نهێنی لەلایەن لایەنە ناوخۆییە دژبەرەکانی تارانەوە پێگەیشتووە، ئەمەش کاتێکی گرنگی پێبەخشی پێش گەیشتنی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا.

واشنتن درکی بە مەترسیی بارودۆخەکە کرد و پاپۆڕ گەلێکی ئاسمانی و دەریایی گەورەی نارد؛ سەدان سەربازی هێزە تایبەتەکان، دەیان هێلیکۆپتەر و فڕۆکە، کە بە پشتیوانیی سایبەر و هەواڵگریی ئاسمانی (لە فەزاوە) پاڵپشتی دەکران، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران هەستی بە کەوتنەخوارەوەکە کردبوو، و هێزەکانی خۆی نارد بۆ گەمارۆدانی ناوچەکە و شکستپێهێنانی پرۆسەی دەرهێنانەکە، بەمەش پێکدادانی زەمینیی سەخت و ڕووبەڕوو لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا دەستی پێکرد، لەکاتێکدا ئێرانییەکان لە حەشارگەی ئەفسەرە ئەمریکییەکە نزیک دەبوونەوە.

لەبەردەم ئەم دیمەنە کابوساوییەدا، پشتیوانییە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بە چڕی دەستیوەردانکرد بۆ تێکشکاندنی هێزە ئێرانییەکان، کە بەپێی وێنە گیراوەکانی ناوچەکە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە پاسداران، لەکاتێکدا هیچ زیانێکی گیانی زەمینی لە لایەنی ئەمریکی تۆمار نەکرا.

لە کاتی هەڵسانی فڕۆکەکان و پاشەکشەدا پلانی هەڵاتنەکە تووشی کارەساتێکی لۆجیستی بووەوە؛ دوو فڕۆکەی گواستنەوەی تایبەت بە دەرهێنان لە بنکەیەکی خۆڵاوی دوورەدەستدا گیریان خوارد، بەمەش واشنتن ناچار بوو سێ فڕۆکەی نوێ بنێرێت و هەردوو فڕۆکە گیرخواردووەکەی تێکشکاند بۆ ئەوەی تەکنەلۆژیاکان نەکەونە دەست تاران و وەک دەستکەوت بەکاری نەهێنن.

باجەکە هەرزان نەبوو؛ لە کاتی چاودێری ئاسمانی چڕدا کە فڕۆکە ئەمەریکییەکان ئەنجامیان دەدا، بەرگریی ئاسمانیی ئێران توانی فڕۆکەیەکی هێرشبەری زەمینی لە جۆری "A-10 Warthog" بخاتە خوارەوە، لەگەڵ خستنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەری ئەمریکی پێشوو. سەرەڕای برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی و کەوتنە ژێر تەقەیەکی زۆر، بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا توانییان بە موعجیزەیەکی ڕاستەقینە لە خاکی ئێران هەڵبێن و پاشەکشە بکەن.

لە ناو "ژووری ئۆپراسیۆنەکان" لە کۆشکی سپی، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و تیمی یاریدەدەری خولەک بە خولەک بەدواداچوونیان بۆ ئەم "ئەرکە" دەکرد، کە بە جێهێشتنی تەواوی هێزە ئەمریکییەکان لە ئاسمانی ئێران و گەیشتنی ئەفسەرە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر کۆتایی هات.

ئەم ئۆپەراسیۆنە لە تۆمارە سەربازییەکانی ئەمەریکادا دەمێنێتەوە، وەک شایەتێک لەسەر توندیی ڕووبەڕووبوونەوەکە و ئەو لێواری هەڵدێرەی کە هەردوو سوپاکە لە ئاسمان و زەویی ئێراندا لەسەری سەما دەکەن.




PM:12:50:05/04/2026