گۆڤاری "فۆرین پۆلیسی" لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە
دەکات کە چارەنووسی پرۆسەی چاکسازی و دژایەتیکردنی گەندەڵی لە عێراق، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە
بە توانای حکومەت بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان جێبەجێکردنی یاسا و بەرگەگرتنی
فشارە سیاسییەکاندا. گۆڤارەکە سێ سیناریۆی سەرەکی بۆ داهاتووی ئەم دۆسیەیە دەخاتە ڕوو:
١. سیناریۆی یەکەم: ڕووبەڕووبوونەوەی
گشتگیر (مەترسی لەسەر سەقامگیری)
لەم حاڵەتەدا لێکۆڵینەوەکان پەرە دەستێنن و تەواوی گەندەڵکاران
لە هەر پلە و پۆستێکدا بن دەگرنەوە، لەگەڵ هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی سەروەت و سامانە
دزراوەکان. ئەم هەنگاوە پێگەی جەماوەریی حکومەت بەهێز دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا
ڕەنگە سەقامگیریی سیاسیی وڵات بخاتە مەترسییەوە.
٢. سیناریۆی دووەم: پاشەکشە
و دووبارەبوونەوەی ڕابردوو (ساردبوونەوەی شەقام)
ئەمەش بە جێبەجێکردنی سزاکان تەنها بەسەر ژمارەیەکی کەم و دیاریکراو
لە تۆمەتباراندا دەبێت، لە کاتێکدا چاوپۆشی لە تێوەگلاوانی دیکە دەکرێت. دەرەنجامی
ئەمە سستبوونی متمانەی هاوڵاتییان دەبێت بە جدیبوونی پرۆسەی چاکسازی.
٣. سیناریۆی سێیەم: هەنگاوی
سەرەخۆ و وریایانە (نزیکترین سیناریۆ لە ڕاستییەوە)
ئەم بژاردەیەی کە پڕشیکارترینە، پشت بە فراوانکردنی قۆناغ بە
قۆناغی لێکۆڵینەوەکان دەبەستێت. لێرەدا حکومەت هەوڵ دەدات خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی
ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردە باڵاکان و ناوەندە بەهێزەکانی دەسەڵاتی سیاسی بەدوور بگرێت.
تێبینی و خاڵە سەرەکییەکانی ڕاپۆرتەکە:
پاراستنی هاوسەنگی: بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکان بەم شێوازەی
ئێستا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێشتنەوەی هاوسەنگییە سیاسییەکان و لە هەمان کاتدا بەردەوامبوونی
فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
مەرجەکانی سەرکەوتن: سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئەم پڕۆژەیە پێویستی
بە پاڵپشتیی جدیی دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوە ئەمنییەکان هەیە، لەگەڵ خۆڕاگرتنی
حکومەت بەرامبەر فشارەکان.
هەڵوێستی ڕای گشتی: سەرەڕای ئەوەی هاوڵاتییانی عێراق هێشتا
پشتگیری لە دژایەتیکردنی گەندەڵی دەکەن، بەڵام جۆرێک لە گومان لای شەقام دروست بووە؛
چونکە تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان تەنها بەرپرسانی پلە دوو و سێیان کردووەتە ئامانج و
نەچووەتە سراغی "گەورە گەندەڵکاران" و سەرکردە باڵاکان.