راپۆرتی شیكاری: هێمن خۆشناو
ئه‌گه‌رچی به لێدوانه‌كانی (تۆماس باراك) نوێنه‌ری تایبه‌تی
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له عێراق و سوریا ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد دڵته‌نگ
و نیگه‌ران ده‌بین، به‌ڵام له بنه‌مادا په‌یامه‌كانی ناوبراو، گوزارشته له
ستراتیژی هێزه جیهانیه‌كان بۆ دیزاینكردنه‌وه و له قاڵبدانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
كه چه‌قه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی
وڵاتی شام و ئانادۆڵو ده‌خولێته‌وه.
لێدوانه‌كانی تۆم باراك چۆن بخوێنینه‌وه؟
دیارترین لێدوانی باراك كه ده‌ڵێـت:" ناوچه‌كه بۆ په‌ره‌پێدان
و به كلتووربوونی به‌ها و سیسته‌می دیموكراسی نه‌گونجاوه. سیسته‌می ناوه‌ندی و
مۆنارشی باشترینیانه". ته‌نیا لێدوانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا نیه، به‌ڵكو
تێڕوانینی چه‌ند وڵاتێكی زلهێزه بۆ ئاراسته‌كردنی سیسته‌می جیهانی له‌ناوچه‌كه‌ماندا.
سه‌ره‌ڕای مكوڕبوونی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل
– توركیا، باراك گوشار له توركیا ده‌كات تاوه‌كو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل "رێككه‌وتنی
ئیبراهیمی" واژو بكات. به‌م لێدوانه تۆم باراك پێمان ده‌ڵێت:" داهاتووی
ئه‌م ناوچه‌یه په‌یوه‌سته به هاوسه‌نگی نێوان هه‌ردوو ناوچه‌ی وڵاتی شام –
ئانادۆڵو. به واتایه‌كی دیكه باراك گوشار ده‌كات تا وڵاتانی وه‌ك توركیا، میسر و
عه‌ره‌بستانی سعودی له پێناو ئاسایشی ئیسرائیل رێككه‌وتنی ئیبراهیمی واژو بكه‌ن.
كه‌واته مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و پشتپه‌رده‌ی باراك سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئیسرائیله
به‌سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی وڵاتی شام و ئانادۆڵو.
له رووی جوگرافیه‌وه وڵاتی شام و ئانادۆڵو كوێ ده‌گرێته‌وه؟
له‌م نووسینه‌دا هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی جوگرافی (وڵاتی
شام) و (ئانادۆڵو) زۆر دووباره ده‌بنه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه پانتایه
جوگرافیه‌كانی ئه‌م دوو ناوچه‌یه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1- وڵاتی شام: هه‌ریه‌ك
له كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، میسڕ، سوریا، لوبنان، ئۆردون،
ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌گرێته‌وه. له رووی مێژوویشه‌وه هه‌رێمی كوردستان وه‌كو
به‌شێك له وڵاتی شام له قه‌ڵه‌مدراوه له‌گه‌ڵ نۆكه‌ندی "سوه‌یس". ئه‌م
ناوچه‌یه به درێژایی مێژوو رێگای بازرگانی بووه، ئیمپراتۆریه‌كان له‌باره‌یه‌وه
ناكۆكبوونه و وێستگه‌ی پێكدادانی ده‌ریایی – زه‌مینی هێزه دژبه‌ره‌كان بووه.
2- ئانادۆڵو: ناوچه‌كانی
نێوان به‌لقان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ سێگۆشه‌ی ده‌ریای ره‌ش، ده‌ریای
سپی و ئیجه ده‌گرێته‌وه. له رووی گرنگی جیۆپۆلتیكیشه‌وه ئانادۆڵو پردی به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی
هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپایه.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا وڵاتی ئیسرائیل به چه‌قی
ناوچه‌ی وڵاتی شام داده‌نرێت و له به‌رامبه‌ریشدا توركیا به چه‌قی
ناوچه‌ی ئانادۆڵو داده‌نرێت. له‌م گۆشه‌نیگاییه‌وه پێگه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل
و توركیا، په‌یوه‌ندیه‌كانیان، هه‌ژموونیان، سازش و ركابه‌ریكردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی نێوان وڵاتی شام و ئانادۆڵو.
چۆن پێناسه‌ی هاوسه‌نگی وڵاتی شام – ئانادۆڵو ده‌كرێت؟
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه په‌یوه‌ندی جیۆپۆلۆتیكی، سه‌ربازی،
ئابووری و دیمۆگرافی له نێوان ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و وڵاتی شام و ئانادۆڵو روون
ده‌كاته‌وه، له رووی مێژوویه‌وه باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م ناوچانه و ئه‌و
گۆڕانكاریانه ده‌كات كه روویانداوه.
كاریگه‌ری جیۆپۆلۆتیكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌سه‌ر رووداوه‌كاندا؟
هاوسه‌نگی نێوان وڵاتی شام و ئانادۆڵو، یه‌كێكه له كاریگه‌رترین
فاكته‌ره‌كان، له‌سه‌ر هه‌ڵكشان و داكشانی ئیمپراتۆریه‌كان كه به درێژایی مێژوو
له‌م ناوچه‌یه‌دا گیرساونه‌ته‌وه و هه‌ژموونێكی زۆریان هه‌بووه. ئه‌م هاوسه‌نگیه
كه له چاره‌گی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مین ده‌ست پێده‌كات تا ئه‌مڕۆ، مه‌سه‌له‌یه‌كی
پڕ گرنگه له گۆڕه‌پانی جیۆسیاسیدا. له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م هاوسه‌نگیه چه‌مكێكی
جیۆسیاسیانه‌یه بۆ دابه‌شكردنی هێز، كارلێكی ستراتیژی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هه‌ژموونی
ناوچه‌یی له نێوان كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی (وڵاتی شام) له‌گه‌ڵ
نیمچه دوورگه‌ی ئانادۆڵو دیاری ده‌كات. دۆخی جوگرافی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌نگی
جیۆپۆلۆتیكی وڵاتی شام ئانادۆڵو هه‌یه، په‌یوه‌ست بوونی هه‌ردوو هاوسه‌نگی به‌یه‌كه‌وه
ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌م هاوسه‌نگیه له روانگه‌ی ئانادۆڵودا، ناوه‌ندی سه‌پاندنی
هه‌ژموونه به‌سه‌ر وشكانی، نوێنه‌رایه‌تی سێگۆشه‌ی هه‌رسێ ناوچه‌ی به‌ڵقان، قه‌فقاسیا
و رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. له روانگه‌ی ولاتی شامیشدا، ناوه‌ندی سه‌پاندنی
هه‌ژموونه به‌سه‌ر رێگا بازرگانیه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
له روانگه‌ی جیۆستراتیژیه‌وه، ئه‌م دوو ناوچه‌یه (وڵاتی
شام و ئانادۆڵو) په‌یوه‌ستن به‌یه‌كتره‌وه. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی زاڵه و هه‌ژموونی
به‌سه‌ر ئانادۆڵو سه‌پاندووه، ناتوانێ ئاسایشی خۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌بێ هه‌بوونی
هه‌ژموون له ناوچه‌ی وڵاتی شامدا. هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جڵه‌و به‌ده‌سته
له وڵاتی شام ناتوانێ هه‌ژموونی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا په‌یدا بكات به‌بێ په‌ڕینه‌وه
بۆ ناو خاكی ئانادۆڵو.
له رووی كرده‌یشه‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندی
نێوان (ته‌لئه‌ڤیڤ) و (ئه‌نقه‌ره). تێكچوونی په‌یوه‌ندی سیاسی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام
له نێوان ئه‌م دوو پایته‌خته‌دا، ده‌بێته هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی (وڵاتی شام و
ئانادۆڵو)، ئه‌مه‌ش ناوچه‌ی پێكدادانی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی نێوانیان به‌رفراوان
ده‌كات، درێژه ده‌دات به دۆخی ناسه‌قامگیری له ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا.
له ئه‌گه‌ری دۆخی سه‌قامگیر و ناسه‌قامگیری نێوان ئیسرائیل
– توركیا هاوسه‌نگی هێز چی به‌سه‌ردێت؟
هاوسه‌نگی سه‌ربازی نێوان وڵاتی شام و ئانادۆڵو گرنگیه‌كی
به‌هێزی هه‌یه له دیاریكردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ناوچه‌یه‌كان. له‌ناو
ئه‌م هاوسه‌نگیه‌دا ئانادۆڵو به دیاریكراوی "توركیا"، نوێنه‌رایه‌تی
هێزی هه‌ره به هه‌ژموونی وشكانی ده‌كات. بۆ وڵاتی شامیش "ئیسرائیل"،
نوێنه‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات له رووی هێزی ئاسمانی و ده‌ریاییدا.
سه‌پاندنی هێزی یه‌كێك له‌م دوو هێزه به‌سه‌ر هه‌ردوو ناوچه‌ی ناوبراو (وڵاتی شام
و ئانادۆڵو) زۆر گرنگه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی ناوچه‌یی.
گۆڕینی ستراتیژیه جیهانی و ناوچه‌ییه‌كان له سه‌ده‌ی بیست
و یه‌كه‌میندا، ده‌ركه‌وتنی ئاكته‌ری كارا وه‌كو ئێران، مه‌یلی ئه‌نقه‌ره بۆ
گۆڕینی هاوپه‌یمانه‌كانی، پاشه‌كشێ و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی وشكانی له ستراتیژی جه‌نگدا،
به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڵكشانی رۆڵی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان،
بووه هۆی گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز به راده‌یه‌كی به‌رچاو ئاراسته و قه‌باره‌ی
ململانێكانی زیاتر و توندتر كردووه. ئامانجی جه‌نگیش دژ به ئێران گۆڕینی هاوسه‌نگی
هێزه له ناوچه‌كه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل. له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نقه‌ره له
رووی هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی ته‌نیا له دوای ئیسرائیله‌وه نیه، به‌ڵكو خه‌ریكه
هاوسه‌نگی هێزی ده‌ریایی و ئاسمانی له نێوان توركیا و یۆنان له‌ناو ناتۆدا، به
شێوه‌یه‌كی رشت و دیار تێكده‌چێت و به زیانی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه. یۆنان
به كه‌رسته و ته‌كنه‌لۆژیای ده‌ریایی و ئاسمانی ته‌یار ده‌كرێت كه هاوته‌ریبه
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی سه‌ربازی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌میندا. به‌له‌به‌رچاوگرتنی
تێكچوون و گۆڕینی ئه‌م هاوسه‌نگیه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی هه‌ژموون و باڵاده‌ستی
ئاسمانی و ده‌ریایی، ئه‌نقه‌ره ستراتیژی پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژی سه‌ربازی لۆكاڵی په‌یڕه‌و
ده‌كات. هه‌رچه‌نده جارێ زووه تا بزانین ئه‌م ستراتیژیه‌ی توركیا چه‌ند سه‌ركه‌وتوو
ده‌بێت، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌نقه‌ره بۆ پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی، هه‌وڵێكه
بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی هێز له نێوان وڵاتی شام و ئانادۆڵو.
بانگه‌شه‌كانی حكوومه‌ت و سیسته‌می بیرۆكراسی له ئه‌نقه‌ره
كه به‌م دوایه رووی له هه‌ڵكشانه له‌باره‌ی:" رۆژێك دێت ئیسرائیل هێرش ده‌كاته
سه‌ر توركیا كاتێك ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێت"، بێ بنه‌ما نیه وه‌كو باس ده‌كرێت،
هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده‌ش نیه له پێناو یه‌كخستنی تۆێژه كۆمه‌ڵایه‌تیه جۆربه‌جۆره‌كانی
ناوخۆی توركیا كه دژ به ئیسرائیلن. پڵانی نائاشكرای جه‌نگی ئه‌مریكا دژ به
ئێران، زه‌مینه ره‌خسانده بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئیسرائیل به‌سه‌ر ته‌واوی
وڵاتی شام. له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی هه‌ژموونی ئیسرائیلی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ئه‌نقه‌ره
گورزی ستراتیژی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
بیرۆكراسی ده‌وڵه‌ت له ئه‌نقه‌ره، پێیوایه دوای بێكاریگه‌ركردنی
ئێران، نۆره‌ی ئانادۆڵو/ توركیایه. ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه راسته به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی
رێژه‌یی. پێناچێت هێزه جیهانیه‌كان نیازیان ئه‌وه بێت ئه‌نقه‌ره به ته‌واوه‌تی
له‌ناو هاوسه‌نگیه‌كان ئاوت بكه‌ن یان زۆر لاوازی بكه‌ن. هه‌رچه‌نده له هاوكێشه‌ی
ئانادۆڵو/توركیا – وڵاتی شام/ئیسرائیل، باڵاده‌ستی سه‌ربازی له به‌رژه‌وه‌ندی
دووه‌مینه و ئه‌مه‌ش خاڵی لاوازی یه‌كه‌مینیانه، به‌ڵام هێزه جیهانیه‌كان رێگا
به‌وه ناده‌ن ئانادۆڵو بكه‌وێته ده‌ست شام، واته رێگا ناده‌ن ئیسرائیل باڵاده‌ستی
ره‌ها بێت. چونكه ده‌زانن گۆڕینی هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه رێگا خۆش ده‌كات بۆ
دۆخێكی ناسه‌قامگیر له‌ناوچه‌كه‌دا كه زۆر زه‌حمه‌ته دواتر كۆنتڕۆڵ بكرێت. لێره‌شدا
ناكۆكی ئه‌مریكا ئیسرائیل (تره‌مپ ناتانیاهۆ) سه‌رهه‌ڵده‌دات، ره‌نگه ئه‌مه‌ش وا
بكات له هه‌ڵبژاردنی 27 تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2026 له ئیسرائیل، تره‌مپ حه‌ز به
سه‌ركه‌وتنی بنیامین ناتانیاهۆ نه‌كاته‌وه.
رۆڵی وزه له هاوكێشه‌كه‌دا؟
به گوێره‌ی ئه‌م پڵانه‌ی بۆی داڕێژراوه، ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست
له وڵاتی شام، به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م ده‌ریایه له رووی رێڕه‌و و یه‌ده‌گی
بازرگانی وزه یه‌كێكه له فاكته‌ره گرنگه‌كان كه هاوسه‌نگی نێوان شام و
ئانادۆڵو دیاری ده‌كات. یه‌ده‌گی غازی سروشتی له شام و ده‌وروبه‌ری خه‌ریكه
هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه له قاڵب ده‌داته‌وه. به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی
غازی سروشتی له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی وڵاتی شام، خه‌ریكه رۆڵی ئیسرائیل،
میسڕ، قوبرسی یۆنانی و وڵاتی یۆنان زیاتر
ده‌بێت. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م ستراتیژیه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه
هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی توركیا له هاوسه‌نگیه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌وروبه‌ری،
ده‌بێته هۆی لاوازبوونی رۆڵی ده‌ریایی و سنوورداركردنی رێڕه‌وی گواستنه‌وه‌ی وزه به
زیانی ئه‌نقه‌ره.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ستراتیژیه‌شدا ئه‌نقه‌ره بره‌و به گوتاری MAVİ VATAN "وڵاتی شین" ده‌دات و له‌گه‌ڵ
لیبیا رێكده‌كه‌وێت بۆ په‌رپێدانی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی وزه. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی
توركیا وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌خوێندرێته‌وه بۆ پاراستنی هاوكێشه‌ی وڵاتی
شام/ئانادۆڵو و مانه‌وه‌ی له‌ناو یاریه‌كه‌دا. چونكه رێڕه‌ویه ئاویه‌كانی
گواستنه‌وه‌ی وزه له‌لایه‌ن ئیسرائیل، میسڕ قوبڕس و یۆنان كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.
هاوسەنگی شام/ئانادۆڵو
وەکو گۆڕەپانی کێبڕکێ و ململانێ له نێوان زلهێزە جیهانی و ناوچەییەکاندا!
ده‌ستپێكردنی ستراتیژی سه‌رله‌نوێ
دیزاینكردنه‌وه و پێناسه‌كردنه‌وه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره و ده‌ستێوه‌ردانی
هێزه جیهانیه‌كان له هه‌ریه‌ك له عێراق، لیبیا و سوریا، په‌یوه‌سته به جێبه‌جێكردنی
ستراتیژی وڵاتی شام. هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌مریكاش له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به هاوپه‌یمانی
له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژئاوا و دروستكردنی هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی نوێ له‌گه‌ڵ (ده‌سه‌ڵاتی
كاتی له سوریا) په‌یوه‌سته به سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له
ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست كه ناوچه‌یه‌كی ستراتیژیه له وڵاتی شام. هێرشی ئه‌مریكا
بۆ سه‌ر ئێران و تێكشكاندنی هه‌ژموونی فراوانخوازی ئێران له وڵاتی شام، كه له
سوریا و لوبنان ده‌ستپێده‌كات تا یه‌مه‌ن، هه‌وڵێكی ستراتیژیه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل
له‌ناوچه‌كه‌دا ببێته هێزێكی ره‌ها و یه‌كلاكه‌ره‌وه له ناوچه‌ی وڵاتی شام.
پێشتر هه‌بوونی روسیا له سوریا بایه‌خێكی
زۆر ستراتیژی هه‌بوو، چونكه مۆسكۆ هاوسنوور نیه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌لاتی ده‌ریای سپی
ناوه‌ڕاست كه ناوه‌ندێكی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی وڵاتی شامه. له سایه‌ی پشتگیری
چاڵاكانه‌ی مۆسكۆ بۆ رژىمی ئه‌سه‌د، سوریا توانی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بره‌و به هه‌بوونی
سه‌ربازی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی بدات له رێگای "ته‌ڕتوس و حه‌میمیم".
بێ هه‌ڵوێستی و كارنه‌دانه‌وه‌ی روسیا بۆ رێگرتن له رووخانی رژىمی ئه‌سه‌د سه‌ره‌تا
وه‌كو كشانه‌وه‌ی مۆسكۆ له‌ناوچه‌ی وڵاتی شام لێكدرایه‌وه. به‌ڵام دواتر له ئه‌نجامی
گفتوگۆی سیاسی و دیپلۆماسی نێوان دیمه‌شق و مۆسكۆ كه چه‌ند مانگێكی خایاند، مۆسكۆ
له بنكه‌كانی ته‌ڕتوس و حه‌میمیم مایه‌وه.
قوبڕس بایه‌خێكی هێجگار ستراتیژی هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بتوانێ رۆڵی خۆی وه‌كو هێزێكی هاوسه‌نگ له‌ناوچه‌ی وڵاتی شام
بپارێزىت. ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قوبڕسی توركی و یۆنانی یه‌كبگرنه‌وه، توركیا تووشی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی
ستراتیژی هێجگار زه‌حمه‌ت ده‌بێت. ئه‌گه‌رێكی زۆره قوبڕسی توركی له چه‌ند ساڵی
داهاتوودا له‌ژێر هه‌ژموونی توركیا ده‌ربهێندرێت، بۆ ئه‌مه توركیا هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی
ستراتیژی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی جۆلانی ببه‌ستێت، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی وڵاتی شام له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
هه‌رچی ئیسرائیله به پێچه‌وانه‌وه
ناخوازێت ئه‌نقه‌ره له‌ناو هاوسه‌نگیه‌كانی سوریا پێگه‌ی هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش
ئیسرائیل له‌ناو سوریا به تایبه‌تی له باشووری سوریا هێز به‌كاردێنێت و شوێنه
ستراتیژیه‌كان ده‌گرێت.
له‌م نێوه‌نده‌دا سوریا كاریگه‌رترن و
گرنگترین وێستگه‌یه له‌ناوچه‌ی وڵاتی شام، هه‌ر هێزێك كۆنتڕۆڵی سوریای له‌ده‌ستدا
بێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌شكێته‌وه. بۆیه ئیسرائیل
به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی له هه‌موو ئامرازه سه‌ربازی، سیاسی و دیپلۆماسیه‌كان كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره نه‌توانێت پێگه‌ی سه‌ربازی له سوریادا هه‌بێت.
تێکچوونی
هاوسەنگیی شام ئەنادۆڵۆ چ کاریگەری لەسەر هاوسەنگی سیاسی ناوخۆیی تورکیا هەیە؟
په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر به‌تین هه‌یه له
نێوان ستراتیژی ئاسایشی توركیا و هاوسه‌نگی وڵاتی شام ئانادۆڵو، به تایبه‌تی كه
هێشتا دیارنیه توركیا له ناوچه‌كه‌دا هه‌ر وه‌كو هێزێكی "مامناوه‌ندی"
ده‌مێنێته‌وه یان ده‌بێته هێزێكی گه‌وره‌ی "ناوچه‌یی". بوون به
هێزێكی "ناوچه‌یی" یه‌كێكه له ئامانجه ستراتیژیه‌كانی ده‌وڵه‌تی
توركیا. له ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به‌م ئامانجه ئه‌نقه‌ره ئاراسته ستراتیژیه‌كانی
ده‌گۆڕىت و كاریگه‌ریه‌كانی زیاتر ده‌كات. به‌ڵام ناته‌بایی و جیاوازی له نێوان
خواستی ده‌وڵه‌ت و راستی ناوچه‌كه، ره‌نگه ده‌رفه‌ت نه‌دات قه‌باره‌ی هێزی ئه‌نقه‌ره
سنووری "هێزی قه‌باره‌ی مامناوه‌ند" تێپه‌ڕێنێت. له ئێستادا ئاسته‌نگی
زۆر جدی و ئاڵۆز له‌به‌رده‌م هه‌ردوو ئاراسته‌كه‌دا هه‌یه.
فاكته‌ره‌كانی وه‌كو شه‌پۆڵی كۆچبه‌ری،
مه‌ترسیه‌كانی ململانێی ئه‌تنیكی له توركیا كه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوو له
هه‌ڵكشاندایه، مه‌یلی گۆڕینی دیمۆگرافیا به‌هۆی كۆچبه‌ری به كۆمه‌ڵ له سوریاوه،
قه‌یرانی ئابووری ناوخۆیی توركیا كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه، زیادبوونی گرژی
سیاسی ناوخۆیی له نێوان ده‌سه‌ڵات و توێژه جیاوازه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌روه‌ها
هه‌ره‌سهێنانی توركیا له دروستكردنی كاریگه‌ری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا، بێهێزی
له چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوچه‌یه‌كان، نیشانمان ده‌دات كه قه‌یرانی سیاسی و
ئابووری له‌ناوخۆی توركیادا مه‌ترسی به‌رپابوونی قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م دۆخه‌ی توركیا پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت
به‌هۆی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، خه‌ریكه مه‌یلی گۆڕینی هاوسه‌نگی شام
ئانادۆڵو له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل ده‌گۆڕێت. بۆ ئاسته‌نگكردنی ئیسرائیلیش ئه‌وه‌ی
له توركیا پێی ده‌گووترێت بیرۆكراسی ده‌وڵه‌ت یان "عه‌قڵی ده‌وڵه‌ت" خه‌ریكه
پڵان داده‌ڕێژێت بۆ سه‌رله‌نوێ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری سیاسی ناوخۆیی. كه‌واته هه‌وڵدان
بۆ دیزاینكردنه‌وه‌ی دینامیكی ناوخۆیی توركیا په‌یوه‌سته به داڕشتنه‌وه‌ی پڵانی
ده‌وڵه‌ت بۆ 15 ساڵی داهاتوو و پاراستنی هاوسه‌نگی نێوان ناوچه‌ی وڵاتی شام و
ئانادۆڵو.
پێگه و
داهاتووی ئاكته‌ره ناده‌وڵه‌تیه‌كان له هاوكێشه‌ی شام ئانادۆڵودا!
هه‌ردوو ناوچه‌ی شام و ئانادۆلو به‌وه
ناسراون كه ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تیه‌كان به شێوه‌یه‌كی چاڵاك و به‌هێز تیایدا له
دایك ده‌بن و ده‌گیرسێنه‌وه . هۆكاری ئه‌مه‌ش به‌نده به هه‌بوونی پاشماوه‌ی
كێشه و قه‌یرانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندی
و پڵانی جیۆستراتیژی و جیۆسیاسی ده‌وڵه‌تانی جیهانی و ناوچه‌یی. گرووپ و رێكخراوه
ناده‌وڵه‌تیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن دینامیكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز
پشتگیری ده‌كرێن. ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ له سایه‌ی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی
ده‌كرێت ئه‌م گرووپ و رێكخراوانه لاواز بكرێن و كاریگه‌ریان كه‌مبكرێته‌وه. به‌ڵام
كۆتایی پێهێنانیان له رووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كارێكی هێجگار قوڕسه مه‌گه‌ر مه‌حاڵیش
نه‌بێت.
بۆ نموونه له لوبنان بۆ كۆتایی
پێهێنانی پێگه‌ی حزبولڵا، هه‌روه‌ها له فه‌ڵه‌ستین بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس كه هه‌ردووكیان
ئاكته‌ری ناده‌وڵه‌تی به‌هێزن له رووی سیاسیه‌وه، هه‌موو رێگایه‌ك گیراوه‌ته‌به‌ر.
له عێراق سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی "حه‌شدی شه‌عبی"
تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بكرێت، به‌ڵام هێشتا گرووپه‌كانی ناو ئه‌م هێزه هه‌ڕه‌شه
له ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها "حوسیه‌كان" كه
به‌شێكی به‌رچاوی خاكی یه‌مه‌نیان له‌ژێر ده‌ستدایه، به بیانووی هه‌ماهه‌نگیان
له‌گه‌ڵ رژێمی ئێران، بوونه ئامانجی هێرشی موشه‌كیی و ئاسمانی هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل،
ئه‌مریكا و به‌ریتانیا. هاوكات رێكخراوه ئیسلامیه توند هاژۆكانی وه‌كو ئه‌لقاعیده
و داعش تا راده‌یه‌كی زۆر له هاوكێشه ناوچه‌یه‌كاندا په‌كخراون.
له سوریادا "هه‌یئه‌ت ته‌حریر
شام" به سازشی ئه‌مریكا، ئینگلته‌را و فه‌ڕه‌نسا هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
جێگیركردنی جۆلانی "ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع" له دیمه‌شق راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیداره
به ده‌ست كێشانه‌وه‌ی هه‌رسێ وڵاتی له پشتیوانیكردنی "هه‌سه‌ده" و
دروستكردنی ناوچه‌ی هه‌ژموون له وڵاتی شامدا. له‌م سۆنگه‌یه‌شدا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه
له داهاتوویه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی كاتی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی "ئه‌لشه‌رع"
رێككه‌وتنی "ئیبراهیمی" واژو بكات و ببێته هاوپه‌یمانی ئیسرائیل. دیاره
له‌ناوبردن یان لاوازكردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تیانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر
هاوسه‌نگی ناوچه‌یی هه‌یه له شام و ئانادۆڵو، په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی و
به‌هێزبوونی ئیسرائیل پێش هه‌موو شتێكی دیكه‌وه.
كورد له‌ناو
دینامیكی هاوسه‌نگی شام ئانادۆڵودا!
رێككه‌وت نیه ئه‌و ناوچانه‌ی كورد
تیایدا نیشته‌جێیه ناوچه‌ی پێكدادان و ململانێی سه‌ره‌كین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو خاكی وڵاتی شام و ئانادۆڵو كورد
توانیوویه‌تی هه‌بوونی خۆی بپارێزێت وه‌كو هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و سه‌ربازی.
ئەمڕۆ کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیزاین
ده‌كرێته‌وه، ده‌بێت له داڕشتنی هاوكێشه‌كاندا حساب بۆ كورد بكرێت. ئەو ناوچانەی
بە درێژایی میحوه‌ری وڵاتی شام پێناسە ده‌كرێت، له‌یه‌ك كاتدا بۆ كورد سوودبه‌خش و
مه‌ترسیدارن.
"هه‌سه‌ده" به درێژایی 12
ساڵ، ته‌واوی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریای كۆنتڕۆڵكرد. به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری زلهێزه
جیهانیه‌كان، به به‌شداریپێكردنی سوریا له‌ناو پێكهاته‌ی نوێی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست
و له چوارچێوه‌ی ستراتیژی وڵاتی شام و به تایبه‌تی به‌هۆی گرنگی ستراتیژی به‌نده‌ركانی
سوریا، "هه‌یئه‌ت ته‌حریر شام" كه وه‌كو تیرۆریست و دوژمن وێنا ده‌كرا،
كرایه ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شق.
له پێناو ستراتیژی ئه‌منی ئیسرائیل،
زۆر گرنگه كه ده‌سه‌ڵاتی "هه‌یئه‌ت ته‌حریر ئه‌لشام" دان به سه‌روه‌ریی
به‌رزایه‌كانی جۆلانه‌وه بنێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل و له داهاتوویه‌كی
نزیكدا بچێته ناو هاوكێشه‌ی وڵاتی شام و واژو له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئیبراهیمی بكات.
له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، لاوازكردنی "هه‌سه‌ده/یه‌په‌گه"، قه‌تیسكردنی
رووبه‌ری خاكی ژێرده‌ستی ئه‌م دوو هێزه و تێكه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، زیانێكی
گه‌وره‌ی به كورد گه‌یاند.
له سوریادا كورد له رووبه‌رێكی بچووك
و به‌رته‌سك قه‌تیس ده‌كرێت وه‌كو به‌شێكی له ستراتیژی شام ده‌مێنێته‌وه. هۆكاری
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌س ناتوانێ پێشبینی بكات له دهاتوودا له
سوریا چی رووده‌دات! له‌م روانگه‌یه‌وه له بڕی له‌ناوبردنی كورد له رووی
رێكخراوه‌یی و هێزی سه‌ربازیه‌وه، سنوورداركردن، كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی كورد و
تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ناوه‌ند زۆر باشتره، تا له داهاتوودا به‌پێی پێشهاته‌كان و
له كاتی پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزی كوردی بكرێت بكرێت.
هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش له
چوارچێوه‌ی ستراتیژی وڵاتی شام، مه‌ترسی له‌سه‌ره، كه پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر
گه‌وره‌یی ئه‌و مه‌ترسیه بكرێته‌وه. ماوه‌ی 35 ساڵه زلهێزه جیهانیه‌كان نه‌یانتوانیووه
پێكهاته‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی (زۆنی) نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی
نیشتیمانی كوردستان یه‌كبخه‌ن. ركابه‌ری و ململانێی نا لۆژیكی پارتی و یه‌كێتی كه
(هاوشێوه‌ی ململانێی خێڵه‌كی لێهاتووه به فۆڕمێكی جیاواز) هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ
شكست و دروستنه‌بوونی حكوومه‌تێكی پیشه‌ییانه. دووریشنیه ئه‌م دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی
یه‌كێتی و پارتی دروستیان كردووه له رۆژه‌ڤی هێزه جیهانیه‌كان و ئه‌ندازیارانی
ستراتیژی نێوده‌وڵه‌تی حسابی بۆ كرابێ. سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی "ناتۆ، ئه‌مریكا
و ئه‌وروپا" هێشتا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌كو هێزی حزبی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن.
تا رابردوویه‌كی نزیك سیاسه‌تی یه‌كێتی هاوته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ ویستی ئێران، پارتیش
به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ توركیا، ئه‌مه‌ش له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تی گه‌وره و
مێژوویی لێكه‌وته‌وه په‌یوه‌ست به دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی كوردی.
تا ئاستێكی دیار هێڕشی دوایی ئه‌مریكا
بۆ سه‌ر ئێران، په‌یوه‌سته به دیزاینكردنه‌وه‌ی عێراق كه بۆته ناوه‌ندێكی گرنگ
له هاوكێشه‌ی وڵاتی شامدا. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی قسه‌كانی (تۆم باراك) ده‌یگرێته‌وه كه ده‌ڵێـت:"
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، سوپای جیاواز ده‌وڵه‌ت
لاواز ده‌كات". له دوای لاوازكردنی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا
و ئه‌گه‌ری لێنزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و ئیسرائیل له داهاتوویه‌كی نزیكدا، سوپرایز
نابێت له جاران زیاتر تێكه‌ڵكردنی هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێته‌وه
رۆژه‌ڤ.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ هێزه جیهانیه‌كان
گرنگه دیزاینكردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێزه له ناوچه‌ی وڵاتی شام.
بێگومان ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ دیزاینكردنه‌وه‌ی عێراق و دروستكردنی
حكوومه‌تێك كه وه‌ڵامی به‌رژه‌وه‌ندی و ویسته‌كانی ئه‌مریكا بداته‌وه. لێره‌دا
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و بگره چاره‌نووسسازیشه رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردیه‌كانه له‌سه‌ر
پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه بتوانێ له رووی سه‌ربازی و سیاسیه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مووان
بكات و به چاوێكی ریسالیستانه ئه‌م گۆڕانكاریانه بخوێنێته‌وه.
ئایا ناوی
"ئۆجالان" له‌ناو ئه‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه؟
"ئۆجالان" وه‌كو سه‌ركرده‌ی
دیاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی زوو دركی به‌م گۆڕانكاریه ستراتیژیانه كرد كه خه‌ریكه
ناوچه‌كه دیزاین ده‌كه‌نه‌وه، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه هه‌وڵیداوه و هه‌وڵده‌دات
خۆی له‌گه‌ڵیاندا بگونجێنێت. له‌وانه‌یه به‌شێك له كورد دونیابینی ئۆجالان په‌سه‌ند
نه‌كات و پێیوابێ زیان له كورد ده‌دات، كه ئه‌مه گفتوگۆیه‌كی دیكه هه‌ڵده‌گرێت.
به‌ڵام قه‌بوڵكردنی تێڕوانینه سیاسی و ئایدیۆلۆژیه‌كانی له لایه‌ن "په‌یه‌ده"
له سوریا و "پژاك" له ئێران ئۆجالان ده‌كاته به‌هێزترین سه‌ركرده‌ی
سیاسی له‌ناو ئه‌كته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. ئۆجالان توانی سه‌ركرده‌كانی (په،كه،كه)
له قه‌ندیل بپارێزێت و نه‌یهێشت وه‌كو سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس و حزبولڵا رووبه‌ڕووی
پاكتاوكردنی جه‌سته‌یی ببنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد بیرۆكه‌ی سازش و رێككه‌وتن
له‌گه‌ڵ ئۆجالان بێته گۆڕێ.
(په،كه،كه) به‌شێكه له دیمه‌نی
گشتی سه‌ربازی و سیاسی ناو توركیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی ناده‌وڵه‌تیشه،
به‌ڵام خاوه‌ن هه‌ژموونێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربڵاوه. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی
(په،كه،كه) هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی وه‌كو (ئیسرائیل، ئێران، سوریا و
عێراق) بگره هێزه جیهانیه‌كانی وه‌كو ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و روسیاش گرنگی
به‌و رێكخراو و لایه‌نانه بده‌ن كه ئۆجالان سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته
به كاریگه‌ری ئه‌م رێكخراوه له‌سه‌ر گۆڕینی به‌ڵانسی هێز له‌ناو هاوكێشه‌ی شام و
ئانادۆڵو.
دیاره ئه‌نقه‌ره له‌وه تێگه‌یشتووه
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هێزێكی كارا له‌ناو هاوسه‌نگیه ناوچه‌ییه‌كاندا و هاوسه‌نگی
وڵاتی شام بپارێزێت، پێویسته له‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر
بۆیه له‌گه‌ڵ ئۆجالان بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی نوێی ئاشتی گه‌یشته لێكتێگه‌یشتن.
ئۆجالان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان توانی (په،كه،كه) له پاسیفی دووربكاته‌وه
و تا له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌نگی شام ئانادۆڵو نه‌مێنێته‌وه.
خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (په،كه،كه) و
به‌شداریپێكردنی به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له‌ناو ئاراسته سیاسیه نوێیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا،
رێگر بوو له‌وه‌ی هه‌مان چاره‌نووسی حه‌ماس و حزبولڵا بگره حوسیه‌كانیشی هه‌بێت و
به زه‌بری هێز هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌نقه‌ره هه‌ست به‌وه
ده‌كات كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ لاوازكردنی له دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌دا، بۆیه
هه‌وڵده‌دات رۆڵی خۆی له هاوكێشه‌ی شام ئانادۆڵو بپارێزێت، له ئێستادا ده‌خوازێ
سوود له وازهێنانی (په،كه،كه) له خه‌باتی چه‌كداری وه‌ربگرێت و دینامیكیه
ناوخۆیه‌كانی بپارێزێت. ئۆجالانیش به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی و وازهێنانی
ستراتیژی له خه‌باتی چه‌كداری، رێگا بۆ رێكخراوه‌كه‌ی خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێ جڵه‌وی ده‌ستپێشخه‌ری بگرێته‌وه ده‌ست له‌ناو گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا كه له‌دوای
ساڵی 1994 له ده‌ستیداوه.
له‌و كاته‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌وڵده‌دات
دینامیكه ناوخۆیه‌كانی به‌هێز بكات و رێگا له ململانێی ناوخۆیی بگرێت و قۆناخی
دوای خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (په،كه،كه) وه‌كو ده‌رفه‌ت بقۆزێته‌وه تا پێگه‌یه‌كی
به‌هێز له‌ناو هاوكێشه‌ی شام ئانادۆڵو به‌ده‌ست بێنێت، ئۆجالان هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ
بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سیاسی خۆی له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا له رێگای ئه‌م حزب و
رێكخراوانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هێڵی فكری و ئایدیۆلۆژی ده‌كه‌ن (په‌یه‌ده و پژاك).
كه‌واته هه‌ردوولا به‌دوای ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڕێن له‌ناو
گۆڕانكاریه‌كاندا.
قسه‌كانی سیاستناس و ستراتیژناسی تورك (بوڵه‌ند
كوشوئۆغڵو) كه ده‌ڵێـت:" له‌ماوه‌ی 15 ساڵی داهاتوودا زۆر ده‌وڵه‌ت ون ده‌بن
و پێویسته كۆماری توركیا بمێنێته‌وه"، ئاماژه‌یه له‌سه‌ر په‌ككه‌وتنی
هاوسه‌نگی نێوان شام و ئانادۆڵو.
قسه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆش سه‌رۆك
وه‌زیرانی ئیسرائیل كه ده‌ڵێــت:" سه‌رله‌نوێ ناوچه‌كه دیزاین ده‌كه‌ینه‌وه"
په‌یامێكی گرنگه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هاوسه‌نگی ئیسرائیل
و وڵاتی شام ده‌شكێته‌وه و به زیانی توركیاش ته‌واو ده‌بێت.
ئایا كورد خۆی
له دووباره‌كردنه‌وه رزگار ده‌كات؟
له ئێستادا ئه‌گه‌ر و ئاماژه‌كان له‌باره‌ی
داهاتووی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌رێنی نین، ئازادی و دیموكراسی بۆ سیسته‌می
جیهانی شتێكی ئه‌وتۆ نیه، به‌ڵام ئه‌م دۆخه كاتیه و ده‌ره‌نجامی ئێش و ژانی
دیزاینكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهانه. ئه‌گه‌ر كورد بتوانێ به
رۆحێكی سه‌رده‌میانه دوور له به‌رژه‌وه‌ندی و دونیابینی ته‌سك دۆخه‌كه بخوێنێته‌وه،
هێشتا هه‌موو شت كۆتایی پێنه‌هاتووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانێ خۆی له‌م چه‌قبه‌ستیه
رزگار بكات، ئه‌وه كورد وه‌كو سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مین فه‌رامۆش ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی مێژوو به باشی ناخوێننه‌وه
و ناتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌تانه وه‌ربگرن كه جار جار سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، مه‌حكومن
به له‌ناوچوون، بزربوون و لاوازبوون.