٢٠ هەزار خۆپیشاندان سازکراوە
چارەسەر " عسیانی مەدەنییە "

ئا: سروە عەلی

دۆخی ئێستای هەرێم لە هەموو روویەکەوە چەقبەستووە و هیچ چارەسەرێک لە ئاسۆوە دیار نییە، ئەبوبەکر هەڵەدنی پێیوایە، لە ماوەی ئەم بیست ساڵەی رابردوودا دەرکەوتووە کە نە ئۆپۆزیسیۆن دەتوانێت چارەسەر بێت، نە بە دروستکردنی حزبی سیاسی نوێش دەکرێت دۆخەکە  بگۆڕدرێت، باشترین بژاردە لەلای ئەو ئەنجامدانی " عصیانی مەدەنی سەرتاسەرییە".

لە چاوپێکەونێکی تایبەی لەگەڵ ماڵپەڕ و سۆسیال میدیای " سپی " ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو، تیشک دەخاتە سەر ئەم چەقبەستوویەی ئێستا دۆخی سیاسی هەرێم تیایدا گوزەر دەکات و ئاشکرایدەکات کە لە ئێستادا بۆ هەموو کەس روونە هۆکاری بە بنبەست گەیشتنی دۆخی سیاسی لە هەرێم بۆ چی دەگەڕێتەوە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، "ئایا دەکرێت تاسەر بەدیار مەرگی خۆمان و هاوڵاتیانی هەرێمەوە دابنیشین و پێمانوابێت چارەسەر نییە؟!".

سەرباری ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندان تا ئێستا ئەنجامی ئەوتۆی نەبووە

بە گوێرەی هەندێک ئامار کە بەکر هەڵەدنی ئاشکرایدەکات لە بیست ساڵی رابردودا زیاتر لە ٢٠ هەزار خۆپشاندانی "جزئی" لە هەرێم ئەنجامدراوە، زۆرترین خۆپشاندنیش لە زۆنی سەوزدا بووە و زۆرجار خۆپشاندەران تەنیا توێژێکی دیاریکراو بوون ودەڵێت" تا ئێستا هیچ خۆپشاندانێک نەگەیشتوتە ئاستێکی پێویست". 

سەبارەت بە هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی خۆپیشاندەکان ( یان نەگەیشت بە ئاستی پێویست) ئەبوبەکر هەڵەدنی چاودێری سیاسی، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەکیترین هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی خۆپیشاندانەکان ئەوە بووە کە " جزئی " بوون و یەکێک لە هۆکارەکانی تریشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم رێگەیە لەلایەن هاوڵاتیانەوە تاقیکراوەتەوە، بەڵام هیچ وەڵامێک و ئەنجامێکیان لە دەسەڵات و حکومەت  وەرنەگرتووە، بۆیە بێ هیوایی لەناویاندا دروستدەبێت.

ئەم چاودێرییە سیاسیە  هۆکارێکی دیکە دەگەڕێنێتەوە بۆ  لاوازی ئۆپۆزیسیۆن و ناوزەدیان دەکات بە " ئۆپۆزسیۆنی بەیاننامە وراگەیاندنن و تا ئێستا نەبوونەتە ئۆپۆزسیۆنی فیعلی".

پەرتەوازی گروپەکان لە نێوان خۆپشاندەران و قۆزتنەوەی هەڵی خۆپشاندان لەلایەن کۆمەڵێک کەسێکەوە بە هۆکاری دیکە لە دڵساردی هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکان دادەنێت.

یەکێتی هەنگاو بە هەنگاو دەیەوێت دڵی پارتی رازی بکات 

لە چەند رووداو و خۆپشاندانی کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا روویاندا، یەکێتی و زۆنی سەوز دەستیکرد بە دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان وخۆپشاندەران و دوور خستنەوەی زانایانی  ئایینی  لە مینبەر و قەدەغەکردنی خۆپشاندان، هەڵەدنی پێیوایە ئەوە مانای ئەوەیە؛ یەکێتی هەنگاو بە هەنگاو دەیەوێت دڵی پارتی رازی بکات و خواستەکانی جێبەجێدەکات.

گەورەترین لەمپەر لەبەردەمی پێشکەوتن ودیموکراسیەتی هەرێم 

ئەبو بەکر هەڵەدنی کە ئێستا وەک ساسیەکی سەربەخۆ بەشداری چالاکی و کۆبوونەوەو خۆپیشاندانەکان دەکات، هۆکاری سەرەکی قەیرانەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ دوو ئیدارەیی، ئەو پێوایە دوو ئیدارەیی دەوڵەتانی هەرێمایەتی دروستیان کردووە، دەوڵاتانی ئێران وتورکیا هیچ لاریان لە دوو ئیدارەیی هەرێم نییەو، دەڵێت" وڵاتانی هەرێمایەتی لە رێگای دوو ئیدارەییەوە هەژموونی خۆیان بەسەر هەرێمدا سەپاندووە ."

باشترین بژاردە  لە ئێستادا بۆ چارەسەری دۆخەکە

بە وتەی ئەبوبەکر هەڵەدنی لە دوو روداوی رابردوودا دەسەڵاتدارانی هەرێم  ئەو راستییان دەرخست کە حکومەتیکی " فاشڵن " و ئەگر میللەتێکی چەند میلیۆنی بڕژێتە سەر شەقام  بەدڵنیاییەوە حکومەت ناچاردەبێت خواستی خەڵک وەڵام بداتەوە و دەسەڵات خۆشی بەمە گەیشتووە کە ئەم بێدەنگییەی هاوڵاتیان، وەک ئەو دەڵێت" تا سەر گرەوی لەسەر ناکرێت و لە رۆژێکیش دا زۆر بەخراپی دەتەقێتەوە".

گرتنەبەری رێگای مەدەنی و ئاشتیانە دەتوانێت، لەلای هەڵەدنی چارەسەر دەبێت و بەرهەمی دەبێت، بەڵام پەنابردن بۆ رێگای تووندووتیژی و دەستی دەرەکی کودەتا و شۆڕش ناتوانێت رێگاچارەسەرێکی دروست بێت بۆ چارەسەری کێشەکان وەکوو چۆن ئەو ئەزمونە لە زۆربەی وڵاتان تاقی کراوەتەوە و وەڵامی هەبووە.

ئەو جەخت لەسەر " عسیانی مەدەنی " و دەکاتەوەو دەڵێت" ئەمجارە دەبێت سەرتاسەری بێت و سەرەتا لە هەولێرەوە دەستپێبکات". 

بۆ سەرکەوتنی ئەم رێگایە هەڵەدنی کە دوو خول ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە، ئاماژە بەوە دەکات کە گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە خەڵکانی  دڵسۆز، بەرپرسیارێتی هەڵگرن، خەڵکانێک کە بێمنەت نەبن و چاویان بە دەسەڵاتەوە نەبێت، پێشڕەوی ئەم رێگەیە بکەن.

لەم لینکەوە چاوپێکەوتنەکە بخوێنەرەوە..






PM:11:56:29/07/2025