ئارام جەمال رایگەیاند، ئەو ڕێکارانەی کۆمسیۆن گرتوویەتەبەر ساختەکاری لە هەڵبژاردندا زەحمەت کردووە.
پسپۆری بواری هەڵبژاردن، ئارام جەمال جەخت دەکاتەوە کە لە هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی عێراقدا کە بڕیارە ١١ ی تشرینی دووەم سازبکرێت، ساختەکار زۆر زەحمەتە و دەڵێت" ئەو ڕێکارانەی کۆمسیۆن گرتوویەتەبەر ساختەکاری لە هەڵبژاردندا زەحمەت کردووە".
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ ماڵپەڕ و سۆشیال میدیا سپی، ئارام جەمال بەڕێوەبەری پەیمانگا هەڵبژاردن تیشک دەخاتە سەر چەند پرسی گرنگی سیستەم و پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق.
لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت " کاری ساختەکاری لەم سیستەمەدا زەحمەتە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێکارانەی کۆمسیۆن گرتوویەتەبەر و کاری ساختەکاری لە هەڵبژاردندا زەحمەت کردووە ".
ئەو پسپۆرە درێژە بە بیروڕاکەی خۆی دەدات و دەڵێت" حزبە باڵا دەستەکان لە کوردستان و عێراق ئەگەر بیانتوانیایە بە ئاسانی ساختەکاری بکەن هەر لە ئێستاوە ئەوەندە فشاریان لەسەر هێزە ئەمنیەکان نەدەکرد بۆ ئەوەی بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن بکەن".
لە بارەی ئارەزووی هێزە گەورەکان و پابەندبوونیان بە کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە، بەڕێوەبەری پەیمانگای هەڵبژاردن پێیوایە ئەگەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە دەست هێزە گەورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بوایە هەر ئەنجام نەدەدرا.
لەمەڕ جۆری ئەم سیستەمی هەڵبژاردنەوە کە لە چەند وڵات کاری پێدەکرێت و لە قازانجی کام لایەنانەیە، ئارام جەمال دەڵێت" ئەم سیستەمی هەڵبژاردنە تەنها لە عێراقدا کاری پێدەکرێت و لەبەرژەوەندی حزبە گەورەکانە".
خۆ ئامادەکردنی هێزە سیاسیە کوردیەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و چۆنێتی کارکردنیان کە ئایا چۆن دەبوو ئەگەر بکرایە لە قازانجی کورد دەبوو، بەڕێوەبەری پەیمانگای هەڵبژاردن دەڵێت " لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەگەر بۆ ئەم هەڵبژاردنە کورد هاوپەیمان بوونایە لەبەرژەوەندی کورد دەبوو بۆ بوون بە زۆرینە لەو ناوچە هەستیارانەدا، بەڵام کورد بە لیستی جیا بەشدارە".
دەقی چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەوە ببینە..