توێژەرێکی کلتور و بیری سیاسی سەبارەت بە ڕۆڵی گەنج لە بواری سیاسەتدا دەڵێت: " گەنج هەیە لە پرۆسەی سیاسیدا، بە هۆکاری ئەوەی بنەماڵەکەی پێشینەیەکی حزبی هەیە نەک بە بیر و هەڵبژاردەی جەوهەری خۆی".
ڕێڤان عوسمان توێژەرە لە بواری کلتور و بیری سیاسی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا لەسەر چەند پرسێکی پەیوەست بە گەنج و سیاسەت و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا قسە دەکات، ئەمانە چەند خاڵێکن کە ئاماژەی پێداوە:
١- ئەوانە بە گەنج نابینم، کە بە پەیوەندی تایبەتی و پێشینەی خێزانی لە ناو پارتە سیاسیەکانن.
٢-ئەگەر بڕیارە گەنج بەشداری سیاسی هەبێت، دەبێت بە ئیرادەی خۆی بێت.
٣- گەنج بە گۆڕانکاری جەوهەریەوە لە ناو سیاسەتی هەرێمی کوردستاندا ڕۆڵیان نییە.
٤-کایەی سیاسی کایەیەکی داگیرکارییە کەس جێگا بۆ ئەوی دیکە ناکاتەوە، تا بۆ گەنجی بکەنەوە.
٥- کێشەی پۆپۆلیزم ئەوەیە کێشەکان بچوک دەکاتەوە، و بچوکیش وەڵام دەداتەوە، بۆیە ئێستا گەنج لە سیاسەتدا لە کوێ جێگای دەبێتەوە؟
٦-لە کوردستاندا سیاسەت دەربڕی ئیرادەی خەڵك نییە.
٧- دەستەیەک بیەوێت گوازرشت لە ئیرادەی سیاسی خۆی بکات، لەوێدا هەموو توێژەکان جێگایان دەبێتەوە، کە لە ڕێکخستنێکی کۆمەڵگەوە سەرچاوەی گرتبێت.
٨-کێشەکە ئەوەیە ڕێگای چارەسەر بە یەک ڕێگا بیبنیت.
٩- ڕوکەشبوون ئەوەیە کە پێمان وابێت بەشداری سیاسی ئەوەیە چوار ساڵ جارێک پێنج خولەک و یەک پەنجە مۆرکردنە، ئەمە بەشداری سیاسی نییە، و دنیا بینیەکی کورتە.
١٠- حزبی دەسەڵاتدار لەوەتەی هەیە بەڵێن دەدات و جێبەجێی ناکات.
١١- حزبە کوردییەکان لەسەر گەندەڵی دەژین.
١٢- حزبەکان قسە لەسەر پرس و بابەتە ستارتیژییەکان ناکەن.
١٣- لە هەرێمی کوردستاندا ڕێکخستنی سیاسی نەماوە، کەواتە کێشە لە کۆمەڵگەوە ناگاتە دەسەڵات.
١٤- دەمانەوێت گۆڕانکاری ویستراو ڕوبدات.