مەم ئالان، زمانی فەرمی کوردی لە ڕێگای پەڕتوکێکەوە پێشنیار دەکات

‌مەم ئالان- نوسەر و لێکۆڵەر



"میسۆپۆتامیا، نیوەی گێتی" ناونیشانی پەڕتوکێکی پێشنیارکراوە بۆ زمانی فەرمی کوردی، لەلایەن لێکۆڵەر و نوسەر، مەم ئالان.

نووسەر لە چاپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات سەبارەت بە گرنگی پەرتوکەکەی، لەوانە:
-بە هۆی ژیری دەستکردەوە بەشێکی زۆری زمانەکان مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە.
-هەشت ساڵ کارم کردوە بۆ نوسینی ئەم پەڕتوکە تا زمانمان لە ناونەچێت.
- لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی مەیدانیەوە گەیشتومەتە ئەنجامی هەبونی زمانێکی فەرمی.
-سودم لە ئەزموونی ئەو وڵاتانە وەرگرتوە، کە زمانی یەکگرتویان بۆ خۆیان دروست کردوە. 
- گەیشتمە ئەو ئەنجامەی دەبێت ئێمە ڕێی ڕاستانە بڕۆین لەسەر پرسی زمان.
- لە ٦٥٪ کورد بە کرمانجی قسە دەکەن، بۆیە دەبێت ئەو زاراوەیە ببێت بە چەتری زاراوەکانی دیکەی کوردی. 
- لە ١٥-٢٠٪ کورد بە سەر بە شێوەزاری سۆرانن و لە ٥٪ یان بەکاری دەهێنن.
- هەموو زارەوەکان بەکاربهێندرێت بۆ نوسین و قسەکردن، بەڵام لە پاڵیدا کرمانجیش بەکار بهێندرێت.
-پێشنیاری زمانی فەرمی کوردی کرمانجی دەکەم، لەگەڵیدا هەر کەس بە زارەوەی دایکی قسە بکات. 
-باوەڕم بە دەسەڵات نییە، ئەوان زمانی یەکگرتوو دروست ناکەن.
-سەد ساڵ تێپەڕیوە و ئێستا زیرەکی دەستکرد هەیە، کەچی لە ناو کورددا شەڕی زاراوە هەیە.
- بیرۆکەکەم ئەوەیە کە من لەناو گەلەوە دەست پی بکەم.
- ئەگەر خەڵك ڕازی بێت و ٢٠ ملیۆن کەس بە یەک زاراوە قسە بکات دواتر لە ناو ئینتەرنێتیشدا جێگا دەگرێت .
-دوای سێ نەوە خوێندن بە کوردی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەشێک لە گەنجەکان ووشەی زمانەکانی دیکە بەکار دەهێنن.
-هەموو زاراوە کوردییەکان ئەوەندە دەوڵەمەندن کە ببنە زاراوەیەکی فەرمی.
- لەڕێگای ئینتەرنێتەوە دەتوانین زیاتر کار بکەین بۆ زمانی فەرمی کوردی.
-لە گۆگڵ تا ئێستا زمانی کوردی هەردوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی هەیە وەک دوو زمانی جیاواز، ئێمە پێویستمان بە یەک زمان هەیە لەم سەردەمە تا زیاتر بەهێزبین. 

لینکی تەواوی چاوپێکەوتنەکە :
https://www.facebook.com/share/v/19t8ZahRLJ/






PM:04:34:02/12/2025