فەرزین کارباسی، چاودێر و شرۆڤەکاری سیاسی سەبارەت بە دۆخی ئیستا و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا چەند خاڵێکی گرنگی خستە ڕوو لەوانە:
-ئەمریکا لە کاتی دانوستاندنەکاندا هیچ مەرجێکی لە ئێران قبوڵنەکرد و دەیویست ئێران ڕادەستی بێت بەو مەرجانەی خۆی دایناوە:
١-ئێران واز لە چەکی ناوەکی بهێنێت.
٢- ئێران مووشەکەکان ڕادەست بکات.
٣- دەست لەو گروپانە بەربدات کە لە دەرەوەی ئێرانن.
-ئەوەی ئێران ئەبوو نەیکردایە، کردویەتی و هێرشی کردوەتە سەر ١٢ وڵاتی دراوسێی کە لە ڕابردوودا هەڕەشەی دەکرد تەنها.
-کۆماری ئیسلامی لە شەقامێکی یەک ئاراستەدایە و ناتوانێت بگەڕێتەوە دواوە.
-ئەمریکا و ئیسرائیل ناتوانن واز لە ئێرانێکی بریندار بێنن.
-ئەگەر ئەمریکاش واز لە ئێران بهێنێت ئیسرائیل ناتوانێت، چونکە ئێران جارێکی دیکە خۆی بەهێز دەکاتەوە و گروپە چەکدارەکانی هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل.
-ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەواوی ئێران جیاوازە.
-لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان بەشداری خۆپیشاندانی کۆتایی نەبوون لە ئێران، بەڵام دەسەڵاتداران خەڵکیان دەگرت و لەشکرێکی زۆریان هێنابوە سەر سنور.
-لە بواری ئابوریشەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتیان زۆر لاوازکرد.
-ئێستاش هەڕەشە لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت و پێیان دەڵێن ئەگەر حزەبەکان بێنەوە بە مووشەک هێرش دەکەینە سەرتان.
-ڕۆژهەڵات ئایندەیەکی گەشی دەبێت.
-خەڵکی ڕۆژهەڵات پشتیوانی حزبەکانن.
-کۆمەڵگەی سیاسی کوردستان زۆر جیاوازە و خەتی سیاسی تایبەتی هەیە.
-خەڵکی ڕۆژهەڵات بنەمای هزری هەیە و ئامادەن بۆ داهاتوو.
-هاوپەیمانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئامادەییە بۆ ئەوەی لە داهاتووی ئێراندا بە هاوبەشی داوای مافی کورد بکەن.
-ڕۆیشتنی عەمامە بەسەرێک بە جێگرەوەی تاج بەسەرێک هیچ ناگۆڕێت.
-هەر کەس بێت بۆ کورد هەمان ئەقڵیەتە و وە جوداخواز تەماشا دەکرێت.
-خەیاڵێکی خاوە خەڵکی کورد لە ڕۆژهەڵات پشتیوانی لایەنەکانی دژی کوردبن.
-لێدوانەکەی کوڕی شا لە بەرژەوەندی کورد بوو، بەوەی کوردی خستە یەک بەرە.
-دەبێت خۆمان دەستکەوتەکانمان بپارێزین و دروستی بکەین بە کۆمەڵ لە ڕۆژهەڵات و هەر کەس و لایەنێک بەشداری ئەو پێکەوەیی و یەکگرتوویە نەکات خەڵک خۆی پشتی لی دەکات.