چالاکوانی سیاسی، گەشە دارا حەفید لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا زانیاری ورد سەبارەت بە "پرۆژەی سیاسی بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە مەترسیەكان" ئاشکراکرد.
د. گەشە دارا حەفید رایگەیاند "پەرتەوازەیی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە کاتێکدا گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیە لەسەر ئاستنی ناوچەییی، بەڵام ئێمە ئامادەی ئەم دۆزە نین، بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی خۆمان هەڵساوین بە راگەیاندن و دروستکردنی پرۆژەکە".
گەشە دارا حەفید وەک چالاکوانێکی سیاسی و بەشدار لە پرۆژەی سیاسی بۆ پاراستنی هەرێمی كوردستان لە مەترسیەكان ئەم خاڵانەی خستە روو:
-لەسەرەتاوە خەڵکی ئێمە هۆشیار بووە و بەرچاوی روونی داوە بە دەسەڵات تا حکومڕانیەکی جوانمان هەبێت لەبەرامبەر خوێندنی شەهیدەکان.
-سەرەتا پرۆژەکەمان پێشکەشی پارتی و یەکێتی کرد وەک دوو پارتی دەسەڵات.
-بەر لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئێمە قسەمان لەگەڵ پارتی و یەکێتی کرد و وەڵامیان نەداینەوە.
-رەنگە پرۆژەکەمان نوێ نەبێت، بەڵام کاتەکەی گرنگە.
- پرۆژەکە خەمی نەپاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستانیەتی و کار بۆ پاراستنی دەکات.
-لە رێگای کەسایەتییەکانی ناو پرۆژەکە پەیوەندی کراوە بە ئاستی باڵای حزبەکان، بەڵام بێ هەڵوێست بوون.
-پارتی و یەکێتی بەهۆی ململانێ نابەجێکانیانەوە زیاتر داخراوبوون و پەرلەمان چالاک ناکەن و حکومەت پێکناهێنن.
- پارتی و یەکێتی لە خراپەکاری و بەرتەسککردنەوەی ئازادی چاو لە یەکتر دەکەن.
- ئەگەر دادگاکان سەربەخۆ بوونایە رەوشی خەڵک زۆر لە ئێستا باشتر بوو.
- هێزی ئەمنی بوەتە هۆکاری چاوسورکردنەوە لە خەڵکی ئازادیخواز، بەڵام ئەگەر هێزی نیشتمانیت هەبێت ئەوا بۆ پاراستنی نیشتمانەکە بەکاردێت.
-ژیانی دیموکراسی ئێمە زۆر کەمی هەیە.
-ئێستا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەی چاودێر بەسەر حکومەتەوە نەماوە.
-میدیاکان دەواتنن رۆڵ ببینن لە باشترکردن و جوانترکردنی ژیان لەم کۆمەڵگەیە.
-ئەگەرهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان راستەقینەن بۆچی یەک ناگرن بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵات.
-خەڵک زۆر دڵپاکە لە وڵاتی ئێمەدا ئەگەر دەسەڵات یەک هەنگاو بنێت دەبێتە هۆی ئاشتبوونەوەی لەگەڵ ئەو خەڵکە.
-دەبێت وا بکەین میلەت لە پشت دەسەڵاتبێت و سیستمی بەڕێوەبردن ببێتە دامەزراوە.
-ئامانجی پرۆژەکەمان تەنها پاراستنی هەرێمی کوردستانە.
-دەسەڵات زۆر بەرژەوەندی خۆی بەدەست هێناوە ئیتر حەقە بیر لە خەڵک بکەنەوە.