کامەران لەتیف: هەوڵەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ کارنەکردنی منداڵ کەمە

‌کامەران لەتیف، بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان

کامەران لەتیف، بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی کارکردنی منداڵان، لە چاوپێکەوتنێکی سپی میدیادا زانیاری سەبارەت بە کارپێکردنی منداڵان لە هەرێمی کوردستان دەخاتە روو.

١٢ حوزەیرانی هەموو ساڵێک لە جیهاندا بە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کارپێکردنی منداڵان ناسراوە،  بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند "کارپێکردنی منداڵان و کاریگەری لەسەر ژیان و داهاتوویانە، ئەو رۆژەش لەبەر ئەوە دەستنیشان کراوە و بەلای ئەو کەسانەی لە بوار مافەکانی منداڵ کار دەکەن رۆژێکی گرنگ و هەستیارە".

کامەران لەتیف، بەڕێوبەری سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان تیشکی خستە سەر ئەم چەند خاڵە:

-بە پێی نوێترین ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتی کار ١٣٨ ملیۆن منداڵ لە جیهاندا کار دەکەن و لەو رێژەیەش ٥٤ ملیۆنیان لە کارکردنی قورسدان.

-هۆکارەکانی کارکردنی منداڵ لە هەرێمی کوردستان:
١-جیاوازی چینایەتی.
٢-هەژاری  و نەبوونی و بێکاری.
٣-هاتنی پەنابەر دوای شەڕی داعش.

-ئامارەکان لە هەرێمی کوردستاندا بۆ کارکردنی منداڵ ورد و تەواونین.
-ئەو منداڵانەی کار دەکەن روبەڕوی توندوتیژی سوکایەتی دەبنەوە لە شوێنی کاردا.
-کارکردن کاریگەری تەندروستی لەسەر منداڵ بەجێ دەهێڵیت.

-کارکردن تێکشکاندنی دەروونی بۆ منداڵ دروست دەکات.
-منداڵ کاتێک کاردەکەن ئایندەی نادیار و شێواوە و دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی لە داهاتوودا رووبەرووی تاوان ببێتەوە.
- کارکردنی منداڵ لەگەڵ باوک و خێزانەکەیدا لە ئاستی دووەمی کارکردندایە و مەترسیەکەی کەمترە، بەراورد بەو منداڵانەی لە شوێنە گشتییەکاندا کاریان پی دەکرێت.

- ئەرکی دەسەڵاتە کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکات و پابەند بێت بە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵ.
- لە هەرێمی کوردستاندا لە  تەمەنی ٥ ساڵەوە کار بە منداڵ دەکرێت.
- ئەرکی هەر تاکێکی ئازادیخواز و رێکخاروەکانی تایبەت بە منداڵ و مافی مرۆڤە هۆشیاربن بەرامبەر بەوەی ژابێت منداڵ لە ژیانی منداڵی بێبەش بکرێت و ژیانی بشێوێندرێت.

-هەوڵەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ کارنەکردنی منداڵ کەمە.
- تا ئێستا لە هەرێم سزای ئەو کەسانە نەدراوە کە کار بە منداڵ دەکەن و دەیانچەوسێننەوە.
- بەپێی یاسا لە هەرێمی کوردستان منداڵ تا ١٥ ساڵ نابێت کار بکات و دەبێت کار بەو یاسایانە بکرێت.

-داهاتووی باش بۆ منداڵان پەیوەستە بەوەی ئێستا چی دەکەین بۆیان.




PM:06:41:15/06/2026