ئەبوبەکر هەڵەدنی، چاودێری سیاسی لە چاوپێکەوتنێکی سپی میدیا زانیاری ورد سەبارەت بەو مەترسیانە ئاشکرا دەکات کە ئێستا لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە و داوا لە خەڵک دەکات خاوەندارێتی لە هەرێم بکەن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن وەک فشارخستنە سەر دەسەڵات.
بەشێک لە قسەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی:
-لە ١٠/٧/٢٠٢٦، تەمەنی کابیەنی حکومەت دەبێتە حەوت ساڵ واتا نزیک دەبێتەوە لە دوو خول بێ گۆڕانکاری.
-لە پەرلەمان هیچ جوڵەیەک نیە، پارتە دەسەڵاتدارەکان بێ دەنگن و ئۆپۆزسیۆن هێزی جوڵاندنی پەرلەمانی نیە.
-کاتی ئەوەیە دەنگدەران لە دەنگی خۆیان بپرسنەوە و لایەنەکان بخاتە ژێر بەرپرسیارێتی.
- ئەو مەترسیانەی لەسەر هەرێم هەیە کەمتر نیە لەو مەترساینەی لەسەر سێ پارچەکەی دیکە هەن.
- ١٣ ساڵە هەرێمی کوردستان بودجەی نییە و داهات خەرج دەکرێت و چین و توێژەکانی کوردستان بێبەشن لە خێری ئەم نیشتمانە.
-ئەم دۆخەی لە هەرێمی کوردستان هەیە لە رووی سیاسیەوە وایکردوە پاشەکشە دروست بێت.
-لە گۆڕانکاری رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کورد بەم دۆخە شێواوە لە هەرێم چاڵی بۆ خۆی هەڵکەندوە دامەزراوەکانی نابووت کردوە.
-خەڵک ئێستا دەتوانێت رێگری بکات لە دەسەڵاتداران تا هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت.
-هاوشیوەی خۆپیشاندانەکان بۆ رۆژئاوا دەبێت خۆپیشاندان بۆ هەرێمی کوردستان بکرێت.
- ئێستا بە هەمووی ١٥ کورسی پەرلەمان لای ئۆپۆزسیۆنە و هیچ هێزێکیان نییە بۆ گۆرانکاری.
-ئەم دۆخە پرسێکی چارەنوسازە بۆ کورد و دەبێت هەمووان بەرپسیارانە رەفتار بکەن.
-دامەزراندن تەنها لە کەرتی سەربازی هەیە ئەویش لەژێر چەتری حیزبدایە.
- کەرتی تایبەت چاودێری وردی لەسەر نییە، بۆیە کاتی زۆری کار و مووچەی کەم هەیە.
-لە سایەی بێباکی پارتی و یەکێتی دۆخی پێشمەرگەش بەرەو خراپبوون و مەترسی دەڕوات.
-دەبێت کوردەکانی دەرەوەی وڵاتیش بەشداربن لە فشارخستنە سەر دەسەڵات لە کوردستان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.
-قەبارەی وەڵامدانەوەی دەسەڵات بەستراوە بە قەبارەی ئەو فشارانەی لە دەسەڵات دەکرێت.
-ئەوەی زەرمەندە لە باشوری کوردستان یەکەم خەڵکە و دووەم ناو ناوبانگی کوردستانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.