نەبیل موسا: بۆیە خنکاندن زۆرە لە ٪٩٥ خەڵکی کوردستان و عێراق مەلە نازانن

‌نەبیل موسا- شارەزای ئاو و بەلەمەوانی

نەبیل موسا، شارەزای ئاو و بەلەمەوان لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیادا هۆکاری رووداوەکانی خنکاندنی هاوڵاتیان لەم ساڵدا ئاشکرا دەکات و چارەسەرەکانیش دەخاتە روو.

نەبیل موسا ئاشکرایکرد کە "بە پێی داتاکان لە ٪٩٥ خەڵکی کوردستان و عێراق مەلە نازانن و دابڕان لە سروشت و هۆکارێکی دیکەش جیابوونەوەی مرۆڤە لە سروشت و نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ سروشت بکەین و کارەسات روودەدات".

نەبیل موسا ئەم چەند خاڵەی وەک گرنگترین خاڵەکان دەستنیاشنکرد:

-ئێمە ملیەتێک نین لە ئێستادا وەرزش لە کلتورماندا هەبێت و هەموو هاوڵاتییەکان بە هەستیاری دەچنە ناو ژینگە و تەنها لە وەرزی بەهاردا بە لێشاو هێرش دەکرێتە سەر سروشت.
-دەبێت شوێنە شیاوەکان دەستنیشان بکرێن و ئامادەبکرێن کە هاوڵاتیان بۆ گەشت رووی تێبکەن.
-بە هێندەی حکومەت بازرگان و هاوڵاتیان تۆمەتبارن لەو رووداوانەی لە سروشتدا روو دەدەن.
-دەبێت کامێرای چاودێری و ئاماژەکانی ئاگادارکردنەوە دابندرێت کە هاوڵاتیان نزیکی ئاو نەکونەوە.

- رۆخی ئاوەکان بەپێی جۆری ئاوەکان دەگۆڕیت.
-کانیاو و کارێز و رووبارەکان رۆخەکانیان جیاوازە.
-چەندین رووبار هەیە شیاو نییە بۆ مەلەکردن.
- کەسانێک هەن شارەزای جۆری ئاوەکان و رۆخەکانیان چۆنە ئەبێتە هۆی خنکاندنیان لە کاتی مەلەکردندا.

-غەسالەکانی چەو و لم هۆکارێکی دیکەن بۆ گۆڕانکاری لە رۆخی ئاوەکان، ئەو چاڵانەی دروستی دەکەن پڕی ناکەنەوە و دەبێتە هۆی خنکاندنی ئەوانەی مەلە دەکەن.
-دەبێت مەرجە سەلامەتییەکان لە هەموو شوێنێکدا دەستنیشان بکرێت.
-کەسانی شارەزا و بەئەزموون دەتوانن هاوکاری دامەزراوەکان بکەن تا رووداوەکان کەمببنەوە.
-رێکخراو هەیە لە شوێنی گەشت و گوزار پلیکانەی دروست کردوە بوە بە تەڵەی مەرگ.

- هەرشوێنێک مەرجی سەلامەتی تێدانەبێت دەبێت دابخرێت.
-لە ئەحمەدئاوا فرۆشتاگاکان هاتوونەتە ناو ئاوەکەوە و دیار نییە سەرچاوەکەی لە کوێوە دێت.
-دەبێت شوێنەکان جیابکرێتەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان بەتایبەت شوێنی دەست شۆر.
- پێش ئەوەی میوانداری گەشتیار بکرێت، دەبێت ئامادەکاری بۆ هاتنی گەشتیار بکرێت.

- دەبێت شوێنی خاشاک و پاشماوەی سوک و قورس لەگەڵ شوێنی حەوانەوە بەشێوازێک دەستنیشان بکرێت کە زیان بە ژینگە نەگەیەنێت.
-ئاستی رۆخی رووبارەکان ئاستی هەیە و ئێمە ئاستەکانمان دیاری کردوە.
-نابێت خەڵک بەشداری هەڵمەتەکانی گەڕان بە دوای تەرمی خنکاودا بگەڕێن، چونکە دەبێتە هۆی مەترسی دیکە.
-کاتی ئەوەیە کەسانی پرۆفیشناڵ بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکان دروست بکرێت.

-میدیا رۆڵیکی خراپ دەگێڕن لە رووماڵی هەواڵەکانی خنکاندندا.
-ئێمە ئامادەی هەموو یارمەتیەکین وەک بەلەمەوانەکان بە حکومەت.
- لە کەپرە گەشتیاریەکاندا کاتێک ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەم شوێنە بۆ مەلەکردن گونجاو نییە دەبێت هاوڵاتیان پابەندبن.
-بەرگری شارستانی چاوەڕێیە کە بڵێن ئەوە یەکێک خنکا وەرن دەریبهێننەوە، دەبێت لەهەر جێگایەکدا چەند کەسێکی شارەزا هەبێت هەر کەسێک بکەوێتە ئاوەوە بەر لە خنکاندن رزگار بکرێت.

- لە ئاوی قەشقۆڵیدا دەبێت خێرایی بۆ بەلەمەکان و مەرجیان بۆ دابنرێت.
-دەبێت بەر لە رووداوەکان ئامادەکاری هەبێت.

لینکی چاوپێکەوتن:



PM:05:44:29/06/2026