هەژار بابان، سەرۆکی ڕێکخراوی ئاران، سەبارەت بە دواین راپۆرتی رێکخراوەکەیان لە چاوپێکەوتنێکی سپی میدیا زانیاری وورد لەسەر کەرتی تەندروستی ئاشکرا کرد.
گرنگترین ئەو بابەتانەی سەرۆکی رێکخراوی ئاران باسی کرد:
کەرتی تەندروستی فراوانە و ٦ ساڵە کاردەکەین و تا ئێستا ٦ راپۆرتمان بڵاوکردوەتەوە بەڵام تا ئێستا نامانتوانیوە هەموو بوارەکانی ناو کەرتەکە باس بکەین، بۆیە هەموو راپۆرتکە شتی نوێی تێدایە و هەندێک بارودۆخیش هەن کە جێگیرن و بەردەوام لە راپۆرتەکاندا هەن.
-لە هەرێمی کوردستان چەندین سەنتەری جوانکاری هەبوون کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون و خاوەن بڕوانامە و ئەزموون نەبوون لە بوارەکەدا و لێرە کاریان دەکرد بە هۆی کارکردنمان لەسەر ئەو سەنتەرانە توانیمان ئەو بابەتە چارەسەر بکەین و وەزارەتی تەندروستی چەندین بڕیاری دەرکرد کە لە سودی لایەنی رۆحی و ماددی هاوڵاتیاندایە.
-هەرێمی کوردستان بە قەیرانی دەرماندا تێدەپەڕێت و تەنها لە ٪٤ی ئەوانەی سەردانی نەخۆشخانە دەکەن لە کەرتی حکومی ئەتوانن سود لە دەرمانی حکومی وەربگرن ئەمەش بوەتە هۆکار کە بازراگانییەکی گەورەی دەرمان ئەنجام بدرێت، هەروەها ژمارەی دەرمانخانەکان روو لە زیادبوون دەکەن.
-قەرەباڵغترین شەقامەکانی ناو شار ئەو شەقامانەن کە نورینگەی پزیشکی و دەرمانخانەی زۆری لێیە.
-لە هەرێمی کوردستاندا کەرتی تەندروستی لە کارێکی مرۆیەوە بوە بە بازاڕی بێ بەزەیی تەندروستی، چونکە ئەگەر کەسێک پارەی نەبێت دەبێت بمرێت.
- تەنها لە سلێمانیدا ٩٣٠ دامەزراوەی تەندروستی هەیە کە سەر بەوەزارەتی تەندروستین.
-کەرت تایبەت دەتوانێت بە "مۆڵەتی مەرجدار" یارمەتی کەرتی حکومی بدات.
- لە شێوازی "مۆڵەتی مەرجدار"دا تا کەرتی تایبەت لە تەندروستی پێشبکەوێت هاوڵاتی زیاتر قازانج دەکات.
-ئەگەر گۆڕانکاری بناغەیی لە شێوازی بەڕێبردنی بواری تەندروستی نەکرێت ئەو هیچ پێشکەوتنێک روونادات.
-وەزارەتی تەندروستی رێکاری زۆر دەگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە قاچاخی دەرمان، بەڵام رەنگە هێزێکی گەورەتری لە پشت بێت، چونکە رێگری لێناکراوە بە تەواوی.
-دەرمان هەیە لە کوردستان لەسەری نوسراوە لە فەلەستین دروستکراوە، بۆیە گومان دروست ئەبێت ئەو دەرمانە بە سنوردا تێنەپەڕیبێت.
-دەرمان دەبێت بە چوار قۆناغدا تێبپەڕێت، ئەگەر ئەو قۆناغانە بە ورییەوە مەرجەکانی جێبەجێبکرێن.
-بەپێی مەرجەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی جیهانی، نابێت کەرتی تایبەت مامەڵە بە دەرمانی شێرپەنجەوە بکات، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دەرمانی شێرپەنجە لە بازاڕەکاندا هەیە.
- لە هەرێمی کوردستاندا بەچاوی بازرگانییەوە تەماشای چارەخوازانی دەروونی دەکرێت.
-ساڵانە ٣٣٠ هەزار کەس لە هەرێم سەردانی چارەسەرکارانی دەروونی دەکەن.
-ناوەندەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێم کەمترینیان مەرجی تایبەت بە چارەسەرکردنی دەروونیان هەیە.