نامۆ مەجید: دایک و باوک دەبێت منداڵەکانیان پەروەردەی ژینگەیی بکەن

‌نامۆ مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئیرۆ


نامۆ مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئیڕۆ، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی سپی میدیا زانیاری سەبارەت بە گرنگی پەروەردەی ژینگەیی بۆ منداڵان دەخاتە ڕوو.

نامۆ مەجید سەبارەت بە چەند پرسێکی گرنگ پەیوەست بە پەروەردەی ژینگەیی قسەی بۆ سپی میدیا کرد کە دەتواندرێت چۆن منداڵان بەشێوەیەکی سەردەمیانە و بەرپرسیارانە کار بۆ ژینگە بکەن.

گرنگترین قسەکانی سەرۆکی رێکخراوی ئیڕۆ:

-پەروەردەی ژینگەیی کاتێکی دیاریکراوی نیە، واتا پەیوەست نییە بە تەمەنەوە.
-دایک و باوک دەبێت منداڵەکانیان پەروەردەی ژینگەیی بکەن.
- دەکرێت لە باخچەی ساوایانەوە پەروەردەی ژینگەیی دەست پێ بکات.

-لە ساڵی ٢٠١٠ وە رێکخراوەکانی پەیوەست بە ژینگە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن.
-ئێستا بە گشتی بەشیوەیەکی بەرچاو خەڵک بەرامبەر ژینگە هۆشیارە، بەڵام بەشێوەی پێویست نییە.
-لە ئاستی جیهاندا پەروەردەی ژینگەیی زۆر گەشەی کردوە بە نموونە پەروەردەی 'قوتابخانەی سەوز'.

-هەوڵمانداوە ببین بە ئەندامی قوتابخانەی سەوز.
-یەکێک لە ڕێگا سەرکەوتووەکان بۆ پەروەردەی ژینگەی لای منداڵ کردار و ئەزموونە کە بە نمایش پیشانبدرێت.
-منداڵەکان بە جوانی پێشوازی لە شیوازەکانی پەروەردەی ژینگەیی دەکەن.

-هاوڵاتیەک کە لە منداڵیەوە ژینگە پارێزە زۆر جیاوازە لەوەی لە تەمەنێکی گەورەدا ببێتە ژینگەپارێز.
-کاتێک پەروەردەی ژینگەی بوونی هەیە کاریگەری گەورە لەسەر ژینگە دروست دەکات.
-کە منداڵ لەسەرەتاوە پەروەردەی ژینگەیی بکرێت ئەوا ژینگەپارێزی دەبێت بە بەشێک لە رەفتاری.

بۆ بینینی چاوپێکەوتنەکە کلیک لەم لینک بکە: 

https://web.facebook.com/share/v/1DRpxcy3QY/



 




PM:07:40:14/07/2026