بەهاوكاری چەند هونەرمەندێكی كورد، لە لەندەنی پایتەخی بەریتانیا، مەراسیمێك بۆ یادی چلەی هونەرمەندی گەورەی كورد عەباسی كەمەندی بەڕێوە دەچێت.
سەروەت كۆیی سەرپەرشتیارو ئامادەكاری ئەو چالاكیە بەماڵپەڕی NRT2 راگەیاندووە "هەرەیەك لە هونەرمەندان شەهێن تاڵەبانی و ئەمەل سەعید كوردەو كەمال عەلی و پەیمانی حەیدەریان و ژاڵەو نەورۆز ئۆرامای و شایوان و داریان زەردەشتی و ئەحمەد ئەنوەری و مەنسور ئازاد پەناو كارزان كاوانی بەشداری یادەكە دەكەن.
هەروەها بڕیارە لەشارەكانی سنەو هەولێرو سلێمانی و ستۆكهۆڵمەوە خانەوادەی مامۆستا كەمەندی و هونەرمەندان نەجمەدین غولامی و وریا ئەحمەدو نیاز نوری نەقیبی سەندیكای هونەرمەندان لەڕێگای تەلەفۆنەوە ڕاستەوخۆ لەم ئێوارە هونەریەدا بەشداربن.
دەربارەی كات و شوێنی یادەكە سەروەت كۆیی دەڵێت " یادەكە ڕۆژی یەك شەمە بەرواری 29/6 كاتژمێر 6 لە (kcc .. 14 stannary street .. London .. se11 4aa) سازدەكرێت.