بەهۆی كارداشیانەوە خۆی دەكوژێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان دەبێتە هۆی خۆكوشتنی گەنجێكی بەریتانی.
پۆلیسی بەریتانی دەستیكردجووە بە لێكۆڵینەوە لە خۆكوشتنی گەنجێك، دوای ئەوەی بەهۆی كیم كارداشیانەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی دەبێتە شەڕیان كۆتای بە ژیانی خۆی دەهێنێت.
ئەو گەنجە ناوی دانیال چالۆنیرە و تەمەنی 31 ساڵە ە خۆشەویستەكەی ڕادەگەیەنێت كە زۆر سەرسامە بە كیم كارداشیان، ئەمەش ئیرەی كچەكە زیاد دەكات و لە وەڵامدا دەڵێت "منیش سەرسامم بە ئەكتەری بەریتانی دانی دایر".
ئەم وەڵامەی كچەكە دەبێتە هۆی توڕەبونی دانیال و شەڕكردن لەگەڵ خۆشەویستەكە، دوای ئەوەش كە بە توڕەی لە ماڵی خۆشەویستەكەی دێتە دەرێ، لە پاركێكی گشتی خۆی دەخنكێنێت.
پۆلیسی بەریتانی ئاماژە بەوە دەكات كە لە پشكنینەكاندا بڕێكی زۆر لە ماددەی كهولییان لە خوێنی كوڕەكەدا دۆزیوەتەوەو، پێشبینیش دەكەن پێشتی كوڕەكە توشی خەمۆكی بوبێت.




PM:01:11:30/07/2014