دانیشتوانی گوندێكی چینی توشی شۆك دەبن كاتێك دەبینن ئەو ڕوبارەی بە گوندەكەیاندا دەڕوات ڕەنگەكەی بۆتە سور.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە گوندی وشنمینچۆی خۆرهەڵاتی چینەوە ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو ڕوبارەی بەو ناوچەیەدا دەڕوات، لە نزیك كاتژمێر شەشی بەیانی ڕەنگەكەی بووە بە سور و بۆنێكی ناخۆشی لێهاتووە.
پسپۆڕە ژینگەییەكانی چین ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو ناوچەیە كێشەی پیسبونی ژینگەیی نییە و، لەئێستادا نمونەی ئاوەكەیان بە مەبەستی پشكنین وەرگرتووە.
پێشبینی دەكرێت ئاوی ئەو ڕوبارە بەهۆی ڕەنگی ئەو كارگانەوە ڕەنگەكەی گۆڕابێت بۆ سور كە نزیك لەو ناوچەیە كاریان ڕەنگ كردنی جلو بەرگە.
