وەرزی سێهەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ ڕۆژی هەینی دەسپێدەكاتەوە.
كەناڵی MBC دەستیكردووە بە پەخشكردنی ڕیكلامی وەرزی سێهەمی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ، كەیەكێكە لە بەناوبانگترین پرۆگرامەكانی جیهانی عەرەبی، هەفتانە ڕۆژانی هەینی و شەممە پێشكەش دەكرێت.
وەرزی سێهەمی ئەم پرۆگرامە جیاوازە لە دوو وەرزەكەی ڕابردوو بەوپێیەی لە بری ئەستێرەی بەناوبانگ ڕاغب عەلامە، وائل كفوری ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی پرۆگرامەكەیە.
هەروەها لەم وەرزەدا جگە لە بەشداری كردنی بەهرەمەندانی لە وڵاتانی عەرەبییەوە، چەندین بەشداریبووش لە وڵاتانی ئەوروپاوە بەشداری تێستی پرۆگرامەكەیان كردووە.
پێشبینی دەكرێت ئەمساڵیش هاوشێوەی پەرواز حسێن، چەند بەهرەدارێكی كورد بەشداری پرۆگرامە بكەن.