توێژەرە ئەمریكییەكان باس لەوەدەكەن كە ئافرەتان دوای هەر كردەیەكی سێكسی حەز لەقسەكردن و ماچ و نازهەڵگرتن دەكەن، بەڵام پیاوان زیاتر حەز لەجگەرەكێشان یان خواردن و خواردنەوە دەكەن.
سۆزانا هیۆ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لەبواری دەروونناسی و مامۆستا لەزانكۆیەكی ویلایەتی پانسلڤانیا ئاماژە بۆئەوە دەكات ئەو توێژینەوەی كە لەگۆڤاری توێژینەوەی سێكسی بڵاودەكرێتەوە لەئەنجامی وەڵامی كۆمەڵێك پرسیاری كۆڵیوەتەوە كە ئاراستەی 17 پیاو و ژن كراوە.
سۆزانا دەشڵێت "لەلێكۆڵینەوەكە دەركەوتووە كە ئافرەتان زیاتر بەتەنگ دروستكردنی پەیوەندین بەتایبەتیش لەدوای كردە سێكسییەكان، بەڵام پیاوان حەز دەكەن جگەرەبكێشنیان داوای شتێك بكەن كە لەخۆبایی بوون و زیاتر شانازی بەخۆوە كردن نیشاندەدات".
لەلێكۆڵینەوەكە باسی ئەوەشكراوە پیاوان زیاتر لە ژنان پێشنیاری كردەی سێكسی دووەم و سێیەم دەكەن "پیاوان و ژنانیش هەموویان لەسەر ئەوە كۆكن كە گەورەترین وشە لەنێوان ژن و پیاو لەدوای سێكس وشەی تۆم خۆش دەوێیە".