خەندان
لەمیانی بەرنامەی (Holland's Got Talent)دا كچە كوردێك توانی بە دەنگی سەرنجی داوەران و ئامادەبووانی بەرنامەكە رابكێشێت و متمانەیان بەدەست بهێنێت.
ناز محەمەد كە كچە كوردێكی تەمەنی 16 ساڵە و دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندایە، بە گۆرانییەك كە لە ئاواز و تێكستی خۆیەتی، بەشداری بەرنامەی (Holland's Got Talent)ی كرد و توانی سەربكەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو.
سەرۆكی لیژنەی داوەری بەرنامەكە دوای پێشكەشكردنی گۆرانییەكە، وتی: "هەست دەكەم ئەم گۆرانییە ئاسایی نییە، دەبێت چی وای لە تۆی 16 ساڵ كردبێت هێندە بە حەماسەتەوە ئەم گۆرانیە بڵێت".
نازی تەمەن 16 ساڵ وەڵامی دایەوە "هەندێك شت لە ژیانی مندا هەبووە كە كاریگەری بەسەرمەوە جێهێشتووە".